مەهزەلە لەدادگاى ڕانیەیە ، داواكارى گشتى یان فرۆشیارى مافى گشتى !!
14/06/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەوزاتەى باسى دەكەین خەڵكى بیتوێن و بەتایبەتیش مەرگە و بنگرد باش دەیناسن كێ یە و بایى چەندە و ڕابردووى چۆنە كەئێستاش قەڵەمەكەى بەمەرەكەبى سەوزى كاتى ئەنفال و وێران كردنى بەرى مەرگە و بنگرد دەنووسێت كەئەوكات بەڕێوبەرى ناحیە بوو لەبنگرد ،ئەویش((حەمەساڵحە)) كەئێستا بەهەمان عەقڵى ئەو سەردەمى بەعس جێگرى داواكارى گشتیە لەدادگاى ڕانیە .
بەڕێز جەنابى وەزیرى داد باسى دامەزراندنى ناكەین چۆن بووە ، چونكە ئەو زاتە موحتەڕەمە خوا هەڵناگرێ تاڕووخانى ڕژێمى بەعس هەر خزمەتى بەعس و ڕژێمەكەى كردوە لەبەغدا ؟ بۆیە من تەنها ئەم چەند خاڵە لەخوارەوە بۆ هەموو لایەك دەخەمەڕوو بۆئەوەى هەموو لایەك بەرچاوتان ڕوون بێت و بزانن دەوام و هەڵوێستەكانى چۆنە لەدادگا .....
_ دەوامەكەى لەگەڵ بەڕێزەكەى تر دابەش كردووە و وەك نۆبە گاڕانیان لێ كردووە و هەفتەیان دابەش كردووە لەنێوان خۆیاندا ڕۆژانى دووشەمە و سێ شەمە دەوامى ئاسایى خۆیان دەكەن ، ڕۆژانى چوارشەمەش دەوامى لەكولیەیى قەلاچۆلانى حزبیە بەسیفەتى وانەبێژ ، ڕۆژانى پێنج شەمەش هاوشانى هەینى و شەمە ئێوە خۆش ، زاتەكەى تریش كەناوى بهاالدین ە تەنها ڕۆژانى یەك شەمە و چوارشەمە دەوامى بۆ داناوە كەدەوام بكات چونكە پاڕێزەرى مافى گشتیە دەبێ میللەتى بۆ بكەینە قوربانى.
بەڵێ بەڕێزان ئائەمانەن پاڕێزەرانى مافى گشتى لام سەیرە جەماوەر لێیان ڕانەپەڕێت !!
_ خوا هەڵناگرێ حەمەساڵح پاڕێزەرێكى باشە بۆ ئەو كەسانەى كەلەلاین مافى گشتیەوە داوكراون و داواى مافى تایبەتیان لێ دەكات لەپێناو بەرژەوەندى تایبەتى خۆى ، هاوڵاتى (ع . س) دوایى ئەوەى كێشەى هەبوو لەگەڵ شارەوانى بڕۆن دۆسیەكەى بخوێنەوە بەئاشكرا بۆت ڕوون دەبێتەوە كەئەو تەلەفزیۆنەى لەلایەن ناوبراوە بەشەو بردرا بۆ ماڵى كاكە حەمەساڵح شاشە چەندە و چۆن دەور و تەئسیرێكى هەبوو ە لەسەرى و شەوانە چۆن بەحەماسەوە سەیرى حەڵقەكانى پێ دەكات .
_دۆسیەیى (ح . ب) سوور و كوڕەكانى لەچوارقوڕنە كەبڕى دووهەزار دۆلار و پارچەیەك زەویان دا بەكاكە حەمەساڵح و فەقیرانە هەرهیلاك بوون ئەوەندە بەشۆڤڵ زەویەكەى بۆ پاك بكەنەوە . ئێستاش دۆسیەكەیان لەداگایە و یەك لاى نەكراوەتەوە و ئاكۆى عەباس ئاغاش شاهێد عەیانى ڕاستیەكانە .
_ حەمەساڵح دواى ئەوەى مافى هەموو میللەتى وەرگرتەوە ئێستا خەریكى فەرمانگەكانە ، فەرمانگە نەماوە بەناوى وەرگرتنى بەرتیلى تایبەت كێشەى بۆ نەنابێتەوە ئەو كێشەى لەگەڵ كشتوكاڵ هەى بوو هەموو بیتوێن زانى كاتێك لەبەرامبەر وەرگرتنى چەند بڕە دەرمانێك ، كشتوكاڵ نەجاتى بوو لەدەست حەمەساڵح و بەباران بارینێك هەبوو بۆ زەراعە . ئێستا ملى لەبەر شارەوانى ناوە من دەڵێم بەڕێز شارەوانى ئەمە بۆ زەوى وادەكات تكایە زەویەكى تریشى بدەنێ باوازبێنێ لێتان و بچێت بەگژفەرمانگەیەكى تردا ، بیدەنێ بانەجەتیتان بێت ،، بەڵام شارەوانى دەڵێ ئەى ئەوەنیە لەخانووى حكومەت دانیشتووە و زەویشى وەرگرتووە لەمانگى 11 ى 2006 ەوە خێزانەكەشى لاى ئێمە لەشارەوانى مووچە وەردەگرێت و دەوام ناكات ئەى لەمە زیاتر چى دەوێ ؟ تەنانەت ژمێریاریەكەشمان خێزانەكەى ناناسێت ...........
جابەڕێزان ئەویە پاڕێزەرى مافى گشتى دەبێت ئێستا گیانى ئەنفال كراوانى بەرى مەرگە و بنگرد چۆن شاد و ئاسوودەبن كاتێك دێتەوە بیریان كەلەسەر دەمى ئەو زاتە نانەجیبە وایان لێ بەسەر هاتووە و ئێستاش ئەو پارێزەرى مافیانە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

