حیزب و تاپۆكردنی كوردستان و پەرتەوازەبوونی میللەت
03/08/2009, 12:00 (GMT+1)

هێشتا بەدیمووكراسی بوون وفێربوونی حیزبی سیاسی لەكوردستان مانایەكی مۆدێرنی وەرنەگرتووەو ئەوەی كە پیادەی ئەم واقیعەی ئێستا ئەكات زۆر لەسەر ڕێچكەی بیری كۆن و تێنەگەشتنی ماناكانی دیمووكراسی ئەڕوات .
بەداخەوە ئەوەی كە دەمەوێت بیڵەم هەڵەكانی حیزب كە لەكوردستان دەیكات بەناوی دیمووكراسیەوە زۆر گەورەیەو چۆن ئێستا هەموو مووڵك و ماڵی میللەتیان تاپۆكردووە بەناو دیمووكراسیشیان قۆرخ كردووە، كاتێك كە دەوڵەتێك دەیەوێت بگاتەوە بەئامانجە گشتی و نەتەوییەكانی ببەدڵنییاییەوە لەڕێگەی حیزبەكەیەوە دەگاتەوە هەمان مەبەست ، حیزبەكانی و ئەوروپاو ووڵاتانی دوونیا زۆریان سەرقاڵن بەوەی زۆرترین خۆشگووزەرانی بەرقەرار بكەن بۆ میللەت چوونكە هەندێكیان لەسەر خواستی میللەتەوە پەیدابوون بەڵام ئەوەی لەكوردستان بەدی ئەكرێت و دوای دەركردنی ڕژیم و دەركەوتنی دەسەڵاتی كوردی لە كوردستان و پێك هێنانی حكومەتی كوردی ئەو حیزبانەی كەخەباتیان كرد بۆ میللەت و كوڕوكچ و باوك و دایك ومنداڵی ئەم ووڵاتەیان خستە پێش خۆیان و بەرەكانی جەنگەوە ئەمڕۆ لە دەسەڵاتێكی كوردیدا هەموویان كردە پاداشتی تایبەتی و نایەنەوە گیرفانی منداڵەكانی خۆیان و درووستكردنی ئەوپەڕی خۆشگووزەرانی و ئاوەدانی لەپێناو بەدیهێنانای بەختەوەری خۆیاندا، بەڵام ئەی كەسووكاری ئەو كەسانە چیان بۆ دەكرێت كە لەبەرەی جەنگدا شەهیدكران؟ ئەی میللەت كێ دەیبات بەڕێوە؟ ڕەنگە ئەم پرسیارە ئەوكەسانە نیگەران بكات كەهاودۆستی ئەم حیزبانەن كەبوونیان هەیەو پشكی شێریان هەیە لەدەسەڵات وپێیان وابێت ئاوەدانی كرابێت بۆ كوردستان بۆیە منیش بەنیگەرانییەوە بەگوێی ئەو كەسانە دەچرپێنم و دەڵەم ئەوەی كەكراوە بۆ ئەم خەڵكە ئازایەتی هیچ كەس و لایەنێك و حیزبێكی سیاسی نییە بەڵكو خوێنی خەڵك خۆیەتی ئەگەر بیابانەكانی عەرەب بەتەرمی گەرمیانیەكان پڕنەكرێنەوە كوا تەرمی كوڕی سەركردەیەكی كورد لەو بیابانەدا ئەگەر خەڵكی كوردستان نەبوایە هەرگیز ئەم حیزبانە نەدەگەشتنە ئەوئاستەو نەیاندەتوانی پیاڵەیەك ڕەفاهیەتی ئێستا بخۆنەوە پێم باش نییە هیچ كەس شانازی بەخزمەتگووزارییەوە بكات ئەی باشە بۆچی پێمان ناڵەن بوودجەی هەرێم چەندە؟ لەچیدا ئەم بوودجەیە سەرف دەكرێت لەپاداشتی بەرپرسان یان ووڵاتێكی وێرانە، یەك پاركی بێ درەخت هەزاران جار بەناوچاوی ئەم میللەتەی دەكێشن ئەو بڕە پارەیەی كە حكومەتی هەرێم هەیە زۆر لەوە زۆرترە كە ئێمە چاوەڕیی درووستكردنی خزمەتگووزاریەكی سەرەتای دەكەین بۆیە ئەمەش ناخرێتەوە خزمەتی خەڵك بەشێكی زۆری دەچێتەوە گیرفانی بەرپرسان و پاداشتی سەركردەكانی كوردەوە ئەمە هەمووی ناشەفافی دەسەڵات و پێشیلكردنی مافی كۆمەڵگەیە ، سەركردەكانی كورد چەند ساڵە لەبەغدان چی دەسكەوتێكیان هێنایەوە كوردستان بۆیە شانازی كردن بەشتی بێسوود ئەنجامەكەشی بێسوودە كورسی پلەو پایە چی بەخەڵك و چارەنووسی خەڵك دەكات لەوكاتەوەی كە كورد پۆستی لەبەغداد هەبووە دڵی بەو پۆستانە خۆشە كاكە دڵتان بەكەركووك خۆشبێت پۆست لەدوای هیچ كەسێكتان بەجێنامێنێت سبەینێ تۆش دێیتە خوارەوە كەس زەرەر ناكات میللەت نەبێت ئیتر چاوەڕی چی لەم دەسەڵاتە بكرێت.
بۆیە ئەوەی كەمەبەستمە بیلەم ئەوەیە ئەوەندەی حیزبی باڵادەست لەخەمی خۆی تاپۆكردنی كوردستان بووە لەسەر خۆی ئەوەندە خەمی خەڵكی نەبووە وەكو بینیمان لەهەڵبژاردنەكان بەشێك زۆر لەكاندیدەكان پەرتەوازە بووبوون هیچ جێگەیەك نەمابوو تیا دابنیشن هەمووی حیزب گرتبووی چەندین شوێنی ڕووناكبیریمان هەیە بەناوی خەڵكەوە درووستكراوە كەچی بوونەتە بارەگای حیزب و كاری سیاسی و حیزبایەتی تیا بەڕێ ئەكرێت بۆیە میللەت سەری لەم هەیمەنە تاڵەی حیزب سووڕماوەو هەریەك بەلایەكدا پەرتەوازە دەبێت شوێن نییە گەنجێكی بۆ بچێت هەردەڵەن خزمەتگووزاری ڕێگایەكی قیرتاو درووستكرا بۆ خەڵك لەماوەیەكی كورتدا و چەندین جار هەڵوەشێنرایەوە بەڵام كەچی بەرپرسی كورد هەیە 3 ساڵە خانوویەكی لەژیر درووستكرندایە هێشتا تەواو نابێت باخچەیەك بۆ قەزایەك درووست دەكرێت بەڵام ڤێلا بۆ بەرپرسێك درووست ئەكرێت .
ئەمانەی كەباسم كرد هەمووی تاوانی حیزبە چوونكە دەیەوێت تاكو كۆتای زەمەن لەسەر ماف و مووڵك و بوودجەی ئەم خەڵكە بژی ئەویش بەبیانووی خەباتی كوردایەتی چوونكە لەم 18 ساڵەدا تێرنابن چاوەڕی زیاترن بۆ ئەوەی زیاتر تێربن بەڵام لێرەوە دەلەَم دەستان خۆش خەباتان زۆرتان كرد بەڵام كوڕی ئەم میللەتە درا بەكووشت كەچی زۆریشتان لەسایەی ئەم دەسەڵاتەدا خواردتانو وەرتان گرت ئیتر لەوەزیاتر چیتر لەپشت ئەم نەخشە سیاسیەی دەسەڵاتی كوردیەوە هەبیت بێگوومان ئەگەر لەوەزیاتر بڕۆن میللەت دەبێتە كاراكتەریك لەشانۆی سیاسی پڕلەفرت و فێڵی ئێوەو دواتر هەرخۆشیان بەخۆیان پێدەكەن كە چەند خەڵەفاون.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

