مه‌لاکرێکار و ئه‌وه‌ی که‌به‌مه‌به‌ست درکاندی
12/05/2009, 12:00 (GMT+1)

جارێک ده‌ڵێن : نه‌وشیروان مسته‌فا داوای له‌بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کردووه کۆمه‌کی که‌ن بۆ ده‌نگدان یان ده‌ڵێن نه‌وشیروان مسته‌فا داوای له کۆمه‌ڵێک سه‌رۆک عه‌شیره‌ت کردووه ده‌نگ بده‌ن به‌لیسته‌که‌ی به‌ڵام سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان داواکه‌یان ڕه‌تکردۆته‌وه، یان ده‌ڵێن : مه‌لا كرێكار ئه‌میری پێشووی گروپی تیرۆریستی ئه‌نسارول ئیسلام داوای كرد عه‌لمانیه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌نگ ده‌ده‌ن، ئه‌وا ده‌نگ بده‌ن به نه‌وشیروان مسته‌فا..یان ده‌ڵێن : ده‌سپێكی پرۆژه‌ی ریفۆرمی نه‌وشیروان مسته‌فا، به دژایه‌تی كردنی ئه‌و خواسته‌ی خه‌ڵك ده‌ست پێ ده‌كات كه یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی بوو.ئه‌م قسه پروپووچانه هه‌مووی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه به‌و ئومێده‌ی بتوانن به‌م قسانه ده‌نگی نه‌وشیروان که‌مکه‌نه‌وه. باشه بۆ ده‌بێت ئاسایی نه‌بێت نه‌وشیروان مسته‌فا داوای نزیکبوونه‌وه بکات له حیزب و لیست و که‌سایه‌تییه‌کانی تر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه وه‌ستاوو گه‌نده‌ڵه بگۆڕێت بۆ ده‌بێت بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا بڤه بێت داوای پشتگیری بکات بۆ لیسته‌که‌ی ئه‌ی بیرتان چوو هه‌ردوێنێ بوو له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی کورد کوژیدا که له پێناو کورسییهکانتاندا ده‌تانکرد، هه‌ردوولاتان نه‌ک به پشتیوانی حیزبه‌کانی کوردستان و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانه‌وه نهوهساتن به‌ڵکو ده‌ستی سوپای دوو ده‌وڵه‌تی دوژمنی سه‌رسه‌ختی کوردستانتان گرت‌و هێناتانه‌وه بۆ کوردستان و پێشی ده‌بابه‌کان که‌وتن ئه‌ی ئێوه سووره‌ی پێش له‌شکری به‌عسییه‌کان و پاسداره‌کان نه‌بوون ئێستا بۆ ده‌بێت نه‌و شیروان مسته‌فا بۆی نه‌بێت له سه‌رۆک عه‌شیره‌تێکی وڵاته‌که‌ی خۆی داوای کۆمه‌ک بکات. بۆ ئه‌وه‌ی که مه‌لا کرێکار که داوای کردووه عه‌لمانیه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌نگ ده‌ده‌ن، ئه‌وا ده‌نگ بده‌ن به نه‌وشیروان مسته‌فا. ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌لا کرێکار به ئاراسته‌ی ئه‌و په‌نده کوردییه ئیشده‌کات که ده‌ڵێت: (واباشه دوژمنهکهیشت پیاو بێت).
ئه‌گینا هه‌موومان ده‌زانین مه‌لا کرێکار بۆ وای وتووه؟! مه‌لاکرێکار به هیچ شێوه‌یه‌ک دۆستی نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌بووه‌و نییه‌و به‌ڵکو خه‌تێکی راست و چه‌پیش به‌سه‌ر ته‌واوی بیرکردنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فادا دێنێت به‌ڵام که وای وتووه ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که مه‌لا کرێکار ده‌زانێت نه‌وشیروان مسته‌فا که‌سێکی گه‌نده‌ڵ نییه‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی ناکاته که‌ڵه‌گای وڵات و که‌سێکی ده‌س پاک‌و داوێن پاکه و به جدی خه‌می گۆرانی هه‌یه و هیچ شزوزێکی سێکسیشی نییه وه‌ک هه‌ندێک له به‌رپرسه ناسراوه‌کانی کورد. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا تاکه ناوێکی دیاری نێو خه‌باتی کورده، کهتوانیبێتی به‌و په‌ڕی راستگۆییه‌وه مێژوو بنوسێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی که‌سه‌رده‌مانێک روویداوه، وه‌ک خۆی و بێ غه‌ل و غه‌ش بخاته‌ڕوو. هه‌ر کوردێک که‌که‌مێک هۆش مه‌ند بێت، کاتێک باس دێته سه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌و پرسیاره له‌خۆی ده‌کات: ده‌نگ بده‌م به‌کێ و بۆ ده‌نگ بده‌م به‌وانه‌ی که‌جارێکی تر گه‌وره‌ترین هه‌لی مێژوویان له‌ده‌ست دا‌و، به‌به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه ساڵانی دوای راپه‌ڕینیان لێ کردینه دۆزه‌خی ئه‌تککردنی مرۆڤی کورد به‌ژن و به‌پیاوه‌وه، که‌وتنی رژێمی سه‌دامیشیان بۆ نهقۆزرایهوهو له‌جێی یه‌کخستنی ماڵی کورد‌و به‌ته‌نگه‌وه چوونی میلله‌ته‌که‌یان، خۆیان لێ بوو به سه‌لاحدینی ئه‌یوبی و سه‌لمانی فارسی و جابانی کوردی و هه‌موو داکۆکیکه‌ران له‌بنه‌چه‌ی ئاژداو ئابای عه‌ره‌ب و ئایینه‌که‌ی.. ئیتر زۆر له‌و به‌رێزه کوردانه‌ی خرابوونه سه‌ر کورسییه‌کانی حوکمی به‌غا و خۆشیان بهکورسییهکان هاتبوو، زۆر شتیان له‌بیر چووبووه‌وه. یان هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی مێژوویان نه‌خوێندبێته‌وه و نه‌زانن ئه‌وه‌ی پێیان به‌خشراوه‌و ته‌نها کڵاو کردنه سه‌ری کورده، به‌ڕاستی چوونه ناو یارییهکهوهو که‌وتنه ده‌ست ماچکردنی ئه‌م شێخ و ئه‌لعه‌ره‌ب و پاڕانه‌وه له‌و گروپی شیعه‌و ئه‌م ده‌سته‌ی سونه‌ی عه‌ره‌بان و ئه‌و فوقه‌های ئیسلام و...، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ نه‌که‌ن و پێکدانهکێشن و عێراق هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، ئاخر خوا به‌و ئاسمانه‌وه ئاگاداره که‌هه‌ر ئه‌وانه‌ی خۆیان لێ بووه به‌چکه عه‌ره‌ب و نه‌وه‌ی سه‌لمانی فارسی و سه‌عد کوڕی وه‌قاس، کاریشیان بوو بهیهکخستنهوهی عێراق و هێنانه‌وه‌ی ئاڵاکه‌ی و هه‌ڵکردنی له‌هه‌ولێردا و له‌هه‌مووشی گاڵته‌جاڕتر ئه‌و تهحیهتوئهلعهلهمه بوو، که‌به‌رپرسه کورده‌کان له‌ژێریدا دایان به‌ست، جا ره‌نگه هه‌بێت مه‌کته‌بی نه‌خوێندبێت و یه‌که‌مجار بێت ئه‌و تهحییهتوئهلعهلهمه ببینێت!؟ که‌ئه‌و دیمه‌نه ههزهلییهم بینی ئه‌و کاتانه‌م بیر که‌وته‌وه که‌سه‌رده‌می رژێم ده‌بوو هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک قوتابیان ئه‌و تهحیهتولعهلهمه بۆ ئاڵای عێراق بکه‌ن؟!
به‌هه‌رحاڵ تازه به‌هه‌ده‌رچوو خوێنی ئه‌و هه‌موو شه‌هیده، تازه به‌هه‌ده‌رچوو شه‌ره‌فی تکێنراوی ئه‌و هه‌موو ئافره‌ته کورده‌ی کهلهئهنفال و زیندانه‌کانی به‌عسدا ئه‌تککران، تازه سه‌ربه‌خۆیی و رزگارکردنی کوردستان بوو به‌خه‌یاڵ و خه‌ونی شاعیرانه، ئه‌وه‌ی که‌ڕوویدا پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه له‌ڕژانی خوێن، دروستبوونی کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی سه‌رمایه‌داری خه‌یاڵی بوو، که‌هیچ کێشه‌کیان نییه له‌وه‌ی ئه‌م به‌ناو هه‌رێمی کوردستانه دواتر چی لێدێت و به‌چی ده‌گات، خۆ تازه ئه‌وان و حه‌فتا پشتی نه‌وه‌کانیان به‌وه گه‌یشتن کهنهوهکانی فرعه‌ونیش بیریان لێ نه‌کردۆته‌وه. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش که‌بۆ هه‌تاهه‌تا خه‌ونی کورد به‌سه‌ربه‌خۆییه‌وه بکوژن و له‌ناوی به‌رن، دیمۆگرافیای کوردستانیان گۆڕی، هه‌موو شارێکی کوردستانیان کرد به‌که‌رکوک، بڕۆ سه‌یر بکه بزانه چۆن نه‌ک شاره‌کان به‌ڵکو دورترین کوێره دێش عه‌ره‌بی بۆ براوه، جا له‌هه‌مووشی خۆشتر ته‌نها به‌عه‌ره‌بی عێراقیشه‌وه نه‌وه‌ستاونه‌ته‌وه، به‌ڵکو به‌م زووانه له سه‌ر داواکاری سه‌رانی کورد یانزهههزار عه‌ره‌بی فه‌ڵه‌ستنیش ده‌گه‌نه خاکی هه‌رێم و ده‌یکه‌نه مه‌نزڵی خۆیان، چی زۆره عه‌رزی کوردستان زۆره، بۆ هه‌موو که‌س هه‌یه ته‌نها بۆ که‌سه شه‌ریفه‌کانی کوردستان نییه؟!.
ئیتر هه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی کورد کارێکیان به‌کورد کرد و وایان له‌ڕیشه ده‌رهێنا، که به‌هیچ دوژمنێکی کورد نه‌ده‌کرا و به‌ڕاستیش حه‌قه له‌لایه‌ن دوژمنانی کورده‌وه پاداشتبکرێن و مه‌دالیای شه‌ره‌فی نیشتیمانی خۆیان"هی ئه‌و وڵاتانه" له‌سه‌ر سنگیان بدرێت!؟. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر کوردێکی به‌ویژدان، له‌ده‌نگدانی ئه‌م جاره‌دا ئه‌گه‌ر ده‌نگیدا، ده‌نگ بۆ لایه‌ێک بدات کهدز و جه‌رده نه‌بێت و له‌سه‌ر حیسابی میلله‌ت ماڵ‌و موڵکی پێکه‌وه نه‌نابێت و ده‌ستیشی به‌خوێنی رۆڵه‌ی کورد سوور نه‌بووبێت و دنیایه‌ک مێینه‌ی کوردیشی خراپ نه‌کردبێت و......!؟.
2009-سوید
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

