مه‌دالیای پێشمه‌رگایه‌تی یان مه‌دالیای کڕنوش بردن
26/03/2009, 12:00 (GMT+1)

هه‌رچه‌نده ئه‌بوایه ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینانه به‌و شێوه مه‌دالیایه رازی نه‌بوونایه و پێیان دابگرتایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دیوێکی ئارمه‌که‌ی (ی.ن.ک) و دیوه‌که‌ی تری ره‌مزێکی کورد ی تێدا بوایه .
رۆژی 25/3 که‌وتنه دابه‌شکردنی ئه‌و مه‌دالیایه ، کاتێک بینیم تووشی شۆک بوم سه‌رتاپای له‌شم ئاره‌قێکی ساردی ده‌ردا ، وێنه‌که‌ی سه‌دامی دکتاتۆری عێراقم هاته به‌ر چاو ، ئه‌و دکتاتۆرهش به هه‌مانشێوه وێنه‌که‌ی خۆی کردبوه مه‌دالیا و له به‌رۆکی رفیق حزبیه ماستاوچێکانیان ئه‌دا ، رۆژانی به‌عس و دکتاتۆریهتم بیر که‌وته‌وه ، موچرکی ساردی و شه‌رم سه‌راپای له‌شی داگرتم .
مه‌دالیای رێزلێنان بۆ پ م دێرینه‌کانی (ی.ن.ک) ئه‌بوایه به شێوه‌یه‌ک بوایه که هه‌مو به شانازییه‌وه له به‌رۆکمان بدایه . باوه‌ر ناکه‌م له چه‌ند خۆ به پێشمه‌رگه زانێکی کۆن زیاتر که ژماره‌یان له په‌نجه‌کانی ده‌ست تێناپه‌رن ، که‌س له رووی بێت له گیرفانیدا هه‌ڵیبگرێت نه‌ک له به‌رۆکی بدات .
ئیتر با به‌س بێت وێنه‌ی دکتاتۆره‌کان با له ئێخه نه‌درێت و دکتاتۆری ترمان بۆ زیندو مه‌که‌نه‌وه ، چونکه خه‌ڵکی عێراق سه‌دامیان کرد به دیکتاتۆر ، با ئێمه‌ش که‌سانی تر نه‌که‌ین به دیکتاتۆر و سوار سه‌ری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بکه‌ین.
پێشمه‌رگه‌یه‌کی نێری دێرین
26/3/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

