کا م {حزبی شیوعی کوردستان}م ده‌وێت
20/01/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وا به شیوعییه کوردستانییه‌کان ده‌ڵێم ئه‌و حزبه شیوعیهیهم گه‌ره‌که که له گۆڕه‌پانه‌که ده‌وری هه‌بێت و خۆی به بچوک دانه‌نێت و ببێته حزبی جه‌ماوه‌ر .
شیوعییه‌کانی کوردستان وه‌کو شیوعییه‌کانی جیهان باوه‌ڕی ته‌وای یان به سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌یان که کوردستانه هه‌یه و له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ تێ ده‌کۆشن ،هه‌وڵیش بده‌ن رابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد بخه‌نه ده‌ستی خۆیان و رێگا به‌وانه نه‌ده‌ن که وازی به چاره‌نووسی میلله‌تی کورد ده‌که‌ن .
حزبی شیوعی ده‌بێت پێش هه‌موو شتێک بکه‌وێته به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌و دووحزبه به‌جێ بهێڵیت . ئه‌و حکومه‌ته هه‌ر هه‌مان حکومه‌تی فیفتی فیفتی سه‌رده‌می جارانه به‌ڵام خۆی ڕه‌نگاوڕه‌نگ کردووه . سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان له کۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی و له کۆبوونه‌وه‌ی پێکه‌وه‌یی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی /پارتی فیفتی فیفتی دابه‌شکراوه و دانراوه .
شیوعیه‌کانی کوردستان ده‌بێت په‌نجه بخه‌نه سه‌ر برین و ئازاری خه‌ڵکی ئه‌مه‌ش ئه‌وکاته ده‌توانن و ئازاد ده‌بن که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه کاربکه‌ن .
ئه‌و حکومه‌ته ئه‌وه‌نده گه‌نده‌ڵه.....بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی وتاره‌که تکایه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه:
https://www.kurdistanpost.com/biz/pdf_files/komunist kama.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

