جێگره مۆمیا کراوه‌که‌ی مه‌سعودو هێسرهوانهکهی سه‌ری ره‌ش و سمێڵ قهیتانیهکهی مه‌کته‌بی سیاسی.
18/04/2009, 12:00 (GMT+1)

فازڵ میرانیش که ناسراوه به سمێڵ قهیتانیهکهی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی له‌سه‌رو ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه ناتوانێ ته‌حه‌فوزێکی هه‌بێ له‌سه‌ر هیچ مه‌وزوعێک یان ساناترین ره‌خنه بگرێت ، به‌ڵام ده‌توانێ خۆی به‌سه‌ر جه‌وهه‌ر نامیقدا رابوهشێنێت و له میدیاکاندا هه‌زیلانه بکه‌وێته زهمو زه‌مکاری و لاپه‌ره‌یه‌کی رۆژنامه بێ سه‌ره‌و به‌ره‌که‌ی خه‌باتی پێ ره‌شبکاته‌وه که ئه‌و رۆژنامه‌یه نه سیاسیه‌و نهکۆمهڵایهتی و جگه له به‌رپرسان که‌سێکی که نایخوینێتهوه ، دیاره ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌م دواییه‌ش که سمێڵ قهیتانیهکه کردویه‌تیه سه‌ر جه‌وهه‌ر نامق رۆبۆرتانه بوه‌و به خواستی خۆی نه‌بوه ، لێره‌دا که‌سایه‌تی فازڵ میرانیمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که هێنده زه‌عیف و ترسنۆک و بێ وه‌فایه ، چونکه به‌درێژایی ساڵانی شاخ و شار و تا ئه‌وکاته‌ش که جه‌وهه‌ر نامق هاته‌وه ماڵه‌که‌ی خۆیی و کۆیله‌یه‌تی پێ قبوڵ نه‌کرا هه‌ر هاورێ و هاو سه‌نگه‌ر بوون ، ئالێره‌وه که‌سایه‌تی و ناپاکی وکۆیله‌یه‌تی فازڵ میرانی به‌ده‌ر ده‌که‌وێت و له‌و ساته‌شه‌وه که فازڵ میرانی ئه‌م که‌له شه‌کره‌ی شکاندوه تانوسینی ئه‌م باسه‌ش له لایه‌ن تاکی کورده‌وه شه‌رمه‌زار ده‌کرێت و له نێو کوچه‌و کۆڵان و بازاردابوهته وێردی سه‌ر زمان و جنێو باران ده‌کرێت .
منیش لێره‌وه به‌خه‌ڵکی ده‌ڵێم گه‌ر هاتو خوانه خواسته له نێوان ئه‌م سێ ئاده میزادهدا پرۆسه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن هاته ئاراوه ده‌نگ به هێسرهوانهکهی سه‌ری ره‌ش بده‌ن چونکه ئه‌و هێسرهوانه ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌یه له ناو جه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و مه‌کته‌ب سه‌رۆکدا ، هه‌رکه‌سێک ئیشی که‌وتبێته ئه‌و هێسرهوانه نه‌ی خستۆته به‌یان و بۆخۆی کاره‌که‌ی بۆ راپه‌راندوه ، که‌واته هێسرهوانهکه له جێگره مۆمیا کراوه‌که‌و سمێڵقهیتانیهکه قودره‌تی زیاتر و به‌ریز تره. نه‌ک که‌سانی وه‌ک فازڵ میرانی بێ ئابرو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

