شكستى ڕاگەیاندنى یەكێتى لە ئێستادا
12/01/2010, 12:00 (GMT+1)

لەبەرئەوەى كە هەرچى كەسێك تۆزێك بە بەریەوە مابێت كە كەسێكى پاك و چالاك و دڵسۆزە هەمویتان دەرپەڕاند بە هۆى جیا جیا . چونكە ئەوانەى بەبێ گوێدانە هیچ پرەنسیپێكى حزبایەتى و ئەخلاقى لە ململانێیەكى بەدەر لە مۆراڵى حزبایەتى تەێفیە كران كە پێك هاتبون لە كەسانێكى شارەزاو دڵسۆز بەس بەهۆى نا هاوسەنگى بارى ڕۆشنبیرى و شارەزایى لە گشت بوارەكانى حزبایەتى و پیشەیدا . كە ئەمان پێشەنگ بوون تەێفیە كران . لەبەر ئەوە ى ئێوە كەسانێك كارتان بۆ ئەكەن كە مانگێك موچەیان نەدەنێ كەس نایەتەوە بۆ كارەكەى . كەسانێكن كە بۆ تەنها ساتێك بە یەكێتیەوە هیلاك نەبوون لە نزیك و دوور ئێستاش ئەوانەى كە لاى ئێوە لە ناوەندە حەساسەكاندا كار دەكەن لە 31 ئابدا نە بەشدار بوون نە ڕیانكردووە بگرە بوون بە پارتىو جنێویشیان بە مام جەلال و یەكێتى داوە لەو كەسانەتان زۆرە .لەبەر ئەوە ڕۆژ بە ڕۆژ خۆرتان لە ئاوابوندایە .
بە نزیكە یى كۆمەڵێك زۆر لە كادیرە باش و هەرەباشەكانى ناو دەزگاكانى یەكێتى نیشتمانى وازیان لە لەو حزبە هێناوە كە دەیان ساڵ تیایدا خەباتیان كردووە وە شوێنەكانیان بە كەسانى نا شارەزا و غەیرە یەكێتى پڕ بووە تەوە وە بەشێكى زۆر كەم لە كەسە دڵسۆزەكان ماون كە تا ئێستا بە بیرو باوەڕەوە لەو حیزبەدا خبات دەكەن بەڵام لە لایەن كەسە گەندەڵەكانى حیزبەوە خەریكە كۆتایى بە ئاخیر كۆمەڵ دەهێنن كە تا ئێستا بە مەبدەئەوە دیفاع لە هەموو گەندەڵییەكانى ئەم حزبە دەكەن كە من ئەمانە بە ئەخیر ئەمەلى ئەم حزبە ئەزانم . بەكۆتایى هاتنى ئەمانە خۆرى ئەم حزبە ئاوا ئەبێت وە زۆر دەمێكە كە ئەم زهلامانە لەناو دەزگا جیا جیاكانى ئەم حزبەدا نەماون . بۆ نمونە دەزگاى ناوەندى ڕاگەیاندنى یەكێتى كە وەك هەموومان دیقەتمان داوە لە دواى هەڵبژاردنەكانى ئەم دواییەى پەڕلەمانى كوردستانەوە ئەو ڕۆژنامەو كەناڵانەى سەر بەم دەزگایەن مسداقیەتى خۆیان لەدەست داوە لە ناو هاوڵاتیاندا كە سەبەبى ڕەئیسى من ئەیگێڕمەوە بۆ كمبونەوەى كاسانى شارەزاو بە بیرو باوەڕ . وە جێى ئەم كەسانە كەسانێك گرتویەتیەوە كە یان دەمێك نییە لە یەگێتیدان یان غەرقن لە گەندەڵیدا یان بە پارە ئیش ئەكەن كە ئەمانە بونە هۆكارى بێزارى و وازهێنانى ئەوانى تر . بە بڕواى هەموو كەسێك یەكێك لە پایە ئەساسیەكانى هەموو پارتێك ڕاگەیاندنە . وە دەبێت ڕاگەیاندنەكەى لە مستەواى منافەسەى بەرامبەردا ئەگەر زیاتر نەبێت ئەوا لە یەك ئاستدا بێت . بەڵام ئێستا ڕاگەیاندنى ئەم حزبە ئەوەندە لە ئاستى دابەزیوە نازانێت چۆن ئاستى منافەسەكە بەرز بكاتەوە بۆ ئاستى پێویست . كە وایلێهاتووە بەردەوام پەنا ئەباتە بەر دروستكردنى هەواڵى ناڕاست وە گەورەكردنى هەندێك حەدەسى سادە و بچوك . پیچشتر لەم دەزگایەدا ئەوانە تەێفیە كران كە بۆنى گۆڕانیان لێ دێت . بەڵام دواى ئەوە كەوتنە تەێفیەى ئەو كەسانەى كە لە كوتلەكەى خۆیانن وە شارەزاو دڵسۆزن بە كورتیەكەى ئێستا كەوتونەتە گیانى یەكتر . ئێستا پاكتاوى ئەخیر ئەمەلى یەكێى ئەكرێت لە دەزگاكانیدا كەسانێك شتیان بە دەستە و بڕیار بە دەستن لە ڕاگەیاندندا كە پشتیان بە بەرەو پاشچونى یان ڕوخانى ئەم دەزگایە نایەشێت . وە قەت ناتوانن كە لەگەڵ بەرەو پێشچونەكانى منافسەكانیاندا بڕۆن . لە بەرئەو هۆكارەى كە پێشتر باسمانكرد وە بۆ زیاتر پڕكردنى گیرفانیان .
ئەگەر سەتەلایتى گەلى كوردستان بە نمونە بگرین نە بەڕێوەبەرەكەى نە مەسئولى بەشەكانى ئەوانى پێشوو نەماون كە بە دڵو بەگیان خەباتیان ئەكرد بۆ بەرە و پێشچونى كەنالەَكە . بەڕێوە بەرەكەى كۆنە ئیسلامییە وە تویشە بەرەى مدیرى پێَنییە . لێپرسراوى بەشى هەواڵ و سیاسەت كۆنە زەحمەتكێشانە وە لەو حزبەشدا خەبتى كەم بوو . لێپرسراوى ئیدارە خوشكەزاى ئازاد جوندیانییە . لێپرسراوى تەكنیك وە ل . كەرتى رێخستنى ڕاگەیاندنە یەكێتیەكى هیچ لەبارانەبووە كە لە 31 ئابدا لە ئەوەڵەوە لە دەراِسەدا خۆى شاردبووەوە وە دواتر بە وەرەقەى پارتى ئەسوڕایەوە وە بەو شەرتە بۆیانكردبوو كە جنێو بە مام جەلال بدات . وە بە فیتى ئەم و نەشارەزایى جمال حسێن بە بیانوى جیا جیا ئەو كەسانەى كە ڕقیان لێیبوو وە مەترسى بوون بۆ شوێنەكانیان دەركران و تا ئێستاش بەردەوامە وە نمونەش زۆرە وەك دڵبەند مێتەفا كە حەیاشیان برد لەگەڵ دەركردنەكەیدا .
بۆ ڕاست كردنەوەى لانیكەمى ئەم بارە ئەبێت ئەو كەسانەى كە نەشارەزاو دزوو گەندەڵن لە ناو ریچخستن و دەزگاكەدا دەربكرێن بۆ ئەوەى هیچ نەبێت لەم وەزعە قۆڕەى ئێستا نەجاتیان ببێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

