
ساحەى كوردستان لەماوەى رابردوو تاوەكو ئێستاش ملمیلانێ بوە بۆ حیزبەكان، ئەم ململانێیە هەندێك جاریش بۆ توندوتیژیو كوشتنو برین سەری كێشاوە! چونكە ئەو ململانێیە شەریفانە نەبووە! لەسەر بنەمای خزمەت بەهاوڵاتیان نەبووە، من نامەوێت زۆر باس لەحیزبە سیاسیەكانی دیكە بكەم، بەڵكو مەبەستمە لەنێوان ئەو ململانێ نادروستەى كوردستاندا كە ناوخۆی حیزبەكانیشی گرتوەتەوە باس لەیەكگرتوی ئیسلامی بكەم كە بەجۆرێكی تر ویستویەتی ململانێ بكات! بەجۆرێك كە كەم حیزب هەیە بتوانێت لاسایی بكاتەوە، یاخود خۆی لەەرەى بدات، چونكە هەمیشە ویستویەتی كێبڕكێ لەسەر شتە جوانو بریارە جوانەكانو داهێنانە جوانەكان بكات، یەكگرتووی ئیسلامی ئەگەرچی لەزۆرێك لەمافە رەواكانی بێبەش كراوەو ئەندامانی ئەم حیزبە دووچاری چەندین كێشەو گرفت بونەتەوە، بەلام ئەمانە نەیانتوانی كار لەئەدای ئەم حیزبە بكەنو چەندین هەنگاوی بوێرانەو داهێنانكارانەى ناوە لەماوەى رابردوو ئێستاشی لەگەڵدا بێت، نامەوێت زۆر دووربكەومەوە بەڵكو لەكۆنگرەى پیێنجەمی یەكگرتووەوە دەستپێدەكەم، لەو كۆنگرەیەدا نمونەیەكی زۆر جوانی پیشاندا كە نەك حیزبەكانی توشی شۆك كرد، بەڵكو رۆژنامەو گۆڤارەكانیشی بێدەنگ كرد! چونكە ئەمانە پێیان وابوو ئەوەی دەسەڵاتی گرتە دەستو چووە مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتی ئیتر باوەش بەو كورسیەدا دەكاتو بەهیچ شێوەیەك بەرینادات، بەلام ئەندامانی یەكگرتوو توانیان ئەو رچەیە بشكێننو بەجارێك زیاتر لە14 ئەندامی مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتی خۆیان نەپاڵاوتەوە بۆ پۆستەكانیانو رێگەیان بەگەنجانو كەسانی تردا تاوەكو جێگەكەیان بگرنەوە! بێگومان ئەمەش یەكەمین كارێك بوو كە حیزبێكی سیاسی لەكوردستاندا پێی هەڵبستێت، داهێننانو كارە بوێریەكانی یەكگرتوو بەردەوامیان هەبوو، پاش ئەوەى لە لیستی خزمەتگوزرایو چاكسازی لەهاوپەیمانیەتیەكدا پاشكشەى لەكورسیەكانی كرد، خێرا گەرایەوە بۆ رای جەماوەرەكەییو سودی لەهەڵەكانی وەرگرتو جەماوەری پشتگوێ نەخست، هەروەها جارێكتر داهێنانێكی نوێی هێنایە ناو كایەی سیاسی كوردستان ئەویش دانانی ئەندام پەرلەمانەكانیەتی لەسەر دەنگی رێكخستنەكانی! یەكگرتوو وەك كارێكی بوێریو داهێنانكاری هەستا بەدەست نیشانكردنی ئەو ئەندامانەى كە لەداهاتوو دەبنە ئەندام پەرلەمانی عێراق، ئەمەش لەرێگەى دەنگدانەوە لەهەرسێ پارێزگای هەولێرو سلێمانیو دهۆك، جارێكی تر نەهات تەنها قسەى مەكتەب سیاسیو شورا قسەى یەكەم بێت، بەڵكو ئەندامانی سەرپشك كردو دەنگەكانیشی وەرگرتن بۆ ئەو دەستنیشان كردنە. یەكێكی تر لەكارە گرنگەكانی ئەم حیزبە داهێنانكارە، تێكەڵبونی ئەندام پەرلەمانەكانیەتی بەجەماوەر، ئێمە لەساڵی 1991ەوە پەرلەمانو ئەندام پەرلەمانمان هەیە، بەلام رۆژێك لەرۆژان نەمانبینی ئەندام پەرلەمانەكان جەماوەر كۆبكەنەوەو گۆێیان لێ بگرن تاوەكو داواكانو پێشنیارەركانیان بگەیەننە پەرلەمان! بەلام وادەبینین ئەندام پەرلەمانەكانی یەكگرتوو لەسەرجەم نوسینگەكانی پەرلەمان داوا لەهاوڵاتیان دەكەن سەردانیان بكەنو داوای خۆیان پێشكەش بكەن، هەر ئەمانە سەرمەشق بوون بەدانانی ئیمەیلی تایبەتو ژمارە تەلەفۆنی تایبەت بۆ گەیاندنی داواكانی جەماوەر.هەر یەكگرتوو بوو وای بەگوێی ئەندامەكانیدا دا كە ئەو موچەیەى وەری دەگرن لەئەندام پەرلەمانیو وەزیری دەبێت لە40%و زیاتریشی بگەرێنەوە بۆ حیزب، چونكە ئەوان ماڵی حیزبن نەك خۆیان! گومانم لەوە نیە ئەم گوێرایەڵیەى ئەندامانی یەكگرتوو كەم وێنەیە، یەكگرتوو هێشتر زۆری لەهەگبەیدا هەیەو زۆریشی كردووە من باسم نەكردووە، بەڵام ئەوە دەڵێم كە ئەم حیزبە سەرمەشقی داهێنانە سیاسیەكانە لەكوردستاندا كە رەنگە لاسایی كردنەوەشی هەروا ئاسان نەبێت، چونكە بەبینینی ئەو كارانە زۆرلای توشی شۆك كرد چ جای خۆیان هەستن بەوكارە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست