لەشەشەمین ڤیستسڤاڵى ئێڵى بەگى جاف چۆن بوو مام جلال تەجمید نەكراو چەند تێبینیەك
18/05/2009, 12:00 (GMT+1)

یەكەم : پێویست ناكات بەوەى ئێمە باوەر بە جلال تاڵەبانى بكەین كە لەو رۆژەدا بەشان و باڵى جاف دا هەڵى دەدا چونكە بیرمە لە یەكەم ڤیستیڤاڵدا كەرەچە شكێن بوو بۆ زیندووكردنەوەى كەلەپورى كوردى ئەو جلال تاڵەبانییە (3)سێ كەسى پلەدارى ناو یەكێتى تەجمید كرد ووتى ئێوە خێڵەكى و تیرە زیندوو دەكەنەوە بۆ شاهیدى قسەكانیشم ئەو سێ كەسە (محمود سنگاوى ،عدنان حمەى مینا،حامد حاجى غالى)بوون كە ئێستا هەرسێكیان لە ژیاندا ماون و كەس نكۆڵى لەو راستیە ناكات كە ئێستا نزیكى هەڵبژاردنە بۆیە ئاوا بەپەرۆشەوە دێت بۆ گوندى باخان و بەشان و شەوكەتى جافدا هەڵدەدات .
دووەم : داوا دەكەم كە ئێمەى ئێڵى جاف بە هیچ شێوەیەك بەو قسە باق و بریقەدارانەى جلال هەڵنەخەڵەتێین و بەرچاومان روون بێت چونكە ئێمەى جاف زۆرتریت قوربانیمان داوە بۆ شۆرشە یەك لە دوایەكەكانى كورد و كەمترین خزمەتمان كراوە و هەر ئیهمال كراوین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

