چەند نهێنیەكى كەم لە گەندەڵیەكانى حیزبى شیوعى
18/08/2009, 12:00 (GMT+1)

من چەند پرسیارێك لەهەموو ئەندامانى حیزبى شیوعىو ئەندام محەلیەكانو تەنانەت زۆر بەڕێزان هاوڕێ عەزیز محەمەدو كەریم ئەحمەدیش دەكەم كە:
ئایا دەزانن حیزبى شیوعى میزانیەى چەندە؟
ئایا دەزانن ئەندامانى سەركردایەتى و مەكتەبى سیاسى هەر یەكەو چەند پارەو ئۆتۆمبێلو زەوى خانوویان هەیە؟
ئایا دەزانن هەندێكیان مانگانە بە قەدەر مووچەى 10 خانەوادەى شەهید بەس ل..... سەرف دەكەن؟
ئایا دەزانن ئەحمەد شێروانى لەدواى حیزكردنى كچە شەهیدو ژنە شەهیدەكانەو هەندێكیشیانى لەخشتە بردووە؟
ئایا دەزانن حەیدەر فەیلى پارەى نیوەى وەزارەتەكەى بەس..... خەرج دەكات؟
ئایا دەزانن كەمال شاكر .......
ئایا دەزانن ئەحمەد شێروانى هەموو برازاو خزمو كەسەكانى خۆى كە هەندێكیان چەقۆ كێشن لەسەر میلاكى حیزبى شیوعى دامەزراندووە؟
ئایا دەزانن ماركسیەتو چەپو عیلمانیەتو پێشكەوتن دەكەن، بەڵام ئەحمەد شێروانى عەشایر كە لەناوەكەشى دیارە لەلاى سەركردایەى حیزبى شیوعى دەڵێ شێروانیەكان كەسب دەكەم بەڵام لەلایەكى تر لەگەڵ چى شێروانى بەعسى هەیە لێژنەیەكیان پێكهیچناوە بەناوى عەشیرەتى شێروانىو لەوێ ماستاو سارد دەكاتەوە؟
ئایا دەزانن هندرێنى سەرنووسەرى رێگاى كوردستان نەوەكو جارێك بەڵكو هەزار جار پارتیە؟
ئایا دەزانن عەبدوڵڵا خالیدى كۆنە پەكەكەو هۆگر چەتۆى برادەركەى لاوە شەل بە واسیتەى ئەو حزیبە دوو رێكخراویان داگیر كردووەو خۆیان دەوڵەمەند كردووەو بۆ دەرەنجامى هەڵبژاردنەكانیش لەگەڵ پارستن رێكەوتببون كە بێدەنگ بن لە ئاشكراكردنى تەزویرەكان، بەمەش پاریەكى زۆریان لە پارتى وەرگرتووە؟
ئایا دەزانن سەركردایەتى ئەو حیزبە تەنها ماستاو بۆ پارتى سارد دەكەنەوە؟
ببورن قسەم زۆە تاقەتم نەما چیتر بنووسم كاتێكى تر دێمەوە چونكە ئێستا ئیشم هەیەو وەكو وتم نامەوێ كاتى خۆم زۆر بۆ گەندەڵانە تەرخان بكەم تەنها ئەوكاتانە باسى گەندەڵیەكانى حیزبى شیوعى دەكەم كە ئیشم نەبێت؟
ئەندامێكى حیزب لەناو مەكتەبى سیاسى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

