قایمقامه‌که‌ی شه‌قلاوه هیچه یان حکومه‌ت و په‌رله‌مان نه‌زانه؟
28/01/2010, 12:00 (GMT+1)

زۆر سه‌یره ....یاسایه‌ک هه‌یه له کوردستانه‌که‌ی مه‌ڕ خۆمان پێی ده‌وترێ یاسای 35ی ساڵی 2008 که تایبه‌ته به ڕێکخستنی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له کوردستان و له به‌شی چواره‌م ماده‌ی حه‌وته‌م یه‌که‌م هاتوه (ڕۆژنامه‌نووس سه‌ربه‌خۆیه و له به‌جێهێنانی ئه‌رکه پیشه‌ییه‌که‌ی هیچ ده‌سته‌ڵاتێکی به‌سه‌ره‌وه نیه جگه له ده‌سته‌ڵاتی یاسا) .
ئه‌م یاسایه په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ری کردوه و واژووی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی له‌سه‌ره .
ئه‌ی خێره قایمقامه شڕه‌که‌ی شه‌قلاوه له ژێر هه‌ر بیانوێک بێت ئیعتیراف به‌م یاسایه ناکات و حساب بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش ناکات وبه سه‌رخۆشی بڕیارێک ده‌رده‌کات دژی یاسا و ده‌ستور و سه‌رۆکی هه‌رێم بێت ؟؟؟!!!
یان ئه‌وه‌تا په‌یره‌وی په‌نده کوردیه حه‌یاته‌که ده‌کات که ده‌ڵێ که‌س له یاسا به‌رزتر نیه ته‌نیا خۆمان نه‌بێ .
ئاخر قایمقامێکی گه‌نده‌ڵ و دز و ناوگه‌ڵ پیسی وه‌ک دلاوه‌ر ئۆمه‌ری نه‌زۆک سه‌رۆکی یه‌که‌ی ئیداری شه‌قلاوه بێت و نوێنه‌ری حکومه‌ت بێ له شاری خه‌بات و ڕاپه‌رین و 23 شه‌هید و خاوه‌ن چیا سه‌ربه‌رزه‌که‌ی سه‌فین ، ئاخۆ ده‌بێ چ سودێکی بۆ ئه‌م شاره خێر له‌خۆ نه‌دیوه هه‌بێ .
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه حکومه‌ته‌که‌مان بێ ده‌بێ کێ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکات و پێی بڵێ کاکی نه‌زۆک تۆ بۆ ئه‌م کاره ناشێی بڕۆ بۆ لای مه‌ڕه‌کانی خۆت له به‌ستی شه‌لغه و پیشه‌ی شوانیهکهی جارانت سه‌د قات شه‌ریفتره له به هه‌ده‌ر دانی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م خه‌ڵکه ڕه‌ش و ڕووته‌ی شه‌قلاوه .
داخه‌که‌م شاره‌که‌م دلاوه‌رێکی گێل و نه‌فام قایمقامهکهت بێ و بڕیاره‌کانی پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستور و سه‌رۆکی هه‌رێم بن و که‌سیش نه‌بێ پێی بڵێ دژی به‌رژه‌وه‌ندی کورد و کوردستان بڕیار ده‌رده‌که‌یت ئه‌بێ چ تهمایهکمان به‌م حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیه هه‌بێ .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

