زەویەكانى هەولێر لە لایەن نێچیرڤان بارزانیەوە تاڵان كراوە، یەكێتى داواى دارلزیافەكەى نێچیر دەكاتەوە
08/02/2011, 12:00 (GMT+1)

لە ئێستاشدا یەكێتى داواى ئەو دارزیافەیە دەكاتەوە، كە كاتى خۆى سكرتاریەتى تاڵەبانى بووە و بە مافى خۆیانى دەزانن، بەڵام ئەوەش بوەتە كێشە لە نێوانیان و پارتیش بە تایبەت نێچیر ئامادەنییە بە هیچ شێوەیەك ئەو شوێنە تەسلیمى یەكێتى بكاتەوە و بە پێى یاساى دارستان لەسەر خۆیانیان تاپۆ كردووە.
یەكێ لەو شوێنە حكومیانەى كە نێچیرەڤان بارزانى داگیرى كردووە و كردوویەتیە ناوى پارتیەوە سكرتاریەتى كۆنى جەلال تاڵەبانییە كە لە ئێستادا كردوویەتیە دار ئەلزیافەى خۆى، ئەو شوێنەش دەكەوێتە سەر رێى مەسیف ئەمبەر و ئەوبەرى و تەنیشتەكانى بە هیچ شێوەیەك ئۆتۆمیبێل بۆى نییە راوەستێ و قەدەغەیە، پشت دار ئەلزیافەكەش دەشتاییە و ئەرز و ئاوى خەڵكیە، تەنانەت خاوەنى ئەو زەویانە لە ئێستادا وەك جاران ناتوانن سود لەو بەشەى كە نزیكە لە دارزیافەكەى نێچیرەڤانى وەرناگرن و بۆ ئەوەش هیچ قەرەبوویەك نەكراونەتەوە.
دووەم شوێن لەو زەویانەى كە لە لایەن نێچیرەڤان داگیركراوە مەكتەب سیاسیى كۆنى یەكێتیە، كە ئێستا تەخت كراوە و نێچیرەڤان بە نیازە بیكاتە پڕژەیەكى وەبەرهێنەر بۆ گیرفانى خۆى و بنەماڵەكەى، مەكتەب سیاسیى كۆنى یەكێتى لە دواى 31ى ئاب و راونانەوەى پارتى و بنەماڵە لە سنوورى هەڵەبجە و سلێمانى لە لایەن یەكێتیەوە بووە هۆى ئەوەى ئاوارەكانى پارتى لەو شوێنە نیشتەجێ بكەن، بەڵام دواتر لە لایەن نێچیرەوە كە زاندرا شوێنەكە ستراتیژیە و شوێنێكى بازرگانییە هەر ماڵەى 3 هەزار دۆلارى پێدان و پێیانى چۆڵ كرد، ئەوەش زیاتر لەبەر ئەوەبوو كە كێشەى نێوان یەكێتى پارتى نەمابوو ترسیان لەوەبوو كە یەكێتى داواى نەكاتەوە و زوو تەختى بكەن و بیكەنە شوێنێكى بارزگانى.
شوێنى سێیەم كە نێچیرەڤان داگیرى كردووە، ریكخراوە جەماوەریەكانى پارتیە كە دەكەوێتە پشت وەزارەتى ئەوقاف، كاتى خۆى ئەو پارچە زەویەیان لە وەزارەت سەندووە و كە موڵكى گشتییە، ئێستا فرۆشتوویانە بە 4 ملیۆن دۆلار و پارەكەى كاش تەسلیمى نێچیرەڤان كراوە.
لەم دواییەشدا لە سەر رێى موسڵیش نێچیرەڤان بارزانى بە ناوى پڕۆژە 150 دۆنم زەوى داوە بە كۆنە بەعسیەكى عەرەب بە ناوى (زەفا) كە كابرایەكى بازرگانە و بە ماوەى چوار رۆژیش مۆڵەتى پێدراوە بە بیانووى پڕۆژە، ئەوەش لە كاتێكدایە هیچ پڕۆژەیەكیشى نییە و بەڵكو بۆ فرۆشتنەوە و قازانجكردنیەتى كە نێچیرڤان بارزانى لەو رێیەشەوە پشكى خۆى وەردەگرێت و كەسابەت بەسەر خاك و خۆڵى كوردەوە دەكات، لە رێى كۆنە بەعسیەك كە تا دوێنێ شەریكى عودەى بووە، ئەمانە هەموو لە كاتێكدایە كە ئەزمەى سەكەن لە كوردستاندا رۆژ بە رۆژ لە بەرزبوونەوەدایە و بنەماڵەى بارزانى و خودى نێچیرەڤان بارزانى لێى بەرپرسە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

