گەندەڵیەكانى كۆمیتەى (خورماڵ)ى یەكێتى نیشتمانى بەشى یەكەم
30/06/2010, 12:00 (GMT+1)

دواى لەناوبردنى هێزەئیسلامیەكان لەدەڤەرى خورماڵ وهەورامان هێزەكانى یەكیەتى نیشتمانى گەڕانەوەئەم شارەوبەتەواوەتى بەرپرسیاریەتى ئەم ناوچەیان گرتە ئەستۆ،بەداخەوەلەلایەن كۆمەڵێك لەئەندامانى ئەم هێزەوەدەست كرابەئەنجام دانى كۆمەڵێك كارى استفزازى بەرانبەهاوڵاتیان وهەڵ كووتانەسەرماڵى خەڵكى ودروست كردنى كەیسى بێ بنەماودەستگیركردنى هاوڵاتیان لەسەركۆمەڵیك كێشەى شەخسى میزاجیانە مامەڵەكردن ولەهەمووشیان گرنگترداگیركردنى موڵك وماڵى ئەم خەڵكەفەقیروهەژارەودواتردابەش كردنەوەى بەسەرئەندامەكانى خۆیاندا،هێنانى كارمەندلەدەرەوەى شارەكەوەبەمەبەستى ڕاپەڕاندنى كارەئیداریەكانى هاوڵاتیان،هەرچى لەوانە،ئەم شارە خەشیمستانە،بەڵام گەورەترین كێشەكەبووەتەفاكتەرێكە سەرەكى كەهاوڵاتیان لەسەرمافەكانیان بەجواب نەهێن ودەستیان گرتووەبەكڵاوەشڕەكەى خۆیانەوەبابانەیبات،ئەوەى كەدەیەوێت داواى مافى خۆى بكات ئەوایەكسەرە كەیسێكى بۆدروست دەكرێت وسبى بەدڵنیایەوەلەزندانەكانداخۆى دەبینێتەوەو،ببورن یان سەگى تێ بەردەدەن یان دەبێ ژێرى چۆكى كاكى تەحقیق كار بمژێت، بۆیەكان داوالەسەرۆكایەتى هەرێم ونووسەرەبەڕێزەكان دەكەم كەشێل گیرانە ئاوڕلەم شارە زێدەخۆشەویستە بدەنەوە،پێشنیاریشم بۆیەكیتى نیشتمانى كوردستان ئەوەیە،كەهەڵەیەكى زۆرگەورە دەكات ئەگەربێت وبەم میتۆدە بەردەوام بێت لەكاركردنى لەم دەڤەرەدا،كۆمەڵێك لەكادرە،كاراكانى بنێرێتە ئەم شارە،كەلەلایەنى دەرونییەوەسالم بن وچیترباكاتژمێر2یان 3شەوتقەنەكەن بەسەرهاوڵاتیاندا،باهاوشاریەنوستووەكانم بەخەبەرنەهێن چونكە،وائێمە نوستوین بەیەكجارى وئێوەش ،دەستى خۆتان نییە ومارى پێ بگرن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

