<

ڕاگەیاندنى مانگرتن

03/03/2011, 12:00 (GMT+1)
دواى ئەوەى دەستەڵاتى كوردى وەلأمى داواكاریەكانى خۆپیشاندەرانى نەدایەوە و بۆ ڕێزگرتن لە سەرجەم قوربانیانى ئەم دواییانەى كوردستان لە پاش 17/02/ 2011 ئێمە وەك ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى ڕۆژى 5/3مان ڕاگەیاندوە وەك ڕۆژى مانگرتنى سەرتاسەرى لە كوردستان بۆ دەربڕینى ناڕەزایەتى مەدەنیانە بۆ داكۆكیكردن لە داواكاریە ڕەواكانى هاونیشتمانیان. لێرەوە بانگهێشتى سەرجەم هاونیشتمانیانى ئازادیخواز لە كاسپكاران، كرێكاران، پیشەوەران، خوێندكاران، مامۆستایان و فەرمانبەران لە دامەزراوە حكومى و ئەهلى و مەدەنیەكان دەكەین پەیوەست بن بە مانگرتنەكەوە و لەو ڕۆژەدا هەمومان لە مەیدانە گشتیەكاندا كۆدەبینەوە. بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هەموو لایەك دەكەین شوێنى كاركردنیان بە جێبهێڵن و لە كاتژمێر 9ى سەرلە بەیانیەوەلە شوێنە گشتیەكان كۆببنەوە بۆ پێداگرتن لە سەر حێبەجێكردنى سەرجەم داخوازیەكانى هاونیشتمانیان. بەرەو بەدیهێنانى داواكاییە ڕەواكانمان.


3/3/2011

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست