مەلا بەختیار،سوكایەتى بە كۆمەڵەى خوێندكاران دەكات
19/04/2009, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەكە ئەوەشى ئاشكرا كرد كە مەكتەبى سكرتاریەت داواى 70 ملیۆن دیناریان كردبوو بۆ سازدانى چالاكى جۆراوجۆر لە سنورى 24 لقى خوێندكاراندا بەڵام مەلا بەختیار تەنها 6 ملیۆنى سەرفكردووە ئەمە جگە لەوەى كە بودجەى مانگى 4 ى كۆمەڵەى خوێندكاران لەلایەن خودى مەلا بەختیار و مەكتەبى ڕێكخراوەكانەوە بێ ئاگادارى سكرتاریەت بەخشراوە،كە ئەمەش سوكایەتى كردنە بە مێژوو و خەباتى 33 ساڵى ڕێكخراوێك كە مەڵبەندى پێگەیاندنى سەركردەكانى یەكێتى نیشتمانى و بەرپرسەكانى ئێستاى خودى مەلا بەختیاریش بووە ،لە بەرامبەر ئەمەشدا (دارا قەرەداغى)سكرتێرى كۆمەڵەى خوێندكاران بێ هەلوێست بووە و لەگەڵ سێ ئەندامى ترى سكرتاریەت كە (سیانەى یەكگرتوى لەبڕیار دەرنەچووى مەلا بەختیارن)و هەمیشە بە گژ ئەندامانى ترى سەر بە باڵى ڕیفۆرم دەچنەوە و سەر بە باڵى مەكتەبن هەر بڕیارێكى مەكتەبى ڕێكخراوەكان بە ڕەوا دەزانن و پشتگیرى لێدەكەن.
سەرچاوەكە ئەوەشى ئاشكراكرد كە بەشێكى ترى سوكایەتى كردن بە كۆمەڵەى خوێندكاران ڕەتكردنەوەى چۆنیەتى وسەرەتاكانى دامەزراندنى كۆمەڵەى خوێندكارانە كە ڕون و ئاشكرایە لە ساڵى 1976 لە لایەن (كۆسرەت رەسول عەلى و محەمەد خورشید و لەتیف شێخ عومەر)و شەهیدان (شوان عەلى و رەئوف ئاكرەیى)یەوە لە ماڵى محەمەد خورشید لە كەركوك دامەزراوە بەڵام ئەمە لەلایەن مەلا بەختیارەوە ڕەتكراوەتەوەو بەپێى حەزوویستى خۆى دارشتنەوەى بۆكردووەو پێشى قبوڵ نیە بڵێن لە كەركوك دامەزراوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

