<

یەكێتی چۆن سوود لەئەزموونەكانی دۆڕان وەردەگرێت؟

21/03/2010, 12:00 (GMT+1)
ئەوەی كە هەمیشە بەدیار ئەكەویت لەلای یەكێتی بوونی ململانییەكی دیارو ئاشكرایە لەگەڵ گۆڕاندا ، ڕەنگە ئەمە هەرچەند ئەم ناكۆكیانە درێژتر بكرێنەوە درێژە بە لاوازبوونی یەكێتی بدات چوونكە ناتوانرێت ئەوە بشاردرێتەوە كە یەكێتی هەرچییەك بكات بەزیانی خۆی ئەشكیتەوە رەنگە ئەم قسەیەش لەوەوە سەرچاوەی گرتبیت كە ئێستا وەزعی حیزبایەتی یەكێتی لە هەلومەرجێكی زۆر هەستیارو ترسناكدایە پاش ئەوەی كە بەرەی جیاوازو موعارز لەناو یەكێتیدا پەیدابوو ووردە ووردە بوو بەهێمایەك بۆ لاوازبوونی یەكێتی و بگرە دۆڕاندن و شكست تاكو دەگات بچووكبوونەوەیەكی تەواوەوەتی ...
هەڵبژاردنەكانی 25ی تەمووزو حەوتی 3 نیشانەیەكن بۆ ئەوەی كە لاوازبوونی یەكێتی و پەرتەوازەبوونی ئەو حیزبە پیشان بدات پاش ئەوەی كە بەرپرسانی باڵای یەكێتی لە 25/7 ئەوەیان نیشان ئەدا كە چیتر ئەو وەزعەی یەكێتی پیا تێپەڕبووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق دووبارە نابیتەوە بەڵام بینیمان ئەمەش هیچی لە هەڵبژاردنەكەی مانگی تەمووزی ساڵی 2009 كەمتر نەبوو كە یەكێتی بوو بە ئەو حیزبەی دەنگەكانی لەگۆڕانەوە نزیك ببیتەوە كە گۆڕان وەكو بزووتنەوەیەكی جەماوەری لەماوەیەكی كەمدا توانی ئەو دەنگانە بهێنێت كە یەكێتی دەمێكە هەرحیزبەو لەكوردستان شان بەشانی پارتی دیموكرات مونافیس بوون بەڵكو بگرە یەكێتی تاكە هێزبووە كە پارتی نەیتوانیوە وەكو پێویست لەڕووی لایەنگرو جەماوەرەوە ركابەری بكات بەڵام ئێستا ڕۆژ بووە بەڕۆژی پارتی و یەكێتی لەهەمان بازنەی خۆیدا دەسووڕێتەوە و هیچی لە هەلبژاردنەكەی پەرلەمانی كوردستان زیاتر نەبووە.
ئەوەی كە دەمەوی ئاماژەوی پی بدەم ئەوەیە كە یەكێتی كاتیك لەهەڵبژاردنی مەڵبەندەكانی دا توانی زۆر بەئاسانی بەسەر نەوشیروان مستەفا سەربكەوێت ئەمەش بەسترابوویەوە بە لایەنی بەخشینەوەی پارە لەلایەن خودی یەكێتییەوە بۆیە هەر ئەوەش وایكرد كە لاوازییەكانی یەكێتی بشاریتەوە و دەرنەكەوێت تا ئەوكاتەی دەركەوت چۆن ئیرادەی جەماوەرو خواستی نەوشیروان مستەفا یەكێتی لەسەر ترۆپكی دەسەڵات و حیزبایەتی ئەهێنیتە خوارێ ، كەواتە نەپارەو نە دەسەڵات نەیتوانی یەكێتی ئەو بۆ شاییەی كە هەیەتی پڕی بكاتەوە چوونكە ئەو بەهەرجۆرێك بیت وویستوویەتی كەمووكورتی لاوازییەكانی بەڕێگەی وەڵامی بێ بنەماو پاساوی بەرپرسان و رق و رقەبەرایەتی میدیای حیزبییەوە دەرببریت و هیچ كات بەشیوەیەكی تەندرووست وباش گوێی لەمووعانات و كێشەكانی خەڵك نەگرتووە.
كەواتەهەڵبژاردنەكان خۆیان ئەزموونێكن بۆ ئەوەی بزانین جەماوەر كێی دەوێت و دەیەویت كێ لەدەسەڵات لابدات؟!.
پارتی دیمووكرات پاش ئەوەی ئەوپەڕی خزمەتی بەناوچەی هەولیر كردووە ئیتر بەهۆی جیاوازی پاریزگاوە بیت یان دەسەڵاتی سەرۆكی حكومەت یان پەیوەندی بە پاریزگارەكەیەوە هەبووبیت هەرچۆنیك بیت پیگەی خۆی لەهەولیردا بەهیزكردووە پاریزگای سلیمانیش یەكیكە لەو پاریزگانەی هەمیشە دەسەڵات بەكەمتەرخەم دەزانن لەبەرامبەر خزمەتگووزاریدا بەزۆریش یەكتییان تاوانبار كردووە چوونكە تا ماوەیەك لەمەوبەریش هەر یەكیتی خاوەن قودرەت بووبوو لەسلیمانی.
ئەوەی كەپیویستی دەكرد بۆ یەكیتی تاكو سوود لەئەزموونی دۆڕان وەربگریت و جاریكی تر تووشی ئەو قەیرانە میژوویانە نەبیتەوە كەبەسەری هاتووە لەهەڵبژاردندا تەنها ئەوەیە گوێ لەئیرادەی جەماوەر بگریت و جەماوەر خۆی بڕیار لەسەر یەكیتی بدات نەك قسەی زلی بەرپرسان .
كەواتە ئەوەی بەستراوەتەوە بەمانەوەی چارەنووسی حیزبیكەوە بریتی نییە لەهینانی كورسی و زیاد كردنی ئەندام بەلكو كاركردنە لەسەر ئەو شكستانەی كە یەكیتی هیناویەتی بۆیە باشتر وایە هەر لایەنیكی شكست خواردو بەدوای خالە لاوازەكانی خۆیدا بگەریت چوونكە خەلك بڕیاری داوە كە خاڵی لاواز نیشان بدات بەهەرجۆریك شاردنەوەشی گەنینی ناوەرۆكی دەسەڵاتیكە كە خۆشەویستی بۆ بەرپرسانی زیاترە تاكو جەماوەرەكەی.
[email protected]
www.rozhnamepost.com

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست