حکومەت خۆمان دروستمان کردووە خۆشمان بەرهەمەکەی دەخۆین
12/04/2011, 12:00 (GMT+1)

بۆیە دەبێت جەماوەرو ئۆپۆزسیۆنیش لەو ڕاستیە تێبگەن کە ئەگەر ئەمە بیرکردنەوەو پەروەردەی بیست ساڵەی سەرکردە دزەکانیان بێت دەبێت چی چاوەڕێ بکەن لەم تاڵانچیانەی کەحکومەت و بەرهەم وسەروەت وسامانەکەی تەنها بەمافی خۆیان بزانن ٠ دەبێت چاوەڕێێ ئەوە لەم چاوچنۆکانە بکەین کەچیتر پارەی گەل نەدزن وبۆ خۆشگوزەرانی خەڵکی سەرف بکەن ؟ئایا وابەئاسانی دەست بەرداری کورسی دەسەڵات دەبن کە لەسایەیدا هەموویان بوونەتە ملیاردێرو میللەتیش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕوولەهەژاریە وگەنجەکانیشمان لەبێ کاریدا شەووڕۆژ شەقامەکان دەپێون؟
پەیامی دەسەڵاتی تاڵانچی بۆ گفتوگۆ بۆ چاکسازی وگەڕاندنەوەی پارەی دزراوی میللەت نیە ،لەخەمخۆریانەوە نیە بۆ دواڕۆژی نەوەکانمان ،بەڵکو لەهەستکردن بەمەترسی لەدەستدانی ئەوکورسیەی دەسەڵاتە کەدەیانەوێ حەوت پشتیان لەخێروبێرەکەی بخۆن ،هەست کردنیانە بە مەترسی تووڕەیی ڕاستەقینەی شەقام وحیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان لەدەسەڵاتی تاڵانچیان بۆیە دەیانەوێ ئەو تووڕەییە هێور بکەنەوەو لەوشپرزەییەی تێیکەوتون ئاهێکیان بەبەردا بێتەوە هەرکاتێکیش کەوتنە سەر سکەی خۆیان بەهەمان بیرکردنەوە کۆنەکەیان درێژە بەسەرکوت کردن و دزی دەدەن ٠ئەمڕۆ گونجاوترین هەلی بەدەست هاتووە بۆ هەموولایەك چونکە دەسەڵاتی تاڵانچی لەخەمی ڕزگارکردنی پارەوپولی دزراوی میللەت سەری لێشێواوە بۆ دەربازبونیان بەهەرچواردەوردا پەلەقاژێی مەرگیانە ،پێویستە هەموان یەکبگرن بۆ کۆتایی هێنان بەبیست ساڵ خیانەت وتاڵانی هەردووبنەماڵە ،نابێت هەرگیز جارێکی تر ژیان بکرێتەوە بەبەری جەستەی ڕزیوو بۆگەنیان بۆ ئەوەی هەموان لەسایەی حکومەتێکی نیشتمانیدا بەدەر لەو بیرکردنەوە بۆگەنەی دەسەڵات هەموان بەیەکسانی لەبەرهەمەکەی بخۆین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

