ئامۆژن گیان مژدانهکهم به‌رێ
07/01/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه کاکه پۆڵا گیانیش نه‌ختێ ده‌رسی دایه‌ن وفێری که‌ن کوردپه‌روه‌ری ڕاستقینه چلۆنه، به‌خوا فه‌قیره زمان له‌ده‌میا نیه، له‌وه‌ته‌ی هه‌یه باس باسی ئازادیه لای ئه‌م، به‌خوا باشبوو ئه‌م ئازادیه‌ی ئه‌و که بهلنگهوقووچ تێی گه‌یشتبوو، زۆر به‌باشی بۆمانی ڕوون کرده‌وه،ئه‌گینا ئه‌بوو چاوه‌ڕێی پۆڵایه‌کی تریش بکه‌ین تا ئه‌و به‌ڕاستی پێمان بڵێ ئازادی ڕاسته‌قینه چۆنه!
به‌ڵام ئامۆژن گیان ده‌ستم دامێنت، ئاگات لێی بێ، نه‌ك وه‌ك تانجی بقووچێنێ بۆ لای پاراستنه‌که‌ی مه‌سروو بارزانی . چونکه خۆت باش ئه‌زانی ئه‌وان زیاتر ئه‌ده‌ن و پاره‌یان زۆرتره. خۆ کاکه پۆڵاش بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه فکریه‌کانی به‌چاپ بگه‌یه‌نێ وهه‌وڵ بدات گه‌نجانی کوردستان بێبه‌ش نه‌بن له‌و به‌رهه‌مه گرنگانه‌ی، پێویستی گه‌لێ به‌پاره‌ی مفت هه‌یه، بۆیه گه‌ر پارتی لچی دۆلاری له‌دووره‌وه نیشان دا، ئه‌وا له‌وانه‌یه لای تۆ قهلفڕکا. جا هه‌ر بۆ خوا حه‌زم کرد ئاگادارت بکه‌مه‌وه. ئێ خۆئه‌مه‌ش بۆ پارتی نوێ نیه گه‌ر کارێکی وا بکه‌ن ،چونکه هه‌روه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا شه‌هیدی نه‌مر ته‌حسین شاوه‌یسیان کرد به کوڕه گه‌وره‌ی بارزانی نه‌مرو باوکی ڕوحی هه‌موو جیهان، ئه‌وا له‌داهاتووشدا له‌وانه‌یه کاکه پۆڵا بکه‌ن به‌کوڕه موده‌له‌ل و قژبژهنهکهی بارزانی. له‌وانه‌یه به‌ڕێز فازل مه‌تنیش وه‌عدی ئه‌وه‌ی پێ‌بدا گه‌ر له‌خزمه‌تی پارتیدا بێ، هه‌ر لای په‌یکه‌ره‌که‌ی بارزانی لهبێرووت ، پهیهکرێکیش بۆ کاکه پۆڵا به‌کرد به‌ن، کێ ئه‌زانێ خێر‌و شه‌ڕ له‌چیدایه!!ئه‌وه نیه له‌ڕابردوودا ئه‌وانه‌ی هاتنه‌وه ڕیزه‌کانی پارتی چه‌ند مورتاحن، ئه‌وه هه‌ر چه‌ند مانگێ نابێ ، به‌ڕێز دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ هاته‌وه سه‌ر خه‌ت وله‌و ڕۆژه‌وه له‌گه‌ڵ نوسه‌رو بیرمهندهکانتی وه‌ك خۆی وه‌ك گای عه‌لی ئهلهوهڕێنن وهه‌ر خه‌ریکی خۆ لێسانهوهن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

