گۆران بە کامیان دەکرێت، چه‌كوشه‌كه‌ی كوردستانپۆست، یان مۆمی گردەکە؟
18/02/2012, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ی له كوردستانپۆست ئه‌نوسێت ویژدانی بۆ مێژوو ئاسوده ئه‌كات، ئه‌وه‌ی له كوردستانپۆست ئه‌وترێت و ئه‌بیسترێت قسه‌ی ناخی دڵی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژار و نه‌دار و بێ مافه‌یه كه له دڵیا ماوه‌ته‌وه له‌به‌ر درنده‌یی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناتوانێت ده‌ریببرێت ،كوردستانپۆست له‌ماوه‌ی كاركردنیه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئه‌توانین بڵێین ئه‌و سه‌كۆ بوێره‌یه كه هه‌رده‌م ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌بووه به‌رگری له خەڵکی چه‌وساوه و هه‌ژاری گه‌له‌كه‌ی بكات، كوردستانپۆست راسته ته‌نها سایتێكه، به‌ڵام سایتێکی سادەش نییە، وەکو هەموو سایت و ماڵپەڕەکانی تر چاوی لێبکرێت، هیچ گومان له‌وه دانیه زانیاریه‌كانی ئه‌وه‌نده راستی و دروستی تیا ئه‌بینرێت ئه‌سته‌مه خه‌ڵكی بروای پێ نه‌كات، ئەگەر هەندێک جاریش ئەوە رووی دا، ئەوە ئاساییە، چونکە کۆمەڵگاکە خەڵکی ناڕاستگۆی تێدایە، دەسەڵاتیش بە مەبەست خۆی دەخاتە ناو درۆکانەوە، دەیانەوێت لەو روانگەیەوە کوردستانپۆست وەکو سایتێکی ناراسەوخۆ بناسێنن و گومان لە هەواڵ و رووداوە راستەکانیش پەیدابکرێت. له ماوه‌ی خوێندنه‌وه‌م بۆ كوردستانپۆست تێبینی ئه‌وه‌م كرد كه ئه‌م سایته ئازیزه كاریگه‌ریه‌كی زۆری له‌سه‌ر سه‌رانی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه هه‌یه گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی سه‌رانی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته راگه‌یاندنه زه‌به‌لاحه‌كانی خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه بۆ ته‌نها یه‌كێك له بابه‌ته‌كانی كوردستانپۆست ، هه‌روەها له‌سه‌ر ئاستی باڵا به دوای ئه‌وه‌ن ئه‌م سایته نه‌هێلن و هاكی بكه‌ن، چونكه دركیان به‌وه كردووه ئه‌م سایته ده‌نگی خه‌ڵكه و له‌به‌ره‌ی گه‌له ، سه‌ره‌رای ئه‌مه ئه‌م سایته به‌رێزه گه‌یشته ئه‌م ئاسته‌ی كه به‌رپرسان په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن و بابه‌ت یا ره‌خنه‌ی خۆیان لێی بڵاو بكه‌نه‌وه. ئه‌و چه‌كوشه‌ی كوردستانپۆست كه به‌زه‌یی نییه له‌به‌رامبه‌ر هیچ تاوان و ناهه‌قیه‌ك ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌ی توشی شۆك كرد و به‌راده‌یه‌ك شه‌وانه خه‌و به كوردستانپۆستهوه ئه‌بینن.
مۆمه‌كه‌ی گۆران كاری ته‌نها و ته‌نها یادكردنه‌وه‌یه ، یادكردنه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدانی حه‌ڤده‌ی شوبات و پرسه‌كه‌ی حه‌مایل خان ئه‌م مۆمه رۆڵێكی گرنگی بینیوه له‌م رووه‌وه، به‌هۆی ئه‌م مۆمه‌وه سه‌رانی گۆران كۆبوونه‌وه پینج قۆڵیهكانیان ئه‌به‌ن به‌رێوه ، به‌هۆی ئه‌م مۆمه‌وه پێشوازیان له نێچیره‌وان كرد، به‌هۆی ئه‌م مۆمه‌وه له په‌رله‌مان هه‌ندێ له پهرلهمانتارانیان داوای شوقه‌یان كرد ، ئیتر ئه‌م مۆمه‌ش هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه فوی لێبكرێت و بیكوژێنینه‌وه، چونكه هه‌موو ئه‌وه ده‌زانیین چه‌كوشه‌كه‌ی كوردستانپۆست بێ هیچ به‌رامبه‌رێك توانیویه‌تی هه‌ر هیچ نه‌بێت بووه‌ته ترسێك بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه كه به‌رده‌وام بوونه‌ته خوێنه‌رێكی به‌رده‌وامی كوردستانپۆست نه‌وه‌ك له بابهتێكا ئاماژه به‌و دزیی و خیانه‌تانه بكات كه ئه‌نجامیان داوه ، به‌ڵام مۆمه‌كه‌ی گۆران نه‌وه‌ك توانیویه‌تی گۆران بكات بگره نه‌یتوانی وه‌ك كوردستانپۆستیش بكات هه‌ر هیچ نه‌بێت ببێته ترسێك بۆ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه له‌به‌رچاوی ئه‌وان له په‌رله‌ماندا بودجه‌ی ئه‌م هاوڵاتیه ره‌ش و رووت و داماوه ئه‌دزن، بۆیه له كۆتییدا ئه‌ڵێم با هه‌موومان چه‌كوشه‌كه‌ی كوردستانپۆست بكه‌ینه ئامانجی گۆران بۆ روخان ونه‌مان و دادگایی كردنی ئه‌م دووبنه‌ماڵه خۆفرۆشه نه‌وه‌ك مۆمه‌كه‌ی گۆران كه به‌فووی سه‌رانی پارتی و یه‌كێتی كوژاوه‌ته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

