
ئەگەرچى بروامان وایەو وەك ئاوێنە رونە كرێكارانى ئەو وڵاتەى خۆمان لە چەوسانەوە ماف پێشێلكردن لە ریزى پێشەوەى چەوسانەون , ئێمە رۆژى یەكشەمەى رابردوو داخوازیەكمان پێشكەشى بەرێوبەرایەتى كارگەى چیمەنتۆ كرد بەڵام ئەوان زۆر بەرونى پێیان وتین گەر ئێوە بەو بریارانەى ئێمە رازیى نەبن ئەوا دەرگاى كارگە كراوەیە لە باتى دەستى كارى ئێوە چى زۆرە فلیپینی و نیپاڵى , ئێمەى كورد سەرە رایى ئەوەى چەوسانەو نەگبەتى خۆى سەپاندوە بەسەرمان بەڵام لەوە ناخۆشتر ئەو چەوسانەوەیە كە پێى دوترێ چەوسانەوەى ناوخۆى , ئێمەوەك كرێكارانى كارگەى چیمەنتۆ بەدەست هەڵسوكەوتى (كاروان مەحمود) بەرێوبەرى سەرچاوە مرۆیەكان دەناڵینین كاك كاروان وەك میكرۆبى ناو كارگە ئەناسێنین چونكە ئەم زاتە لە سایەى گەندەڵخۆرى و پارە لوشكردن و دەستێكەڵكردن لە گەڵ چەند ەگەورە بازرگانێًك و مسۆگەركردنى پشكى ئەو بازرگان و كۆمپانیانە مانگانە ئەبێتە خاوەنى پارەیەكى خەیاڵى ئەوە جگەلەوەى مانگانەیەكى خەیاڵى دەست ئەكەوێ كەبرەكەى لە گەڵ موچەى كارمەندانى چەوساوى گارگە بەراورد ناكرێ وەك فەرقى نێوان ئاسمان و زەویە , لێرەدا حەز ئەكەم ئەوە بخەمە روو كاروان پێش بەكوشدانى دوو كارمەندى ئاسیا سێڵ لە رێى بەغداد كارمەنى ئاسیا دەبێ بەڵام لەدواى ئەوەى هەردوو جوانەمەرگ ئازادە خرەوە دڵشاد لە رێى بەغداد بەبریارێكى كەم تەرخەمانى ئەم زاتە تیرۆرئەكرێن ئیتر كاروان وەك مۆتەیەك لە ئاسیاوە گوازرایەوە بۆ گارگەى چیمەنتۆى بازیان لەوێش پاش خۆگرتنى گیرفان پركردن ئەیەوێ لە سەر حسابى مل شۆركردنى كرێكاران لەبەرامبەربە موچەیەكى كەم ئێمەى كرێكارن بچەوسێنێتەوە , بۆیە ئێمەى كرێكارن لە ئەم نوسینەوە داوا لە بەرێز فاروقى مەلا مستەفا ئەكەین ئاگادارى كردەوە نابەجێكانى كاك نا كاروان بێت چونكە ئەم پیاوە هەمیشە خۆى بەنوێنەرى تۆ ئەزانێت وەك نوێنەرى جەنابیت ئەمان چەوسێنێتەوە لە كۆتایدا ئەڵین ئێمەى كرێكانى چەوساوە مل شۆرناكەین بۆ داخوازى
چەوسانەوە پێشێلكردنى مافەكانمان
بژى مافى كرێكان سەرشۆریش بۆ ئەوكەسانەى چەوسانەوى كرێكاران بەدەسكەوت بۆخۆیان دەزانن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست