پارە و موڵكە دزراوەكان بدەنەوە بە جەماوەر ! دواى باسى گۆران و هەڵبژاردن بكەن
19/02/2009, 12:00 (GMT+1)

ئێوە ئەم جارە ش ئەم تاك تیك ەشتان درووست كرد وە ئاخر وەرەقەشتان ڕاكێشا بۆ مانەوەتان و وە بەناوى گۆرانى سیاسى و چاكسازى و نەهێشتنى گەندەڵى وە لابردنى دزیك و دانانى دزێكى كە !!
ئێوە ئەقڵتان بۆ سیاسەت پوكاوەتەوە ! خەڵكى هەموو وشیارن ! پێكەنینى بە سینارۆ و بەناو دەست لەكار كێشانەوەتان دێت !! چونكە تەمەنى درۆ زۆر كورتە ! 18 ساڵە بێ كارەبایى بى ئاوى بێ بژێوى بەفیرۆدانى خوێنى شەهیدان ! دەربازكردنى ئەوانەى كیمیا بارانى ناوچەكانى كوردستانیان كرد ! 18 ساڵە موڵك و سامان و كەلتوورى شارى سلێمانیتان فرۆشت و پارەكانیتان بە بلۆك كراوى ناردە نەوتى شیواو شۆك و عراق پارەكەى كوا ؟ چیتان لێكرد ؟ یان لەسەر مناڵكانتان بەشتان كرد ؟؟
بانكەكانى دوبەى اردن و سویسراو امریكا و بریتانیا ! لە هەموو وڵاتان موڵك و سامانتان داناوە !!
بەڕاستى خەڵكى بەشەرەفى سلێمانى 1% دەنگتان بۆ نادات ! باش بزانن ! بەم درۆ و هەڵپەرینە ى ئەم جارەشتان بڕواناكەن ! تاوەكو ئەو كاتەى مەحكەمەیەكى عورفى مەحكەمەى دزەكان ئەكات وسەروەت و سامانى دزراوى شارى سلێمانى ئەدرێتەوە ! چۆن ئەو كاتەى لەشاخ بوون سەروەتان چى بوو ئێستا چەندتان بەیەكەوە ناوە ؟لەسەر حسابى خوێنى شەهیدان و ستەم لێكراوان !! وە ئە بێت كاك نەوشیروانیش باش بزانێت ! پێش ئەوەى بیەوێت بە لیستى خۆى دابەزێت ! ئەبێت بتوانێت دزەكان بداتە داد گاو سەروەتى دزراو وەر گرێتەوە ! ئەگەر واى بۆنەكرێت و چاو ى بنوقێنى و بەناوى ئاشتبونەوە لە هەموو تاوانەكان ببورێت ! كەس دەنگیش بەم نادات ! چونكە پێش هەموو حسابێكى تازە ! تەێفیەى حسابى كۆن هەیە ! چونكە دەست پێكردنى نەوشیروان مستەفا بۆ خۆ پاڵاوتنى هەڵبژاردنەكەى ئەگەر كارێكى عەدالەتى پێگە نەكات و بیرو بۆچون و بەرنامەى سیاسى خۆى نەسەلمێنێت لەسەر ئەرزى واقیع دا !! ئەو دەگە بەدەست ناهێنى وەكو خودى نەوشیروان مستەفاى ریفرۆم خواست و رۆشنبیرو نوسەر !! چونكە مێژوو هەموو شتێك لەكارو كاردانەوەى وەك خۆى تۆمار ئەكات !!!!ئەرز و ئاسمانیش لەكەس نابوورێت !
\ لندن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

