وەڵامێك بۆ پیاوەكانى جووندیانى (یەكێتى دەمێكە بەشكراوە) ئێوەش ئەندازیارى بوون !!!
07/05/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەم شێخ نەبییە بێشەرم و بێ حوورمەتە كەقەڵمێكى لەرزۆك و كوولى هەیەو لەكاتى ئیفلاس بوونى گیرفانیدا ئەیخاتەكار ووتارێكى دژى كاك نەوشیروان و گردەكەى ووشەو باڵى ڕیفۆرم لە كووردستانى نوێدا بڵاو كردۆتەوە و تیایدا داخى دڵى خۆیى و پۆرت شكاندنەكەى ساڵى 2004 ى بەم وتارە هەڵڕشتووە ئەم كابرایە هێند حیز فرسەتە بەپەلە پڕووزێ ووتارەكەى نووسیوەو كەس نازانێت چیى دەڵێت و چیى یەژێت لەبەشى خوارەوەیشیدا دەڵێت ئەوانە لەهەر كوێیەك بن (خۆیان بە خاوەندارێتى یەكێتى ئەزانن) شێخ نەبى پێشى وایە گۆڕان واتاى گۆڕینى دەمووچاوەكان لەناو حیزبدا ئاخر ئەمەیە نەهامەتیەكان ئەمەیە حاڵەتى تووش بوون بەپەتاى تەكەتوول ئەمیە ڕۆژى ڕەشى یەكێتى ئەمەیە سەرەتاى نەمان و هەڵوەشانى یەكێتى كەئەم گەجەروو گووجەرانەى نموونەى وەكوو (جەمال حسەینى كۆنە نەهزەو شێخ نەبى و لاوەندۆكە و سەربەست جیهاد و هاوڕێ مەحموود) دەم ڕاستى یەكێتین ئەگەر شەهیدان بیانزانیایە ڕۆژ بەم ڕۆژە ئەگات نەك خۆیان بەخت نەئەكرد بەڵكوو تفیان لەخەبات و پێشمەرگایەتى و تێكۆشانیش ئەكرد
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

