کاك نه‌وشیروان ئامان.... خه‌ونه‌کانمان نه‌که‌یته بڵقی سه‌ر ئاو
28/02/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه یه‌که‌م ڕۆژی راپه‌ڕین خه‌ڵك لقی پارتیان به‌رد باران کرد‌و ئه‌وانیش ده‌ستیان نه‌پاراست،ئه‌مه ڕاسته به‌ڵام دوای ئه‌وه یه‌کێتی بوون خه‌ڵکیان خه‌ڵتانی خوێن کرد‌و
له گه‌ڕه‌کی چوارباخ وفولکهی خانهقاوبهر مزگه‌وتی گه‌وره‌و شه‌قامی مه‌وله‌وی ودهیانیان
د ه ستگیر کرد وته‌له‌فیزیۆنی نالیاین سوتاند وڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی هێزی زیره‌ڤانی بهێنێته وێزه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی.که‌چی ئاڕاسته‌ی میدیاکان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پارتی بوو نه‌ك یه‌کێتی له کاتێکدا له سلێمانی وگه‌رمیان هه‌رچی گه‌نده‌ڵی ودزی وتاڵانی وسهوهت وسامانی خه‌ڵک وئهتك کردنی شه‌ره‌ف وهه‌موو کرده‌وه قێزهوهرهکان یه‌کێتی کردونی ولێ‌ی به‌رپرسیاره ،ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره خێره ئێستا وا ده‌سه‌ڵات هه‌ر به پارتی ناوزه‌ند ده‌کرێت ویه‌کێتی لی جودا ده‌کرێته‌وه؟خۆپارتی ته‌نها له‌و شاره میوانێکهو هیچ شتێکی به‌ده‌ست نیه وه‌ك ئه‌و وایه له هه‌ولێر.
خه‌ڵکی کودستان هه‌رگیز ئه‌وه له‌یاد ناکه‌ن که گۆڕان بووه هۆی هاندان بۆدانی ووشه‌ی نهوبهڕوی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کوردستانداو هه‌ر یاداشته حه‌وت خاڵیه‌که‌ی ئه‌ویش بوو بووه هۆی هاندانی خه‌ڵك وتا ئه‌م ساته من وده‌یانی وه‌ك من به هاوکارو هاوپشتی خه‌ڵکی ڕاپهڕیوتان ده‌زانین وگۆتاریشتان تا ئه‌م چه‌ند ڕۆژه زۆر به‌هێز ومنتیقی بووه.
له‌کاتێکدا خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ڕاپه‌ڕینی له‌هه‌ولێر ده‌کرد وخۆسازدان ده‌ستی پێکردبووچاوهڕێی گوتار‌و هه‌ڵوێسته‌ی نوێ وهاندانی هه‌ولێرمان لێت ده‌کرد، که‌چی هاوڕێکانت وبهرێزتمان و له شاشه‌کانه‌وه بینی ئه‌م لاو لای کۆمه‌ڵێك تاوانباری یه‌کێتیتان ماج دهکردوبۆ جاری دووه‌میش دانیشتنه‌وه له‌گه‌ڵیان که به‌رپرسن له‌م حاڵه‌ته‌ی خه‌ڵکی تێدایه ،که بووه هۆی نیگه‌رانیه‌کی زۆری شه‌قامی کوردی وکه‌م یان زۆر زیانی به ڕاپه‌ڕینی هه‌ولێریش گه‌یاند.جا لێره‌وه من وه‌ك هاوڵاتیه‌ك داوای ڕونکردنه‌وه‌تان لیده‌که‌م ،و ئامانج له‌و دانیشتنانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات که له که‌وتندان چیه؟گه‌ر ئه‌وان ته‌سلیمی داواکانی خه‌لك بوون با هاوپه‌یمانیه ستراتیجیه‌که‌یان له گه‌ڵ پارتی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه،که پێم وا نیه وابێت له کاتێکدا دوای ماچ وموچهکهی جه‌نابتان خه‌ڵکی سلێمانی خه‌ڵتانی خوێن کرایه‌وه.به‌و مانایه‌ی به‌رده‌وامن له تاوانه گڵاوه‌کانیان.
حه‌ز ئه‌که‌م وه‌ڵامتان هه‌بێت وبه یاشکراو شه‌فافانه نیه‌ت وئامانجه‌کان بۆ خه‌ڵک ئاسکرا بکه‌ن،ئه‌گینا منیش و خه‌ڵکی کوردستان ئه‌ڵێین مێژوو خۆی دووباره ئه‌کاته‌وه،که لهکاتێکداخهڵك ساڵی 91 ڕاپه‌ڕینی کرد دژی سه‌دام ووه‌ك ئێستا قوربانیه‌کی زۆرمان دابوو سه‌دامیش له حاڵه‌تی کهوتندابووسهرانی کوردمان بینی که چۆن ئه‌ملاو لای سه‌دامیان ماچکرد ،که کتومت وه‌ك ده‌ست خۆشیه‌ك له‌و خه‌ڵتانی خوێنه‌ی کوردستانی کرد ده‌هاته پێش چاوم.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

