چەکە پووچەڵەکانی دە سەڵات
06/04/2011, 12:00 (GMT+1)

وە ئامادە دەبن لە پێش ماچ کردنی ناو چەوان و ڕوومەتە سوتاوەکانی داپیرەیەکی وڵاتەکەم دەستە قڵیشاوەکانی ماچ بکەن
دەزانی بۆ دەستی قڵیشاو ڕوومەتی سوتاوە؟چونکە ئەو ئامادەی خواردنی حەرام وئامادەی سەر شۆڕ کردن وئامادەی شکاندنی نەفسی خۆی نییە،ئەو فرۆشتنی دەسکێک سەوزەو دەسکێک کوزەڵەی پەیدا کراو بە ئارەقی نێو چەوانی بەهەمووسەروەت و سامان و ناوە بێ ناوەکەی ئێوە وڕابواردنی بەردەوامی ژوری سورتان ناگۆڕێتەوە،،ئەو دانیشتنی بەر هەتاوی بەهارو هاوینی پێ باشترە بەس ئامادە نی یە منداڵی حەرام زادەو منداڵی گورگ ئاساو دزو گەندەڵ بەرهەم بێنێت!؟ ئەوی مەرد منداڵی خاندی ئاساو منداڵی ماندێلا ئاساو گیڤارا ئاسا بەرهەم دە هێنێت،،نەک جەلادو وەحشی وبێ هەست و بێ ئاکارەکانی ووڵات؟
وە لە و کاتەی کە لە دڵە ڕاوکێی کورسی و سەر زەوی و گەیشتن ونەگەیشتن و دەر چون و دەرنەچون دایە،ئەوا کۆمەڵێک چەکی پوچەڵ بە کار دەهێنێت بە ڕووی هاوڵاتیانی ساکارو دڵپاکی ووڵاتەکەم
کۆمەڵێک بەڵێنی بێ بەڵێن و کۆمەڵێک سوێندی جامباز ئاساو کۆمەڵێک دادوەری و چاکسازی زارەکی ئاسا دەوروژێنێت وبەڵێنی شەرەف دەدات بۆ جێ بە جێ کردنیان، ئاخر دەزانی کێ پەنا دەباتە بەر سوێندو بەڵێنی درۆین و دروشمی هەستیارو تێۆری بێ کردار؟
کەسێک کە توشی نەخۆشی کەمی ئاکارو کەمی ئیرادەو کەمی کەسایەتی بوبێت،،ئاخر دەزانی بەڵێن دان واجبێکی پەروەردگارەو بەر پرسن لە جێ بە جێ کردنی ئەوەتا پەروەردگار لە ئایەتی (١) سورەتی(المائدە) دا دەفەرموێت..
(یاایهاالدَین وامنوا أوفوا بالعقود) بەڵام قەیناکات ئێوەی دەسەڵاتدار هەڵگری ئەو پەیامە نین وئێوە کەسانێکن وشەی (وامنوا) بۆ ئێوە تەرکەو ئێوە بە دەرن لەو ووشەیە؟؟ئێوە کەسانێکن سەر لێ شێواو ، بڕواتان بەلێک جیا کردنەوەی ئاین و دەوڵەت هەیەو ئێوە نە خەمی ووڵات نە خەمی هاوڵاتی نە خەمی کەرامەت و ڕێزی هاونیشتیمانی،تەنانەت خەمخۆری کەرامەت و کەسایەتی خۆشتان نین !؟
ئێوە هاونیشتیمانیانی خۆتان پێ بۆگەنە، وە ئێوەش بوونەتە مشە خۆر، ئێوە هاوڵاتیانی خۆتان بە بونەوەرێکی کەمو قێزەون دەزانن وباوەڕتان بەوە هێناوە کە خراپەکاری شایستەی ئێمەیەو وە خراپەکاریش دەسەڵاتتان دەپارێزێت و کورسی ژێرتان هاوسەنگ دەکات؟
ئاخر دەزانن کە ئەو کەسانەی پێتان بۆگەنەو ئەو کەسانەی کە پێتان ئاژەڵە ،ئەو کەسانەی کە بە بەردەستەو کۆیلەی خۆتانی دەزانن،،هەر ئەوانە ئەو دەسەڵات وکورسی شەرەف وشەرعییەتەیان بە ئێوە داوە،وە هەر ئەوانیش باڵانسی شەرەف و کەرامەت و هێزودەسەڵاتتان لاواز دەکەن و ماچی زەویتان بە پشتە سەری خۆتان پێ دەکات؟
ئە ی کوا چەکە پووچەڵەکانی کاتی پێویستی و کاتی تینوێتی و کاتی ڕەزیلیتان؟ ئێوە باکتان نە پەروەردەکردنی هاوڵاتیانە ،وە نە پەروەردە کردنی منداڵە شەریفەکانی خۆتان،،نەوەیەک پەروەردەی دەستی درۆ بێت میوانداری ڕاستی ناکات ، نەوەیەک پەروەردەی بێ ئاکاریتان بێت شوشەی ئاکاری تەمو مژ دای دەپۆشێت؟
ئێوە باوەڕتان بە دیموکراسی پڕ لە دیکتاتۆری هەیە ،ئێوە باوەڕتان بە بەڵێنی بەڵێن شکاوی هەیە،ئێوە بڕواتان بە دیوەخانی پیاو ماقوڵانی تیاترۆ ئاسا هەیە،ئێوە بڕواتان بە ئاکاری بێ ئەدگاری هەیە، ئێوە بڕواتان بە خواردنی ماف،ئازادی،بەشداری سیاسی هاوڵاتیان، سەرکوت کردن ،دزی ، درۆ، پیاو کوشتن هەیە...........................؟
بەڵام ئێمە باوەڕمان بە ئاین، بە شەرعییەت،بە کەرامەت،بە یاسا ، بە ماف ،بە شەرەف،بە ئاکار، بە بەڵێن ، بەدیموکراسی ڕاستەقینە،بە مومارەسە کردنی بەشداری سیاسیانەی خۆمان ،بە ڕێز گرتنی هاو نیشتیمانیان و،بە هاوبەشی هاوڵاتیان و،،بە هەمو شتە باشەکانی سرووشت هەیە...،،؟
ئێوە بە ئێمە دەڵێن ئێوە کۆیلەن، ئێوە خزمەتکارن،ئێوە شایەن بە ئازادی نین؟
بۆیە ئێمە پێتان دەڵێین کە ئێوە پێتان وایە کە ئازادی هەندێک جار پێویست دەکات و هەندێک جاریش پێویست ناکات؟؟ بۆیە پێتان دە ڵێین کە ئێوە زۆر هەڵەن چونکە،،ئازادی ئەو سی یەیە کە کۆمەڵ هەناسەی پێ دەدات و پێ ی دەژی،،مرۆڤیش وە نەبێت هەندێک جار پێویستی بە هەناسە دان بێت و هەندێک جاری تریش پێویستی پێی نەبێت،،ئێمە کاتێک دەخۆین پێویستمان بە هەناسە دانە،کاتێک دەخەوین پێویستمان بە هەناسە دانە،کاتێک کە لە جەنگ و ئاشتی و جوڵەو بێ جوڵەیی داین پێویستمان بە هەناسە دانە،،،،(کەواتا ئازادی یەکسانە بە هەناسە دانی ئێمە؟؟
وە زەوت کردنی ئازادی ئێمەش یەکسانە بە هەناسە دانی ئێوە)؟؟؟
ئێوە لە جیاتی گوو ڵ باران ئێمە فیشەک باران دەکەن ،،ئێوە لە جیاتی بە گەڕخستنی عەقڵی خۆتان پەلە پیتکەی تفەنگەکانتان دەخەنە گەڕ؟
ئێوە لە جیاتی هاتنە دەنگی خۆتان ودانوستان لەگەڵ ئێمە ، لولەی تفەنگەکانتان بە قسە دەهێنن و ناچاری وەڵام دانەوەیان دەکەن؟؟
ئێوە خۆتان بناسێنن ،ئایا ئێوە کام فەرمان ڕەواو کام دەسەڵات دارن؟؟
ئایا ئێوە زۆر بە تەنگ ئەوەوە دێن کە مێژوو چیتان پێ دەڵێت و چیتان لەسەر دەنوسێت،بۆیە هەموو شتێک دەکەن لە پێناوی ئەوەدا کە بە مەزن و بلیمەت و پیاو چاک و پێشەوا ناو ببرێن؟؟؟
یان ئێوە گوێ نادەن بەو ووێنانەی لە مێشکی خەڵکیدا دەچەسپن لە سەردەمی دەسەڵاتتاندا؟ تەنانەت گوێ بەوە نادەن چی دەگوزەرێت ،کێ ڕازیە ،کێ ناڕازییە،کێ داواکاری هەیە، کێ بێ دەنگە،کێ دڵسۆزە، کێ خیانەت کار،کێ تاوان بارە ، کێ بێ تاوان،کێ گەندەڵە ، کێ پاکیزەیە ،، کێ، کێ ، کێ...........هتد؟؟؟
ئێوە چۆنتان بوێت وا بڕیار دەدەن ،جا گرنگ نیە جێ بە جێی دەکەن یان نا؟ هەر کات بتانەوێت بڕیار دەدەن ،،ئیتر خوای دەکرد هەر هەموومان توڕە دەبووین یان خەم دای دەگرتین یان خەوی لە چاو دە تۆراندین یان لە خراپترین حاڵەتدا دەچوینە سەر شەقام ونا ڕازی دە بووین،،هیچ کێشە نی یە؟ چونکە ئێوە هیچ حسابێک بۆ کەس ناکەن وهیچ پرسیارێک وەڵام نادەنەوەو هیچ داوایەک جێ بە جێ ناکەن،،چونکە خۆتان شتی باشترتان هەیە بۆیە سەر شۆڕییە کە گوێ لە ئێمە بگرن؟؟؟
وە بە باوەڕی ئێوە هەر خۆتان ڕاستن ،ئیتر هیچ گرنگ نی یە،خوای دەکرد لافاو سەری هەمو بەرهەڵستکاران و ناڕازییەکانی ڕاپێچ دەکرد؟
بۆیە ئێمەش خۆ بە خۆ بە ناچاری لە ناو خۆماندا بە یەک دەڵێین....
(فەرموون ،توڕە مەبن،دڵ تەنگ مەبن،ئەوەتا دەسەڵات پوختەی توتنی نێرگەلەکانتان لێ دەبات وپڕ بە هەناسەی هە ڵی دەمژێت،حەبی نەشوەت قووت دەدات و قسەی هەلەق و بەلەق دەکات،کە هیچ کەس لێی تێ ناگات تەنانەت حەزرەتی سولەیمانیش،،؟؟ ئای خودایە بازاڕ بازاڕی ژوری سوورو گەعدەو مەیدانی جنێوو بازاڕی پارەو دزییە بۆ تلیاک کێشان)؟
ئیتر دنیا شامی شەریفەو لە هیچی کەم نییە، ئای لەو هەناسەو بۆن و بە رامەیەیە،،سڵاوتان لێ بێت هەر خۆی سەرۆکمانەو ،هەر خۆی باوکمانەو، وە هەر خۆشی کەڵە گای هەموومانە !!؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

