جیاوازی نێوان مهاباد قه‌ره‌داغی و ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریکی ئه‌نجلینا جۆلز.
11/12/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌کته‌رێکی به‌ناوبانگی تر به‌ناوی مایکڵ مۆر، کاتی خۆی له‌سه‌روبه‌ندی پاش وپێش ڕوداوه‌کانی دوای سپێتێمبهر 11 ی 2001 ، گه‌لێ ڕه‌خنه‌ی له‌سیاسه‌تمه‌داران به‌گشتی و سه‌رۆك بۆش گرت، له‌وه‌ی که وه‌ك پێوست نه‌یتوانی بوو، ڕێ له‌م هێرشانه بگرن ودواتریش له‌ڕێگای فلیممی دۆکیومێناتاری له‌ژێر ناونیشانی(فه‌هره‌نهایت 11) چه‌ندین ڕوداوی ڕه‌خنه‌ئامێزی لهبهڕێوبهرانی سه‌رۆك گرت وله‌زۆر کاتدا ئه‌م جگه له‌وه‌ی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ونووسه‌رو ده‌رهێنه‌رێك، وه‌ك مرۆڤێکی سیاسی توانی ڕۆڵی به‌رچاو ببینێ له سیاسه‌تی ووڵاته‌که‌یدا.
که‌چی لای خۆمان زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان و ئه‌وانه‌ی له‌م بواره‌دا ناسراون، خۆیان له‌قه‌ره‌ی سیاسه‌ت ناده‌ن و، ئه‌وانه وای بۆئه‌چن که‌ئه‌گه‌ر کاری له‌و جۆره ته‌نها تایبه‌ته بهسیاسهتمهداران، زۆربه‌ری ئه‌و هۆنه‌رمه‌ندو گۆرانیبێژو نووسه‌رو ئه‌وانه‌ی کاری فلیم ئه‌که‌ن، نایه‌نه‌وێ خۆیان له‌م بواره‌دا به‌که‌س بناسێنن وئه‌وان پێیان وایه، هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان موڵکی خه‌ڵكن و نابێ به‌لای سیاسه‌دا بچن، چونکه به‌ڕای ئه‌وان ئه‌وه‌ی کاری هونه‌ری کرد ئێدی سیاسه‌ت یاساغ وقه‌ده‌غه‌یه.
مهاباد قه‌ره‌داغی، که‌خۆی بهنووسهرو ڕۆمان نووس وڕۆشبیرێکی گه‌وره ئه‌زانێ، داوا ئه‌کا مه‌سعود بۆخه‌ڵاتی نو‌بڵ کاندید بکرێ، تا ئێستا ڕۆژێ نه‌بوه، ئه‌م خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌سه‌رۆکه ته‌زویره‌که‌ی بگرێ، دژ به‌ڕه‌وشی ناله‌باری خه‌ڵکی به‌گشتی وژنان به‌تایبه‌تی، تا ئێستا نه‌هاتوه ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌ڕابردوو وئێستای مه‌سعود و هه‌ربه‌رپرسێکی تر بگرێ، که‌چی داوا ئه‌کا مه‌سعود خه‌ڵات بکرێ. بۆیه مهابادو هاوشێوه‌کانی ئه‌بێ باش بزانن که ئه‌مان له‌سه‌نگه‌ری دژ به‌میله‌ت کاره‌کانیان ئه‌که‌ن وله‌پێناو شهدهیهك دۆلار هه‌موو پرنیسپهکانی هونه‌رو نووسین پێشێل ئه‌که‌ن وئه‌وان هیچ کات موڵکی میله‌ت نین، به‌ڵکه مۆڵکی سه‌رۆکیكی تهزوویرن ،هه‌روه‌ك فه‌رهاد پیرباڵ و حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

