ئاودیوكردنى نەت و كاریگەرى لەسەر لاوازبوونى ئینتیماى نیشتمانى
25/08/2010, 12:00 (GMT+1)

عاشقى چاوى كەژاڵ و گەردنى پڕ خاڵ نیم عاشقى كێوو تەڵان و بەندەن وبەردم ئەمن
بەڵام ئێستا كە حیزبایەتى و دەسەڵات داران لەسەرووى یاساوەن و بەدرێژى وپانیا ڕایدەكێشن و هەڵس وكەوتى لێپرسراوان واى كردووە یاسا تەنها بۆ بێ دەسەڵات وهەژاران سەروەرەو بەسەرپێچی یەكى بچوك ناوى دەزڕێنن و بەڵام خۆیان سامانى ووڵاتێك بەنایاسایی ئاودیو دەكەن عالەمیش باسیان دەكات وەك گیزەى مێشوولەیش نایبیستن. لەم بارودۆخەدا ئەو فەرمودەیەى پێغەمبەرم (ێ) دێتەوە یاد كەفەرموویەتى (وەك نەتەوەكانى پێش خۆتان مەبن ئەگەر بەهێزێكیان دزى بكردایە وازیان لێ دەهێنا بەڵام ئەگەر بێهێزو لاوازێكیان دزى بكردایە سزایان دەدا سوێند بەوەى نەفسی منى بەدەستە ئەگەر فاتمەى كچى محمد دزى بكات دەستى دەبڕم) هەزار ڕەحمەت لەپیرەمێردى فەیلەسوف فەرموویەتى : دزى ملیۆنێر پێى سەرئەفرازە بۆ ئانە دزە ئەم شەق و گازە
بەداخەوە ئەمڕۆ كاربەدەستان بۆ گەیشتن بەپلەو پایەو پۆست و گیرفان پڕكردن هەموو ڕێیەك دەگرنە بەرو خۆشگوزەرانى مەست وسەرخۆشى كردوون ئاگایان لەنیشتیمان و گەڵ و وڵات نەماوە . كوردى دڵسۆز ئەو كەسەیە كە هەڵگرى خەمى گەلەكەى بێت وەك بێكەس دەڵێت :
پیاوئەبێ دایم خەمى قەوم و وڵاتى خۆى هەبێ ** ئەو كەسانەى بێ خەمن حاشانەوەى ئەم خاكەنین .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

