وەڵام بۆ رەخنەكانى د.فایەق گوڵپى سەبارەت بە هەڵوێستى عوسمانى حاجى مەحمود
14/02/2010, 12:00 (GMT+1)

دەلێیت جەنابی كاك عوسمان كە ورتەى لێوە نایەت هەر ئەو كاك عوسمانە بوو كە بۆ ساتێكیش لە دواى ئەنفال گەرمیان و كوردستانەكەى بەجێنەهێشتوە و لەناخۆشترین ژیانیدا ژیا و هەردواى ئەو سیستمە خراپەى دەسەڵات هەموو پۆست و دەسەڵاتێكى توڕ هەڵدا و كەخۆى پەروەردەى گەل و هەژاران و چەوساوەكانى كوردستانەو ئەو رێبازە نەك هەر لە هەڵبژاردندا بەلكو رێبەرایەتى دەكات ,بەڵام بەداخەوە هەندێ كەس فێربوونە هەر قسەى زل بكەن و رەخنەبگرن لەكاتێكدا كاك عوسمان پۆستى مەكتەبی سیاسی و وەزیر و هەموو دەسەڵاتێك توۆِ هەڵدا و باوك و براو كەس و كارى لە پێناو گەلەكەیدا ببەخشێت و ئەمە لەبەرەى گەل نییە ,بەڵام ئەو رەخنانە نابنە هۆى ساردبوونەوەى كاك عوسمان ,ئەوە خەڵكى كەركوك و گەرمیان دووز خورماتوون كەلە پێشوازى كاك عوسماندان ,خۆزگە هەموو سەركردەكانى كورد چەند كاك عوسمانێكى ترى هەبوایە و ببێتە هۆى گۆرانێكى سەرتاسەرى لە كوردستاندا و چەند گۆرانخوازێكى وەك كاك عوسمان بووە هۆى گەشەسەندنى سەرەتاى گۆران لە كوردستان ئێستاش بەرەو عێراق هەنگاو دەنێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

