وەزیری خوێندنی بالا چیتر موچەی چاوشۆری مەخۆ
06/03/2011, 12:00 (GMT+1)

بەرێزم ئەو دلاوەرەی ئیمە جاران دەمانناسی رۆشەنبیر و هۆشیار و نوسەر و رەخنەگر, ئێستا بوو بە تەختەیەكی بێ روح و پیاوێكی گەندەل و بێئیرادە . تۆ وەزیری ئێمە نیت و خوێندنی بالاو زانست لە تۆ بێبەریە, نەمان زانی ئەو پیاوە بودەلەیەیت.
تۆ زۆر باش دەزانی كە زانكۆكان و سەرۆكەكانیان چەندە كەم مەعرەفەت و گەندەلن لە سەرەتا توانیت زمارەیەك لە راگرەكان لابدەیت بەلام بە سەرۆك زانكۆ و جێگرە گەندەلەكانیان نەوێرایت و بریارەكەش تا سەر نەبوو بەردەوام بیت لە گۆرانكاری. بۆیە ئێستە دەركەوت تۆش هەر نەك وەك لێپرسراوەكانی ئێرە گەندەلی بەلك و رەتیش داوە لە هیچ سەر دەمێكدا بەم شێوازە بەربەریەی ئێستا زولم لە زانكۆ نەكراوە لە سایەی تۆدا بەرێزم كرداریش شەرتە كە كرداری تۆ سفرە تەنها قسەی زل و لەخۆباییبونت هەبوو بەرنامە زانستیەكانیش ئەوەتا لەزێر ئاستی سفردایە خۆزگە بەدوا داچونی بە ویزدانانە بكەی بۆ ئاستی زانستی لەسەردەمی جەنابتدا و بزانیت بەهەمەكەی چەندە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

