با پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ست له‌كار بكێشیته‌وه!
10/06/2009, 12:00 (GMT+1)

لێره‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌ریته ناته‌ندروسته‌ى ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه راگه‌یاندنیانه ناكه‌ین كه كارى سه‌ره‌كیان كاركردنه له‌سه‌ر شێواندنى راستیه‌كان و وێنا جوانه‌كانى ئیسلامیى سیاسى و ره‌وتى ریفۆرمخوازى و گۆرانكاریه‌كانه، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كى وه‌كو پارێزگارى هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه ئه‌مرۆكه وه‌ك كادیرێكى پارتى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌كات و هه‌ولێرى پێشكه‌ش به‌لایه‌نێكى دیاریكراو ده‌كات ، له‌حالێكدا رازى یه به‌دروستكردنى ناكۆكى له‌نێو ریزه‌كانى خه‌ڵك و ده‌زگایه‌ك كه سوكایه‌تى به لیست و كه‌سایه‌تى ده‌كات و ئه‌ویش خاوه‌نى ئیمتیازى بێت و له رۆژنامه‌یه‌كیش ئه‌و شتانه بڵاو ده‌بێته‌وه كه هه‌ولێره!
به‌رێز نه‌وزاد هادى خاوه‌نى ئیمتیازى رۆژنامه‌ى هه‌ولێر و پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌گه‌ر بێده‌نگى به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌ى هه‌ولێر هه‌ڵبژێرێت و به‌و شه‌رانگێزیه‌ى رۆژنامه‌كه رازى بێت و وه‌ك كادیرێكى پارتى خۆى به ئێمه بناسێنت، هه‌ر له ئێستاوه به نوێنه‌ر و پارێزگارى خۆمى دانانێم، چونكه ئه‌وهه‌ولێرى پێشكه‌شى لایه‌نێك كردووه له برى ئه‌وه‌ى له‌خزمه‌تى هه‌موو هه‌ولێرى یه‌كان بێت و هه‌ولێر تێكه‌ڵ به كێشمه‌كێشمى حیزبى و مه‌رامى تایبه‌تى شه‌خسى هه‌ندێك له‌و دڵ پر له رق وكینانه ده‌كات كه هه‌تا دوێنێ پاڵه‌وانى شه‌رى ناوخۆ بوون و ئه‌مرۆش لافى كوردایه‌تى و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى نێوان دوو حیزبه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌رێى نوسین و كاریكاتێره شه‌رانگێزه‌كانیان ده‌ستى پیس و دڵ پر له‌قینه‌و ئومێدى شه‌رانگێزى خۆیان به ئه‌م و ئه‌و ده‌ر ببرن.
بۆیه لێره‌وه جێگاى خۆیه‌تى كه پێشنیارێك ئاراسته‌ى پارێزگارى هه‌ولێر بكه‌م و وه‌ك هاوڵاتى یه‌كى ئه‌م شاره پێى بلێم كاتى خۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ت هاتووه و یان پارێزگارى هه‌موو دانیشتوانى هه‌ولێر به‌و به هه‌موو بیركردنه‌وه جیاوازه‌كان و هه‌ولێر با هى هه‌موو هه‌ولێرى یه‌كان بێت و خۆت مه‌هێنه ناو هاوكێشه سیاسى یه‌كان و كه‌سێكى ئیدارى به و رۆژنامه‌ى هه‌ولێر یه‌كلایى بكه‌وه ئایا سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێره یان سه‌ر به مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى پارتى یه و بوونى ناوى به‌رێزت له خاوه‌نى ئیمتیاز قسه گه‌لێكت له‌سه‌ر دروست ده‌كات یان ئه‌وه‌ته ده‌ست له‌كاربكێشه‌وه و كادیرێكى دڵسۆزى حیزبه‌كه‌ت به كه تۆى كردۆته پارێزگار.
له كۆتایى دا پرسیارێك ئاراسته‌ى كاك نه‌وزاد هادى پارێزگار و خاوه‌نى ئیمتیازى هه‌ولێر ده‌كه‌م هیوادارم به ویژدانه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه كه ویژدانى ئاسوده‌یه كاتێك خاوه‌نى ئیمتیازى رۆژنامه‌یه‌كه كه سوكایه‌تى به ره‌مزه سه‌ركرده‌كان ده‌كات و تانه‌و ته‌شه‌ر و سوكایه‌تیان پێده‌كات.
ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و كاریكاتێره سوكایه‌تیه‌ى كه‌له‌سه‌ر به‌رێزان مامۆستا سه‌لاحه‌ددین و هیوا میرزا له رۆژنامه‌كه‌ى بڵاوكرایه‌وه له‌سه‌ر كاك مه‌سعود و نێچیرڤان بارزانى یان هه‌ر ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى بلاوكرابوایه‌وه هه‌ڵوێستى چۆن ده‌بوو وچۆن رۆژنامه‌كه‌و رۆژنامه‌نوسه‌كانى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ى ده‌خسته به‌ندیخانه‌وه؟! ئه‌وه پرسیارێكه‌و چاوه‌رێى وه‌ڵامه له پارێزگارى هه‌ولێر.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

