كاك سەرۆ میللەت دزو بێ شەهامەتە یان ئنگۆ
14/03/2009, 12:00 (GMT+1)

دیارە ئەتۆ خاوەن ئەزموونیت لەو بوارەیدا و حەتمى بڕوانامەت لە (لاكشوناسی) دا هەیە، خۆت و حزبە بێزراوەكەت چاك دەزانن لە بێكەسیە تۆ كراوى بە بەرپرسى مەكتەبى ڕاگەیاندن چونكە لە بەردو داران درۆیان دەتاشى و درۆتاشێكى كارامەیت و وەكو (بەربەشاتر) یش بەیناو بەین دەبیتە عەسابەو هێندەى پێناچێ دەبیتەوە بەو مەڕەى كە پێشتر لەپێستى مەڕێ دابووە ..
من نەم دەویست لەسەر جەنابتان هێندە بنووسم بەڵام قسە(هەڵیچ و پەڵیچ) ەكانى جەنابت كە بەرامبەر گوندنشینەكان كردت زوو زوو وەیادم دەخەنەوە كەزۆر لەوە موستەحەق تریت .. من هیواخوازم وەك خەلیفەى لاى شێخەكەت لێنەیەت (دەڵێن جارێكیان خەلیفەیەك بانگەشەى ئەوەى دەكرد كە شێخى دیوە فڕِیوە، زۆر لە خەلیفەو خەڵكانى دیكە پێیان ووت خەلیفە پیاوى باش بە ئەو بانگەشانە بۆ خەلیفە مەكە، ئەو لەسەر قسەى خۆى سوور بوو تا هەواڵەكەیان بردە لاى شێخ شێخیش ووتى نەخێر شتى وەها لەو جۆرە ڕووى نەدایە، هاتنەوە بۆ لاى خەلیفەو پێیان ووت كە شێخ دەڵێت من نەفڕیوم، ئەویش ووتى نەخێر هەر فڕیوە و شێخ سەرى لەبەردى داوە و ئەمن ڕاستى دەڵێم .)
كاك سەرۆ باى باى تا حەلقەیەكى دى بەرناكەمان هیوادارین نەبیتە خەلیفە....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

