ئاسیش دیاره تینوی خوینی خوێنكارانه و تینوی ده‌ست و قه‌ڵه‌می ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشمبیرانه
18/04/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی شاری سلێمانی بۆ به‌رده‌م په‌روه‌ده‌ی ئه‌و شاره ده‌زگاكانی ئاسایش و ده‌زگای دژه تیرۆر له‌ژێر ناوی هێزه‌كانی ئه‌سوات زۆر به‌تووندی هێرشیان كردۆته سه‌ر قوتابیان و سوكایه‌تیان پێكردوون سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئه‌و هێزانه هێرشیان كردۆته سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان و نوێنه‌ری كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌كان و چه‌ندین ڕۆژنامه‌نوسیان بریندار كردووه.
ئاسیش دیاره تینوی خوینی خوێنكارانه و تینوی ده‌ست و قه‌ڵه‌می ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشمبیرانه ئاخر توخوا ئه‌بێت ئاسیش وابێت . ئه‌گه‌ر مافی مرۆڤ هه‌بوایه سزای ئاسایشی ئه‌دا . چونكه ئاسایش ئه‌بێت ڕۆڵی ئه‌منی هێمنی بپارێزێت . نه‌ك به‌كێبڵ و شتی تر هێرش بكاته سه‌ر نه‌وه‌ی دواڕۆژی ئه‌م گه‌له ، خوێندكار بۆی هه‌یه داوای مافی خۆی بكات ، به‌ڵام گه‌نده‌ڵترین وه‌زاره‌ت له كوردستاندا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه ، چونكه مه‌نهه‌جی په‌روه‌رده هه‌مووی سه‌قه‌ته و هیچی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێنداراندا نی یه ، هه‌ندێك كه‌س له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كۆئه‌بنه‌وه و به‌یانی بڕیارێك ده‌رده‌كه‌ن . بێ ئه‌وه بزانن تاچه‌ند خویندكار تێیدا سه‌ركه‌وتو ئه‌بێت یان نا ، ئاخر له‌كام وڵات‌دا شتی وا هه‌یه .
محمد عبدالله
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

