ئاوڕێكی به‌ئاگایانه له‌كه‌ناڵه كوردیه‌كان
01/07/2011, 12:00 (GMT+1)

جگه‌له‌مه هه‌ر ئه‌ركی ڕاگه‌یاندنه چه‌وساوه‌یی و نه‌هامه‌تی و ئازار و ناخۆشیه‌كانی گه‌ل باس بكات
گه‌لی كوردیش یه‌كێكه له‌و گه‌لانه‌ی تووشی چه‌وساوه‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریی هاتووه نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌نده‌ش به‌ڵكو كورد تووشی ئه‌نفال و كیمیاباران و كوشتن و چه‌ندین كاره‌ساتی تر هاتووه
به‌ڵام به‌داخه‌وه بێ په‌رده و به‌ئاشكرایی هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه كوردیه‌كانمان كارده‌كه‌ن بۆ چه‌واشه‌كاریی و لادانی گه‌نج و لاوه‌كانمان و نه‌وه‌ی ئایندهی گه‌لمان بۆ خراپه‌كاری و به‌دڕه‌وشتی و دووركه‌وتنه‌وه له‌ئاین و نیشتیمان و كه‌لتووری ڕه‌سه‌نی كورده‌واریمان به‌پێشكه‌شكردنی جۆره‌ها به‌رنامه‌ی بێ بنه‌ما كه‌بێ هیچ شه‌رم و پاساوێك دوور له‌داب و نه‌ریتی كورد به‌هاو ڕه‌وشتی ئیسلامخوازانی كورد كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م كه‌ناڵانه دوورن له‌به‌هێزكردنی لایه‌نی زانست و زانیاری سوودبه‌خش بۆ هه‌ریه‌كێك له‌تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه
ئه‌مجاره‌ش به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م كه‌ناڵانه نهچهوساوهیی و نهدهربهدهریی و نهئهنفال و كیمیاباران...هتد باس ده‌كه‌ن، نهزاست و زانیاریان لێوه‌رده‌گیرێت لای ئه‌وان وایه نه‌بای هاتبێت نه‌باران وانیشان ده‌ده‌ن گه‌لی كورد هه‌میشه و له‌دێر زه‌مانه‌وه له‌نازو نیعمه‌ت دا بووه هه‌ربه‌زوویی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و بالیسان و ئه‌نفالی هه‌زاران كورد و ڕاگواستنی سه‌دان گوند و بێ سه‌رو شوێن كردنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی كورد و بێ باوك كردنی هه‌زارانی تر
وون كردنی ڕابردووی زێڕینی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و وه‌لانانی ئاین و داب و نه‌ریتی كوردهواری باب و باپیرانمان یان له‌بیركرد
نه‌ك هه‌رئه‌مه‌ش به‌ڵكو هیچ شتێكیان وه‌كو كورد ناچێت ته‌نها زمانیان نه‌بێت،ئه‌ویش خۆزیا كوردی نه‌بوایه
به‌وهیوایه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی به‌رنامه‌كانیان بونه‌ته دژ به‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام كه‌له98% گه‌لی كورد موسڵمانه بونه‌ته دژی داب و نه‌ریتی كورده وادیمان به‌خۆیاندا بهێنێته‌وه،وه‌ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌پشت ئه‌و كهناڵانهوهن وائه‌زانن كه‌س ئاگایان لێیان نیه چۆن و بۆچی وه‌ها كارده‌كه‌ن
وهبهئومێدهوه ئه‌ڕوانین وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و به‌رپرس و كاربه‌ده‌سته باڵاكانی حكومه‌ت كه‌خۆیان به‌په‌رۆشی گه‌لی كوردمان ئه‌زانن بابهێنه مه‌یدانی كار چاوێك بخشێنن بهڕاگهیاندنهكان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كه‌ناڵه نامۆیانهو هه‌ڵگرانی ئه‌م جۆره به‌رنامه و بیروفكرانه
وه‌ئه‌گه‌ر نا به‌ئاگایی ئیسلام خوازانی گه‌له‌كه‌مان به‌رپه‌رچیان ئه‌ده‌نه‌وه وه‌ئه‌گه‌ریش ئیمڕۆش نه‌بێت سبه‌ی هه‌ڵمه‌ت هه‌ر ئه‌بێت بۆ نه‌هێشتن و شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌م كه‌ناڵانه‌و ئه‌و ده‌زگایه‌ی له‌پشت ئه‌م كهناڵانهوهن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

