له دایكى خوێندكارێكى پۆلى دوه‌مه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى تكایه
13/01/2010, 12:00 (GMT+1)

له زۆر لاوه هه‌وڵم داوه گلله‌یى و گازنده بگه‌ینم به‌ڵام بێ هوده‌یه ئه‌م خه‌مه به‌هه‌ركه‌سێك ده‌ڵێم گوێى خۆى لێ ده‌خه‌وێنێ و ئه‌ڵێت پێویسته كه‌س و كارى ئه‌و مناڵانه خۆیان ئه‌م گله‌ییانه بگه‌یه‌نن به به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كه پاشان گه‌ر سودى نه‌بوو ئه‌و كات بگه‌یه‌نرێته په‌روه‌رده .
به‌ڕێزان مناڵێكى ژیكه‌ڵه‌م هه‌یه له پۆلى دووه‌مى سه‌رتاییه له قوتابخانه‌ى دلێرانى بنه‌ڕه‌تى .
ئه‌م منداڵه‌م زۆر شت كه ڕو ئه‌دات به زمانه‌كه‌ى خۆى و به‌ده‌نگه ناسكه‌كه‌ى بۆم باس ده‌كات یه‌كێك له‌و شتانه‌ى كه جیگاى سه‌رنج و نیگه‌رانیمه و زۆر جار ئه‌مه‌م بۆ دوباره ئه‌كاته‌وه كه مامۆستاى وانه‌ى كوردى مامۆستا سۆزان زۆر توڕه‌یه و له مناڵه‌كانى هاوڕێم ئه‌دات ئه‌گه‌ر ده‌رس نه‌زانن یان شوێنه‌كانیان بگۆڕن یان قسه بكه‌ن ،به‌ڵام مامۆستا ته‌هام زۆر خۆش ده‌وێت چونكه زۆر گاڵته‌مان له‌گه‌ڵَ ده‌كات و حكایه‌ت و قسه‌ى خۆشمان بۆ ده‌گێرَیته‌وه ، بڕوانن منداڵێك ته‌مه‌نى 8 ساڵانه چۆن ئه‌م دوو نمونه‌یه‌م بۆ باس ده‌كات و به‌راوردیان له‌نێواندا ده‌كات .
له‌وكاته‌دا من كه گوێ بیستى ده‌بم ته‌زویه‌ك به گیانم دا دێت كه ده‌بینم مناڵانى كوردستانه‌كه‌م چۆن مامه‌ڵه ده‌كرێن له خوێندگاكان كه بڕیاره شوێنى خۆشه‌ویستى و میهر و سۆز بێت ،مناڵانى كورد سه‌ربارى نه‌بونى و مه‌حرومى له هه‌مو خۆشیه‌كانى ژیان ،گوێیان راَده‌كێشرێت له‌و شوێنه پیرۆزه كه ناوى خوێندنگایه كه ئه‌بوشوێنى فێر بون بێت و زۆر له‌وه‌پیرۆزتر بێت كه جه‌سته‌ى مناڵانى تیادا بخرێته به‌ر شه‌للاقى دار و زله‌ى مامۆستاى به‌عس ئاسا ئه‌بو مامۆستا له‌وه پیرۆز تربێت نه‌ك به‌فرعه‌ون ناو ببرێت ، هاوكات كه به‌ر گوێم ده‌كه‌وێت مناڵانى ئه‌و وڵاتانه له خوێندنگا و باخچه‌كاندا و له‌لایه‌ن دایك و باوكه‌وه چۆن په‌روه‌رده ده‌كرێن. مامه‌ڵه‌كانیان چه‌ند مرۆڤانه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌پوله ئاسایانه .
خه‌یاڵم بۆ زۆر لایه‌ن ڕۆى به‌ڵام سه‌ره‌نجام كه‌س به‌ته‌نگ خه‌مى من و مناڵه‌كه‌مه‌وه ناهات .ته‌نها شوێنێك كه بێ مه‌رج بتوانێ ئه‌م خه‌مه‌ى من و ڕۆڵه‌كه‌م كه ئه‌یه‌وێ جه‌سته‌ى هاوڕێكانى بپارێزى له ئازار‌و هه‌رله‌وێوه بڵێ مامۆستا ئه‌بێت گوێمان لێ بگریت هاوار خه‌ڵكینه به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه به‌ر پرسانى په‌روه‌رده له كوردستان پۆستى ئازیزه وه خه‌مه‌كه‌م به‌یان ئه‌كه‌م .
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌و به‌رپرسانه گوێمان لێ نه‌گرن ئه‌وا هیچ نه‌بێت چه‌ند خوێنه‌رێك ئه‌یخوێننه‌وه خه‌مه زۆر قورسه‌ى نا دڵم هێندێك ئه‌ڕه‌وێته‌وه و به‌رامبه‌ر به كوڕه‌كه‌شم ڕو سور ده‌بم هیچ نه‌بێت ئه‌توانم پێى بڵێم ئه‌وه‌ى له ده‌ستم هاتوه بۆ هاوڕێكانت كردم .
ڕه‌نگه بپرسن ئاخر ئه‌مه خه‌مى هه‌موان نیه چ په‌یوه‌ندیه‌كى به ئێمه وه هه‌یه ؟ به‌ڵام من ئه‌لێم ئه‌مانه نه‌وه‌ى دوا ڕۆژى كوردن هه‌ر ئه‌وانن گه‌ر ڕۆژگار بۆى كردن و به‌خت یاوه‌ریان بو ده‌بنه كه‌سانى گه‌وره و لێپرسراو له شوێنه هه‌ستیاره‌كاندا.منداڵانى كودستانه‌كه‌م له‌برى خۆش گوزه‌رانى و یارى و به‌سه‌ر بردنى كاتى خۆش له باخچه‌كاندا مامۆستاكان به‌زله په‌نا كوێیان سور ده‌كه‌نه‌وه و چاو ترێنیش ده‌كرێن به كه‌س و كاریان نه‌ڵێن ده‌نا وا وایان لێ ده‌كه‌ن !!!!!!!!!!!!! منداڵانى هه‌شت نۆ ساڵ ده‌بێت چى بزانن هه‌ر له‌سه‌ره‌تایى منداڵیانه‌وه به‌زله مامه‌ڵه‌یان بكرێَت له‌برى نوقڵ‌و چوكلێت ؟؟؟ ده‌ڵێم جیاوازىله نێوان ئه‌م مامۆستایه و به‌عس چى یه ؟ دیاره ئه‌م مامۆستایه په‌رورده‌ى ده‌ستى حیزبى به‌عس و حیزبى حاكمى ئه‌م هه‌رێمه‌یه هه‌ر بۆیه كارى ئاسیى ئه‌م به‌ڕێزه بوه به شه‌لاق لێدانى مناڵانى خوێندنگه‌كه‌ى. ئه‌م زل هێزانه‌ش هه‌مو كارێكى دژ به خواسته‌كانى ئه‌مان به ئاگرو ئاسن وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه دیاره ئه‌م مامۆستایه رێگه و شوێنى به‌عسى ون نه‌كردوه وه بیر كردنه‌وه‌شى ده‌بێت هه‌ر وه‌ها بێت ، ئه‌وكاتانه‌ى كه به‌عس باڵا ده‌ست بوو وه‌ك چۆن به‌عس دایك و باوكه‌كانمانى ئه‌ترسان و به‌دواى براكانماندا ده‌گه‌ڕاو له زیندانه‌كانى خۆى توند ده‌كردن و ئه‌شكه‌نجه‌ى ئه‌دان ئه‌وه‌هاش مامۆستاكانما بۆ تێهه‌ڵدان و سوكایه‌تى پێكردنمان خۆیان مه‌ڵاس دابوو .
یه‌كێك له كاره باشه‌كانى ئه‌و سیستمه‌ى كه گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتوه نه‌هێشتنى لێدان له خوێننگاكان به‌تایبه‌تى مناڵانى پۆلى یه‌ك و دوو كه ئه‌مه جێى ده‌ست خۆشیه هیوا دارم هه‌ر وه‌ك چۆن ئێستا كارى پێده‌كرێت تكام وایه لێپرسینه‌وه‌ى جدى بۆ بكرێت تا به ته‌واوى بنه بڕ ده‌كرێت هه‌ر ته‌نیا حبر على الورق نه‌بێَت .
ئه‌وى له وشه‌ى مامۆستا تێده‌گه‌ین واته میهره‌بانى واته خۆشه‌ویستى واته فێر كردن. ئه‌كرێ سه‌رپه‌رشتیار ته‌نها لێپرسینه‌وه‌ى نه‌بێت بۆ ته‌واو بونى مه‌نهه‌ج و شێوه‌ى وتنه‌وه‌ى وانه‌كان . پێویسته سه‌رپه‌رشتیارله شێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردنی مامۆستایانیش له ئه‌ستۆ بگرێت ،وه لێپرسینه‌وه‌ى هه‌بێت له به‌رده‌وام نه‌بونى خوێندكار له‌سه‌ر خوێندن .
ساڵانه چه‌ندین خوێنكار هه‌ڵدێن له قوتابخانه كێ به‌ر پرسه له‌م تاوانه ؟
ئه‌لێم چه‌ند دایك و باوك به‌ر پرسن ئه‌وه‌نده‌ش مامۆستا ئه‌وه‌نده‌ى تریش سه‌رپه‌رشته‌كان و به‌رپرسانى په‌روه‌رده ده‌كه‌ونه به‌رده‌م ئه‌م لێپرسراویه‌تیه گه‌وره‌یه‌وه .
مامۆستاى به‌ڕێز ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ى خۆت له خوێندنگه لێ ى بدرێت تۆ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته ده‌كه‌یت با به‌س بێت لێدانى مناڵانى6 تا 9 به زله وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ر له په‌مو ده‌ربكه‌ى !!!!!!
له كاتێكدا له سه‌ر دیوارى قوتابخانه‌كه‌ت به وێنه‌وه نوسراوه نابێت له منداڵ بدرێت!!!!!!!!!
13 / 1/ 2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

