گەندەڵى هەیە بەڵێ زۆر ڕاستە گەندەڵى هەیە .
13/02/2010, 12:00 (GMT+1)

دوایى دەڵێن ئەوە تۆ گەنجى كەم ئەزموونیت ئاگات لەكار و چالاكى و پڕۆژەكانى حكومەت و حیزب نیە دێن دووبارە چەواشەكارانە و ڕیسوایانە لەكۆر و كۆبوونەوە و كەناڵەكانەوە دەردەكەونەوە و ئەوەى دێتە سەر تەلەفزیۆن وا قسە دەكات كەئەو هیچ كەمتەرخەم نیە و هەر ئەوەندە دەكرێ دێت و خۆى بەكوڕى باش و پیاوى دڵسۆز و خەمخۆر و حیزبیە پاكەكە پیشاندەدات ، دێت و وەك فریشتەیەك خۆى دەردەخات كەتەنها و تەنها ئەو لەخەمى وڵات و هاوڵاتیاندایە ....
بەڵام دەبێ ئەوان باش بزانن كەئێستاش توڕەیى و ناڕەزایەتیەكان هەر لەناو خەڵكدایە ئەگەر لەهەڵبژاردنەكانى پێشووشدا (پارتى و یەكێتى) توانى بێتیان لەڕێگەى بەڵێنپێدان و درۆ و پارە بەخشینەوە و ویژدان كڕین و قۆستنەوەى خۆشباوەرى تاكى كوردەوە هەندێك لەجەماوەرى خۆیان ئاشت بكەنەوە و بیانبەنەوە سەر سندوقەكانى دەنگدان ، ئەم جارە خەیاڵیان خاوە بێن و ئەم یاریە چەواشەكارانە دووبارە بكەنەوە چونكە خۆشبەختانە دووبارە كردنەوەى ئەو سیناریۆیانە چیتر دادى پارتى و یەكێتى نادات ئەمجارە درزى نێوان دەستەڵات و جەماوەر هێندە گەورە بۆتەوە كەمەحاڵە بێگۆڕان ئاگرى ناخى ئەو جەماوەرە دامركێتەوە بۆیە پێشبینى دەكرێت ئەو گۆڕانە لەهەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقدا ڕوبدات و پەنابەخوا زیاتردەركەوێت و پارتى و یەكێتیش ڕیسواو شەرمەزارى بەر قاپى هەموو لایەك بن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

