به ئیمه‌یڵێکی گۆڕانه‌وه هه‌ڕه‌شه له ماڵپه‌ڕی پێنوسه‌کان ده‌کرێت
16/10/2009, 12:00 (GMT+1)

شایانی باسه به‌ڕێز نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس و چالاکوانی کورد(عه‌لی مه‌حمود) له نوسینێکیدا به‌ناوی(مانگانه‌ی کاك نه‌وشیروانیش به ئه‌ندازه‌ی 5 ساڵی سه‌رۆکی هندستانه). هه‌ر پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م نوسینه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه به ئیمه‌یڵی گۆڕانه‌وه، ده‌ستی کرد به هه‌ڕه‌شه و توهمه‌ی ئه‌وه‌یان داینه‌پاڵ که ئێمه دژی گۆڕانین و نوسینه‌که‌ی به‌ڕێز(عه‌لی مه‌حمود) مان له ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆسته‌وه وه‌رگرتوه. له‌کاتێکدا به‌ڕێز کاك عه‌لی مه‌حمود خۆی بۆی ناردوین و ئێمه‌ش وه‌کو ئه‌رکێکی ڕۆژنامه‌وانی له ماڵه سه‌ربه‌خۆکه‌ماندا بڵاومان کردۆته‌وه.
ئه‌و که‌سه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌مان لێده‌کات که ئێمه مادام ئه‌و نوسینه‌مان بڵاوکردۆته‌وه پێویسته له لینکێکی کوردستانپۆست وه‌ڵامه‌که وه‌ربگرین و بڵاوی بکه‌ینه‌وه، دیاره ئێمه‌ش داوامان لێکرد که ئه‌گه‌ر ده‌توێت وه‌ڵامی کاك عه‌لی بده‌یته‌وه فه‌رمو بینوسه و ئێمه‌ش بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه. به‌ڵام ئیتر ئه‌و ده‌ستی کرده‌وه به هه‌ڕه‌شه‌کردن.
ئێمه وه‌کو ماڵپه‌ڕی پێنوسه‌کان ڕایده‌گه‌یه‌نین: ئه‌و ئیمه‌یڵه له‌لای چه‌ندکه‌سێکی دیاریکراو هه‌یه و ناسراون، بۆیه داوا له چالاکوان و ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ین که خۆیان به گۆڕان ده‌زانن به زوترین کات ئه‌و ئیمه‌یڵه دابخه‌ن تاکو له‌ڕێگه‌یه‌وه ڕوی گۆڕانکاری ناشیرین نه‌که‌ن. داواش ده‌که‌ین هیچ که‌سێك به هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شیی ئه‌و که‌سانه باوه‌ڕ نه‌که‌ن که سه‌ر به ده‌زگایه‌کی حیزبیه و له ژێره‌وه کار بۆ قازانجی حیزبه‌که‌ی ده‌کات و دژ به میدیای ئازاد و خه‌ڵکی گۆڕانخوازه.
داواکارین له گۆڕانخوازان ڕێگا نه‌ده‌ن یاریان پێبکرێت و ڕیزه‌کانیان که‌لێنی تێبکرێت.
ئه‌مه‌ش ئه‌و ئیمه‌یڵه‌یه که به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی پێ ده‌نێرن: [email protected] شایانی باسه ته‌واوی کار و چالاکیه‌کانی گۆڕان به‌م ئیمه‌یڵه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌کی که‌مه له جنێوه‌کانی: (تۆ ریسوای تۆ ریسوای تۆ که‌ری تۆ خوێری بێ یه‌ده‌ب به س له ریسوایی و ماییه پوچیت بی ئه‌ده‌بی هیچ و پووچ وه تۆ ریسوای تۆ نامه‌ردی بێ عه‌قڵی خوێری که‌ری وه‌ک تۆ ده‌بێت به زمانی بازاری وه‌ڵام بدرێته‌وه چونکه بۆ که‌ری خویری هه‌ر جۆ باشه).
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

