شاناز و شینی هه‌ریسه‌که
14/08/2012, 12:00 (GMT+1)

باشه شاناز تو ئیمانت خه‌باتی باوکت له دوای ئاشبه‌تاڵه‌وه جگه له پیاسه‌کردن و چاودێریکردنی مناڵه‌کانی تۆ و هێرۆ چیی تربووه . قوربانی ئێوه کامه‌یه ، ئیتر بۆ ئه‌بێ تۆ بکرێیت به لێپرسراوی یه‌کێتی و له‌تیفیش بکرێت به وه‌زیر ، که نه‌خۆت و نه له‌تیفی هاوسه‌رت ته‌نها دڵۆپێک ئاره‌قتان بۆ کورد نه ڕشتووه . باشه تو ئیمانت که‌ی ڕه‌وایه قوبادی خوشکه‌زات که پێش ڕاپه‌ڕین له دوکانێکی میکانیکییدا له له‌نده‌ن شاگرد بووه و ئاگای له مه‌ینه‌تییه‌کانی کورد نه‌بووه بکرێت به نوێنه‌ری حکومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی هه‌رێم له ئه‌مه‌ریکا . باشه تو ئیمانت ئه‌وه ڕه‌وایه که سانی قاره‌مانی وه‌ک کاک ئارام و مامه ڕیشه و ڕێباز و ئاسۆی ده‌لاک خوێن بڕێژن و گه‌ردنی به‌رزی وه‌ک وه‌ستا به‌کری دارتاش و عه‌تای حاجی ئه‌حمه‌د بکرێن به په‌تا ، که‌چی کوڕه مناڵه‌که‌ی تۆ پۆستی دبلۆماسی له سه‌فاره‌تی عیراق له سویسرا وه‌ربگرێت و حه‌مه سابیری هاوسه‌ری لیلۆزی خوشکت بکرێت به سه‌فیری عیراق له وڵاتی چین و گێژ و حۆلێکی وه‌ک کاکه هه‌ڵۆی براشت به ته‌مای پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بێت . تو ئیمانت سه‌روه‌ت و سامانی تۆ و داده هیرۆت پێش ڕاپه‌ڕین و دوای ڕاپه‌ڕین وه‌ک یه‌که . ئاخر ئه‌وه که‌سانی پاک و دڵسۆزی وه‌ک کاک نه‌وشیروانه که ده‌یه‌وێت ئه‌و شادهمارانه ببڕێت که ئیوه دزیی لێوه ئه‌که‌ن . خوا یاربێت و به هێز و بازووی که‌سانی دڵسۆزی وه‌ک کاک نه‌وشیروان و سایته ئازاکه‌ی کوردستان پۆسته‌وه چۆن مه‌لا مسته‌فا کشه‌ی له باوکه نۆکهرهکهت کرد ئاواش ئیوه شاربه‌ده‌ر ئه‌کرێن . به ئیمانم ئه‌وه شینی هه‌ریسه‌که‌یه که تۆ ئه‌یکه‌یت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

