تا ئێستا حاشام له کورد بوونی خۆم ده‌کرد
23/07/2010, 12:00 (GMT+1)

بێمه‌وه سه‌ر ئه‌سلێ مه‌تڵه‌ب، که مقایسهکردنی خاڵم له گه‌ڵ دوکتۆ حهبدوڕهحمان قاسملو. بهداخهکی زۆره‌وه من زۆر به‌په‌رۆشم بۆ کوردی ئێران که ئه‌وه‌نده وه‌دوای مردوو په‌ره‌ستی ده‌که‌وه‌ن هێنده زیندوه‌کان قه‌در لێناگرن. به‌جیاتی فێری سیاسه‌ت و کوردایه‌تی بن و ئیتحادی خۆیان دروست که‌ن، جارێ دمه‌چه‌قه و جنێوان به‌یه‌کتر ده‌ده‌ن. به‌ڕاستی ئێوه به‌و به‌رخوردانه و شه‌ڕه جنێوانه ناگه‌ن ئه‌نجام. خۆ دنیا خه‌را نابێت ئه‌گه‌ر مه‌وزوعه‌کان باس بکه‌ن و نه‌زه‌ری خۆشتان ده‌رببڕن، ورده ورده‌ش له یه‌کتری وه‌نزیک که‌ونه‌وه. خۆ که‌سێكی خه‌تاکار، مه‌عناو ئه‌وه ناگهێهنی که هه‌موو که‌س یان دێموکڕات خه‌راپن. ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن، و ده‌تان هه‌وێت بۆ کورد کار بکه‌ن، وه‌رن زیندو پورست بن، به‌رنامه‌کی یه‌کگرتوو بۆ کوردستان دانێن. با ئینسانیه‌تمان هه‌بێت و چی دیکه وه‌ک حیهیوانان له‌سه‌ر که‌لاکی تۆپییو شه‌ڕ نه‌که‌ن.
ده‌نا هه‌موو کۆمیتهمهرکهزیهکانی حیزب باش ده‌زانن که هه‌ر مه‌موویان ده‌رحه‌ق به خانه‌واده‌ی ئێمه خه‌تاکارن. تا ئێستا کێ هه‌یان هاتن سه‌ردانێک یان بهسهرکردنهوهیهکمان بکه‌ن. بۆ ئێمه شه‌هیدمان نه‌داوه؟ هه‌موو ساڵێک و پاش 21 ساڵ یادی دوکتۆر قاسملو ده‌که‌نه‌وه، پیرۆزی بێت، به‌ڵام خاڵم خۆ جاش نه‌بوو، به ساقه‌ی سه‌رتان بم، مه‌گه‌ر له هه‌مووان و کوردتر نه‌بوو، ئه‌دی بۆ به ده ساڵ جارێکێش یادی ئه‌و ناکه‌نه‌وه؟ مه‌گه‌ر عه‌وڵا ئیسحاقی چ خه‌راپه‌که‌ی ده‌رحه‌ق به ئێوه کردوه؟ بۆچی ویژدانتان ناکه‌ن قازی؟ بۆچی له 38 ساڵی ڕابردوو دا جارهکێش بێت باستان نه‌کردوه. بۆچی ئاخ و ئۆخی خانه‌واده‌ی ئێمه نابینن، خۆ ئێمه ئێستا فرمێسک‌مان له چاومان ئێشک نه‌بووه. ئێوه کارێکتان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی عه‌بدوڵا ئیسحاقی کرد که که‌س نه‌ی ناسیت . له نه‌تیجه‌دا ئێمه‌ش نفرهتمان له کورد بوون ببێته‌وه، چونکه مه‌عنای کورد بوون لای مه بۆته خایین بوون. هه‌ر ئه‌وانن له ناو خه‌ڵکی دا نێویان ده‌رکرد و به ڕه‌هبه‌ر و سه‌روه‌ر ناسران. ئێمه‌شتان به زیندووی دهچاڵ دا خنکاند. ویژدان کوانێ، کێ ویژدانی هه‌یه ئه‌و زه‌مانه‌ی؟
ئه‌من هه‌ر له‌منداڵیه‌وه له هه‌موو ڕه‌فیقه‌کانی خاڵم و له‌ناو هه‌موو خانه‌واده‌مان ئه‌و شتانه‌مان بیستوه که ئه‌و کابرایه‌ی به‌ناوی پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌ناو نوسیبوونی. به‌ڕاستی له هه‌موو حیزب دا ئه‌و کابرا به ویژدانه‌ی لێ هه‌ڵکه‌وت و هه‌رچی نوسیویه‌تی سه‌داقه‌تی ویژدانه. چونگاتی من نوسخه‌ی ئه‌سلی شانۆی خه‌یانه‌ت و کۆنگره‌ی دووی دێموکڕاتم خوێندۆته‌وه و ئێشتاش له لای بنه‌ماڵه‌ی ئێمه هه‌نه. ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش که حه‌مله‌یان به‌و پێشمه‌رگه‌یه کردوه، ده‌بوا به جێی حه‌مله کردن، له بنه‌ماڵه‌ی ئێمه حوزرخاهیان کردبا.
بهداخهکی زۆر گرانه‌وه خه‌یانت له ناو کوردان دا هه‌میشه سه‌ری گرتوه و موته‌ئه‌سیفانه ئێستاش هه‌روایه.
من داوا له‌و پێشمه‌رگه‌یه ده‌که‌م که ئه‌گه‌ر بۆی ده‌کرێت حه‌تمه‌ن له‌گه‌ڵ خانهوهادهی مه په‌یوه‌ندی بگرێت، مه‌منونی ده‌بم.
له ئاخر دا ده‌ڵێم که خۆشحاڵم که کورده‌کی خاوه‌ن ویژدان په‌یدا بوو که منێش له‌و ڕۆ به‌دواوه به کوردبوونی خۆم شه‌رم نه‌بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

