گەندەڵى لەئیسلامدا لەریزى تاوانە گەورەکانە
28/06/2011, 12:00 (GMT+1)

لەم ووتارەدا دکتۆر قەرەداغی کە لەمزگەوتی خاتوو عائیشە لەدۆحەى پایتەختی قەتەر پێشکەشى کرد، باسی لەچارەسەرى قورئان کرد بۆ کێشەى گەندەڵی و بەدیدێکی هاوچەرخانە باسی لێکرد و لە کۆتایشدا باسی لەو راستیە کرد کە راگەیاندن و جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان و دانانى یاساکان و دروست کردنى بەرگرى لە ناوخۆى ئوممەتدا دەتوانێت لە گەندەڵی بیپارێزێت .
دکتۆر قەرەداغی سەرەتای وتارەکەى بەوە دەست پێکرد کەووتى : نزیکەى دوو سەدەیە ئەم ئوممەتە ئیسلامیەمان توشی کۆمەڵێک گرفتی ترسناک بوەتەوە، لە گرنگترینیان ستەمکارییە .
ستەمکارى تەنها گرفت نەبووە، بەڵکو کۆمەڵێک گرفتی تریش هەبووە وەک دواکەوتن و هەژاری و بێ کارى و گرفتی گەندەڵی ئیدارى و دارایی و سیاسی، بە داخەوە زۆربەى جۆرەکانى گەندەڵی لەم ئوممەتەدا کۆبۆتەوە، کەئەمەش بوەتە هۆى بڵاوبونەوەى هەژارى و بێ کارى و نەفامى، ئەمە لە کاتێکدایە کەئەم ئوممەتە ئیسلامیە هەموو تواناو سەرمایەیەکى هەیە، کە ببێتە ئوممەتێکی بەهێزو بە تواناى جیهانى.دەیتونى ببێت بە یەکێک لە بەهێزترین گەلەکانى جیهان، چونکە خاوەنى سەرمایەیەکى مرۆیی و دارایی و ووزەو کانزاى زۆرە، هەروەها دەسەڵاتى هەیە بەسەر زۆر لەدەریاو کەنداوو رێرەوى ئاوى، کە ئەمانەش هەموویان هۆکارى بنچینەیین کە خواى گەورە بەخشیوەیەتى بەم ئوممەتە، ئەم سەرمایانە هەموویان هۆکارن بۆ ئەوەی ئەم ئوممەتە ببێتە هێزێکی جیهانى گەورە، وە جارێکی تر ئەو هێزەی بۆ بگەڕێتەوە، کە لەسەدەکانى دووەم و سێ یەم و پێنجەمی کۆچیدا هەیبووە، ئەم ئوممەتە یەکەمین ئومەتە کە خاوەنى پیشەسازی بێت و لەهەمان کاتدا زانست و هونەریشی هەبێت، ئەم ئوممەتە لە رابردوودا توانى زۆر شت بکات، ئەو بنەما شارستانیەی کە داینا لە دوایدا ئەوروپیەکان هاتن و شارستانیەتى ئەوروپایان لەسەر دروست کرد پاشان توانى بگاتە ئەو ئاستەى کە ئێستا ئێوە دیبینن .
گەندەڵی و گەندەڵکاران :
لە درێژەى وتارەکەیدا ئەوەی رون کردەوە کە دواکەوتن لە بوارى دارایی و مرۆیی ، هۆکارە بۆ هەژاری و بێ کارى بەپێی بۆچونى زۆربەى پسپۆڕان و لێکۆڵەران لە نەتەوەیەکگرتوەکان گرنگترین هۆکارێک لە دواکەوتنى ئوممەتى ئیسلامیدا بریتیە لە گەندەڵی، هەر لەمبارەیەوە مەلەفی (گزی بازرگانی) لە وڵاتانی عەرەبیدا بەپێی ئەوەی کە لە دۆسیەکاندا تۆمار کراوە، ساڵانە دەگاتە 60 ملیار دۆلار، هەروەها دۆسیەی گەندەڵی دارایی، لەلایەن سیاسییەکانەوە دەگاتە نزیکەى 60% ى بودجەى نەتەوەیی، واتە ئەگەر ئەم ئوممەتە 100 ملیۆن دۆلاری هەبێـت، ئەوا 60 ملیۆن دۆلاری دەچێتە گیرفانی ئەو گەندەڵانەوە، ئەمەش یان خۆیان بەتەنها دەیدزن و دەیخۆن یان بە هاوکاری کەسانى تر لە رۆژهەڵات و رۆژئاوادا .
ئەگەر سەیرى ئەو بودجەیە بکەین کە بەشێوەیەکی پوخت دەگاتە هاووڵاتى لە زۆربەى ووڵاتانى ئیسلامیدا ناگاتە رێژەى 10% بۆ 20%، ئەوەیش راستەوخۆبێت لە رێگەی موچەوە یان لە رێگەى ترەوە کە ناڕاستەوخۆیە وەک ئەوەی کە پێی دەڵێن ژێرخانى ئابورى کە دەوڵەت پێویستی پێیەتى .
دارایی دزراو :
لە درێژەى ووتارەکەیدا قەرەداغى جەختی لە سەر ئەوە کردەوە، کە ئەم ئوممەتە ناتوانێت بەڕێژەى 10% ى دارایی بژى، من لێرەدا تەنها باس لەبەگەرخستنی سامانى سروشتی دەکەم، من لە کاتێکدا کە سەیری ژیانی ئوممەتەکەم دەکەم زۆر دڵگران دەبم، لەهەمان کاتدا کەسەیری غەیری خۆشمان دەکەم دڵخۆش دەبم، لە کاتێکدا کە راپۆرتێکی ئابوریم خوێندەوە لەسەر سنغافورە کە روبەرەکەى لە بەحرەین و قەتەر کەمترە، بودجەى ساڵانەى 225 ملیار دۆلارە، کە یەک قەترە نەوت و غازو کانزای نی یە، بەڵکو تەنها لە ڕێگەى باش بەکارهێنانى عەقڵ و ئیدارەو وەبەرهێنانەوەیە با من باس لەوە نەکەم، بەڵام تەنها باس لەو سامانە سروشتیە خوا کردە دەکەم کە خوا بەم ئوممەتەی بەخشیوە بەڵام ناهێڵن بگاتە دەستى خەڵک .
زیاد بوونى هەژارى :
زۆر باس لەوە دەکرێت کە لەلایەنى نەتەوەیەکگرتووەکانەوە هاوکارى وڵاتانى هەژاری ئەفەریقى دەکرێت، بەڵام رۆژ بەرۆژ هەژاری لە زیادبوندایە، لە شەستەکاندا رێژەى هەژارى لەجیهانى عەرەبیدا 30% - 40% بوو هەروەها لە وڵاتانى ئیسلامیدا 60% بوو، لە هەموو چرکەیەکدا مناڵێک بەهۆی بەدخۆراکیەوە دەمرێت، بەهۆی نەبوونى خۆراک شیر نەبونى چاودێری تەندروستی، هەزاران ئافرەتى سک پڕ لەبەر برسێتی دەمرن، بەهۆی نەبوونی خۆراک و چاودێری پزیشکی پێویست، سەرەڕای ئەوەی سەدان هەزار مرۆڤی تر بەهۆی هەژارى و نەخۆشی لە جیهانى ئیسلامیدا دەمرن، ئەوەش هەموو سەرچاوەکەى دەگەڕێتەوە بۆ گەندەڵی .
چارەسەى قورئان :
قورئان گرنگیەکی زۆر دەدات بە چارەسەرى گەندەڵی خواى گەورە هەربەم ناوە ناوى هێناوەو جەنگێکی قورسى لە دژی راگەیاندووە، وەک دەفەرموێت : (یحاربون الله ورسوله)
خواى گەورە لە قورئاندا 50 جار ووشەى گەندەڵی بەکارهێناوە ، زۆر بەتوندی ئیدانەى گەندەڵکار دەکات ، بەڵێنی ریسوابوونى دەدات لە دونیادا، هەروەها لە دوارۆژیشدا بەڵێنی سزاى سەختی پێدەدات، لە هەمان کاتدا ووشەى گەندەڵی لەبەرامبەر چاکسازی باس دەکات، لەبەرئەوە تەنها ئەوەندە بەس نی یە کە ئێمە باس لە گەندەڵی بکەین، بەڵکو دەبێت باس لە چاکسازی بکەین، بۆ ئەوەی سەر لەنوێ کۆمەڵگە بنیات بنێینەوە، دامەزراوەکان لەسەر بنەماى چاکسازی دروست بکەین، ئەگەر سەیری قورئان بکەین چەمکى چاکسازی و چاکە خوازی لە قورئاندا سێ ئەوەندە زیاتر لە وووشەی گەندەڵی و گەندەڵکاران هاتووە، ووشەى چاکسازی و چاکە خوازى زیاتر لە 150 جار هاتووە، چونکە ئەمە بابەتێکی گرنگەو بنچینەى دروست کردنى ئوممەتە، هەروەها پایەکانى دروست کردنى شارستانیەتە .
ئەگەر گەندەڵی هەبێت شارستانیەت نابێت .بەهاکانى هەرەس دەهێنێت ئەوکاتەش گەشەپێدان و پێشکەوتن و وەبەرهێنانى راستەقیە رونادات بەڵکو هەژاریی و دواکەوتویی و نەفامی و بێکارى بەرهەم دێت .
سزاى گەندەڵی :
قوڕئان راستەوخۆ فەرمان دەکات بە دورکەوتنەوە لە گەندەڵی وەک دەفەرموێت (ولا تُفْسِدُوا فِی الارچ بَعْدَ إِسڵاحِهَا.)
ئەم رێگرتنە نیشانەى مەترسی گەندەڵیە بەمانا فراوانەکەى، گەندەڵی هەموو ئەو هەڵسوکەوتە ناتەواوانە دەگرێتەوە کە دەبێتە هۆى زیان گەیاندن، واتە هەست نەکردنى بەرپرسیارێتی، ئەمەش لەشەرعیەتی ئیسلامدا پێی دەڵێن (الراعى) وەک لەفەرمودەکەدا باس کراوە (کلکم راعٍ وکلکم مسۆول عن رعیته)
هەرناتەواویەک لەکارى سەرپەرشتیاریدا ئەگەر ئەوکەسە خەلیفە بێ یان سەرۆک دەوڵەت بێت یان وەزیری یان بەڕێوەبەرێک یان بەرپرسی لقێک یان ناوچەیەک بێت یان پیاوێک بێت لە ماڵەوە، ئەمانە هەمووی لە ئیسلامدا پێیان دەڵێن بەرپرسیارى.گەندەڵی و چاکسازی هەموو ئەوشتانە دەگرێتەوە .
ئەگەر ئەوگەندەڵیە ببێتە هۆى زیان یان ناتەواوى کە توشی تاک یان کۆمەڵ یان کۆمەڵگە ببێت، ئەم زیانە مادی بێت یان مەعنەوى یان ئیدارى بێت یان دارایی، یان هەر شتێکی تر کە ببێتە هۆى ناتەواوى هەموو ئەو شتانە ئەو ئایەتە دەیانگرێتەوە کەباس لەمەترسی گەندەڵی دەکات.
خواى گەورە باس لەوە دەکات کە سەخترین سزا بۆ گەندەڵکارانە وە بەدوژمنێکی سەرسەخت ناوى دەبات (ۆإِژا تَۆڵى سَعَى فِی الارْچ لِیُفْسِدَ فِیهَا ۆیُهْلِکَ الْحَرْپ ۆالنَسْڵ ۆالڵهُ لا یُحِبُ الْفَسَادَ، ۆإِژا قِیڵ ڵهُ اتَقِ الڵهَ اخَژتْهُ الْعِزَەُ بِاڵاِپمِ فَحَسْبُهُ جَهَنَمُ ۆڵبِئْسَ الْمِهَادُ)
لەئایەتێکی تر خواى گەورە سەرچاوەی سەرەکی گەندەڵی دەگەڕێنێتەوە بۆ مرۆڤ، چونکە خواى گەورە زەویەکی باشى داوە بە مرۆڤ تواناى باشی بەمرۆڤ داوە، کە بتوانێت بەرهەمی بهێنێ و گەشەی پێ بدات و سودى لێ وەربگرێت، بەڵام لەکاتێکدا کە ئەم مرۆڤە دێت بە پێچەوانەوە هەڵسوکەوت دەکات و ئەنجامێکی پێچەوانە دەدات بە دەستەوە ئەوا دەکەوێتە بەردەم ئەم ئایەتە کەدەفەرموێت (چهَرَ الْفَسَادُ فِی الْبَڕ ۆالْبَحْڕ بِمَا کَسَبَتْ اَیْدِی النَاسِ لِیُژیقَهُمْ بَعْچ اڵژی عَمِلُوا ڵعَڵهُمْ ێرْجِعُونَ) لە کاتێکدا کە گەندەڵی هەموو زەوی و مرۆڤ و ئاژەڵ و ژینگە دەگرێتەوە، ئەوکاتە خواى گەورە لێشاوێک لە سزاى دنیاییان بۆ دەنێرێت بەهۆی ئەو کردارانەى کە کردویانە، ئەمەش رەحمەتى خوایە کە بەشێک لە سزاکانیان بۆ دەنێرێت، چونکە ئەگەر لەسەر کردەوەکانى مرۆڤ خوا سزاى بناردایە ئەوا کەس لەسەر زەوی نەدەما، بەڵام خوا بە سۆزو بەزەیی خۆی بەشێک لە سزاکانیان بۆ دەنێرێت هەتا بگەڕێنەوە و داواى لێبوردن لە خوا بکەن، بۆ ئەوەی روبکەنە چاکە کارى و چاکە خوازى و کە دنیا و دوا رۆژى خۆیانى پێ چاک بکەن وەک دەفەرموێت)ۆڵوْ یُۆَاخِژُ الڵهُ النَاسَ بِمَا کَسَبُوا مَا تَرَکَ عَڵى چهْڕهَا مِنْ دَابَەٍ ۆڵکِنْ یُۆَخِرُهُمْ إِڵى ڕَجَلٍ مُسَمًى فَإِژا جَاوَ اجَلُهُمْ فَإِنَ الڵهَ کَانَ بِعِبَادِهِ بَسِیراً(
گەندەڵی ئیدارى :
دکتۆر قەرەداغی ووتى گەندەڵی ئیدارى لە خراپترین جۆرەکانى گەندەڵیە کە ئەویش دەکرێت بەسێ جۆر : کە گرنگترینیان بەرتیلە کە خواى گەورە نەفرەتى لێ کردووە، لەم کارەشدا چەند لایەنێک هەیە، پێغەمبەرى خوا دەفەرموێت : (لعن الله الراشی والمرتشی والرائش)
راشی ئەوەیە کە بەرتیلە کە دەدات، مرتشی ئەوەیە کە وەری دەگرێت، (رائش) ئەوەیە کە ئەو دوانە بەیەک دەگەیەنێت ئەگەر بەوشەیەکیش بێت، ئەوکەسەی دەورى هەیە لەو بەرتیلەدا بەهەمان شێوە نەفرەتى خواى لەسەرە، خواى گەورە بە دەقی ئایەت بەرتیل ناودەبات بە (سحت) هەندێک لە راڤە کەرانى قورئان راڤەى (واکلهم السحت) بەو شێوە راڤە دەکەن، قورئان لوتکەى (سحت) بە (بەرتیل) ناودەبات، چونکە ئەو کاهینانە بەرتیلیان وەردەگرت، خواى گەورە لە ئایەتێکی تردا بەرتیل حەرام دەکات و دەفەرموێت (ۆلا تَڕْکُلُوا امْۆاڵکُمْ بَیْنَکُمْ بِالْبَاگلِ ۆتُدْلُوا بِهَا إِڵى الْحُکَامِ لِتَاْکُلُوا فَڕیقاً مِنْ امْۆالِ النَاسِ بِاڵاِپمِ ۆاَنْتُمْ تَعْڵمُونَ)
ئەم ئایەتە بەرونی دیارە، بەراى زۆربەى راڤەکەرانى قورئانى بەرتیل لوتکەى بە فیرۆدان و خواردنى بەناحەقی ماڵی خەڵکە، بەرتیل بە هەرجۆرێک بێت ئەگەر بدرێت بەقازیەک لە حوکمێکدا یان بدرێت بە دەسەڵات دارێک بۆ ئەوەی حوکمێک بەدادپەروەری نەکات یان یاسایەک بگۆڕێت یان یاسایەکی تازە دروست بکات، بۆنموونە لە بوارى مقاولات کە تۆ پارەیەک بدەیت، هەرشتێک ببێتە مایەی تێکدانى مافی بەرامبەرەکان بەرتیلە ، وە دەکەویتە بەر نەفرەتى خوا .
چارەسەری ئیسلامی :
ئیسلام ئەم کێشەیەی زۆر بەباشی چارەسەر کردوە، لە ئیسلامدا ئەم کارە بەتەواوى حەرام کراوە، پێغەمبەرى خوا پیاوێکی بەناوى (ابن اللتبیە) نارد بۆ کۆکردنەوەى خێرو خێرات کە گەڕایەوە کۆمەڵێک وشترو مانگاو بزنى پێ بوو ووتى ئەمانە بە سەدەقە وەرمگرتووە، بۆ ئەم مەبەستەش هەندێکی بۆخۆى دانا، لە کاتێکدا کە ئەم هەواڵە بە پێغەمبەرى خوا گەیشت، زۆر توڕە بوو چوە سەرمینبەرو خەڵکی کۆ کردەوەو چاوەڕوانى رۆژی هەینی نەکرد بەڵکو یەکسەر هاتە قسەو فەرمووى (ئایا دەبێت حاڵی ئەو کەسە چۆن بێـت کە ئێمە کردومانە بەبەرپرسی کارێک و ئێستا هاتووە دەڵێت ئەمەیان بۆ ئێوەو ئەوەش بۆ خۆم، ئایا ئەگەر ئەوکەسە لە ماڵ باوکی یان دایکی دابنیشتایە ئایا کەس دەهات دیارى بۆ بهێنێت .؟)
سوێند بەو کەسەی گیانی محمدى بە دەستە، هەرکەسێک لە ئێوە شتێک لەوانە بۆخۆی هەڵبگرێت، دەبێت لە رۆژى قیامەتدا ئەو شتە وشتر بێت یان مانگا یان بزن یا هەرشتێکی تر دەبێت لە سەر ئەژنۆ بڕواو بچنە سەرپشتی، پاشان سەیر دەکات دەستی بەرز کردەوە هەتا بن باڵی دەرکەوت و فەرمووی خوایەگیان بەشایەتبە من گەیاندم سێ جار ئەمەی ووت. بوخارى ریاوایەتى کردووە لە ێحیحەکەیدا .
لەبەرئەوە زانایان فەرموویانە دیارى دان بە بەرپرسان بەرتیلە، هەروەک عمرى کورى عبدالعزیز ووتى، وەرگرتنى دیارى لە لایەن پێغەمبەرەوە شتێکی تر بووە، بەڵام وەرگرتنى دیارى لەلایەن بەرپرسەوە لە خەڵکی تر بۆ نموونە وەرگرتنى دیارى بەڕێوەبەر لە فەرمانبەرەکان یان هەرشتێک لە خوارەوە بۆسەرەوە، لەبەر ئەوەی بەهۆی بەرپرسیارێتیەوەیە، ئەمە جائیزنییە، ئەمەش لە بابی (سدا الژریعە) یە هەروەها رێگرتن لەو گەندەڵیەی کە خواى گەورە باسی کرد .
مامەڵەى خراپ لەبەرامبەر مافەکاندا :
جۆرێکی تر لە گەندەڵی ئیدارى هەیە کە ئەویش مامەڵەى خراپە لەبەرامبەر مافی کەسانی تردا، واتە یەکێک کەبەرپرسی ئیداریە، راستیەکان وەک خۆى و لەشوێنی خۆیدا بەکار ناهێنێت، بەڵکو ستەم لە یەکێک دەکات و مافەکانى پێ نادات لەبەر هەر هۆیەک بێت، لەبەر ئەوەی ئەو بە شوێن هۆیەکدا دەگەڕێت کە ئەمەش کاریگەرى هەی لەسەر پێش خستن یان دوا خستن یان بەرزبوونەوە یان نزم بوونەوە، وە ئەم شتانەش روونادات ئەگەر واستەیەک نەبێت، لەبەر ئەوە زانایان واسیتەى خراپ و شەفاعەتى خراپ بۆیەکێکیش بەبەرتیل حساب دەکەن (مَنْ ێشْفَعْ شَفَاعَەً حَسَنَەً ێکُنْ ڵهُ نَسیبٌ مِنْهَا ۆمَنْ ێشْفَعْ شَفَاعَەً سَیِئَەً ێکُنْ ڵهُ کِفْلٌ مِنْهَا ۆکَانَ الڵهُ عَڵى کُلِ شَیْوٍ مُقِیتاً)
لەبەرئەوە گەندەڵی ئیدارى دەشێت بەپارە بردن بێت یان بەوەی یەکێک مافەکانى خۆی پێ دەیت، یان بەوە دەبێت کە تۆ پێشێلی یاساکانى بکەیت . ئەمانە هەمووى دەچنە بازنەى گەندەڵی ئیداریەوە .
وەسەرئەنجامى گەندەڵی ئیداریش شتی زۆر خراپە، وەک ستەمکارى و دواکەوتن وەخراپترین شوێنکارێک ئەوەیە کە ئەو دەوڵەتە جێگەى متمانەى خەڵک نامێنێت، کەس نایەوێت کە وەبەرهێنان لەو دەوڵەتەدا بکات، چونکە کاتێک کە دەبینیت ئەم دەوڵەتە لەسەر بەرتیل و دیارى و بەخشیش بنیات نراوە، کە ئەمەش رێگرەکانى بەردەم گەشەپێدانن، ئەمانەش رێگرن لەبەردەم وەبەرهێنانى دارایی، لەبەرئەوە بەرتیل کاریگەری و شوێنکارى مەترسیدارى هەیە لەسەر ئایندەی دەوڵەت .
چارەسەر چی یە :
چارەسەرى ئەم دیاردەیە بەوە دەبێت، کەپشت بەچارەسەرى ناوخۆیی ببەسترێت لەپەروەردەیەکی تۆکمەو پتەودا بۆئەم مەبەستەش ووتى پێویستە هەر لەمناڵییەوە پەروەرەدەمان لەسەرلەخوا ترسان بێت، هەروەک لە چیرۆکی یوسف (علیە السلام) دا باسی دەکات، لەکاتێکدا کە شەهوەتی دەخرێتە بەردەم دەڵێت (پەنا دەگرم بەخوا).
هەروەها لەبەرامبەر دارایدا پێویستە مرۆڤ خۆى بپارێزێت بە ئیمان و لە خوا ترسان، وەک ئەو کچەى کە نەی هێشت دایکی ئاوەکە بکاتە شیرەکەوە و ئەو ووتە بەناو بانگەى ووت، کە دەڵێت (ئەگەر عمر ئاگای لێ نەبێت خۆ خواى عمر ئاگادارە) لە دواى ئەوەشەوە پێویستە لە رێگەى یاسا دانانەوە چارەسەرى ئەم گرفتە بکەین، رۆژئاوا بەرگرى ناوخۆ و سایکۆ لۆژیان نی یە، بەڵام ئەوان یاسایان هەیە، جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکانیان هەیە بۆ دەسەڵاتى دادوەرى و یاسادانان و جێ بەجێ کردن .
سەرەڕاى جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان پێویستە یاسای توندو تیژی هەبێت دژی گەندەڵکاران، خواى گەورەش هەرەشەى سەخت لەگەندەڵکاران دەکات بە جۆرێک کەدەیگەێنێتە ئاستی کوشتن و جۆرەها سزاى تر .
پاشان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەگەر بمانەوێت زاڵ ببین بەسەر گەندەڵیدا بەتایبەتی گەندەڵی ئیدارى پێویستە ئەم سێ شتە بکەین :
یەکەم جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکانی، دووەم دەرکردنى یاسای توند، سێ یەم رۆڵی راگەیاندن، پێویستە راگەیاندنى ئازاد بێت، ئاشکراکردنى گەندەڵکاران لە رێگەى راگەیاندنەوەیە، راگەیاندن و جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکانى و یاساى توندو تیژ و بەرگری لە ناوخۆدا هۆکارن بۆ پاراستنی ئەم ئوممەتەلە گەندەڵی ئیدارى .
رۆڵی ئوممەت :
لە ووتارى دووەمدا دکتۆر قەرەداغی ووتی : بەدرێژایی ئەم 100ساڵەی دوایی بەتایبەتیش لەم دەیەی کۆتاییەدا، کۆمەڵێک دەردی وەک هەژاری و نەفامیی و دوا کەوتویی سەرى هەڵداوە، ئەم ئوممەتە ئارامی گرت لەسەر ستەم، لەهەمان کاتیشدا داواى لایەنی ماددی و خۆشگوزەرانى نەکرد، لە هەندێک لەم وڵاتانەدا هەمو ئەم بەڵایانە لەستەمکارى و دیکتاتۆرى و هەژارى و نەفامى و دواکەوتویی و بەرتیل و گەندەڵی کۆبوونەوە، هەتا گەیشتە ئاستێک توناى بەرگە گرتنى نەما، ئەم گەلانە لە هەموو شتێک بێ هیوابوون، کە ئەم دەسەڵات دارانە بتوانن چاکسازی بکەن .
لەبەرئەوە پەنایان بردە بەرشۆڕش و ئامادە بوون قوربانى بەهەموو شتێک بدەن بۆ گەیشتن بە مافەکانى و چەسپاندنى لە واقیعی ژیانى کۆمەڵایەتى بۆ بەهرەمەندبوون لە ئەو هەموو سامان و داراییەی کە هەیە، کە بەبەرچاویەوە دەدەزرێت و دەبرێت، ئەوهیچ سودێکی لێ نابینێ و دەچێتە گیرفانى ژمارەیەک لەبەر پرسان وگەندەڵکارانى ئەو وڵاتانەى کە ئێستا بونە کانگاى شۆڕشى جەماوەرى ، هەروەها هەروەک لە تونسدا بینیتان کار گەیشتە ئەوەی کە پیاوێک خۆی بکوژێت.
فەرمودەیەکم بینیوە کە ئیمامى موسلیم ریوایەتى کردووە، کە رێگەمان پێ دەدات دوعاى خێر بۆ ئەو پیاوە بکەین .
فەرموودەکە : (روى اڵامام مسلم بسنده عَنْ جَابِرٍ انَ الگفَیْڵ بْنَ عَمْرٍو الدَوْسِی اتَى النَبِی -سلى الله علیه وسلم- فَقَاڵ ێا رَسُوڵ الڵهِ هَلْ ڵکَ فِی حِسنٍ حَسینٍ ۆمَنَعَەٍ - قَاڵ حِسنٌ کَانَ لِدَوْسٍ فِی الْجَاهِلِێەِ - فَابَى ژلِکَ النَبِىُ -سلى الله علیه وسلم- لِڵژی ژخَرَ الڵهُ لِلاَنْساڕ، فَڵمَا هَاجَرَ النَبِی -سلى الله علیه وسلم- إِڵى الْمَدِینَەِ هَاجَرَ إِڵیْهِ الگفَیْلُ بْنُ عَمْرٍو ۆهَاجَرَ مَعَهُ رَجُلٌ مِنْ قَوْمِهِ فَاجْتَۆوُا الْمَدِینَەَ، فَمَڕچَ فَجَزِعَ فَاخَژَ مَشَاقِس ڵهُ فَقَگعَ بِهَا بَرَاجِمَهُ، فَشَخَبَتْ ێدَاهُ حَتَى مَاتَ فَرَێهُ الگفَیْلُ بْنُ عَمْرٍو فِی مَنَامِهِ فَرَێهُ ۆهَیْئَتُهُ حَسَنَەٌ ۆرَێهُ مُغَگیًا ێدَیْهِ فَقَاڵ ڵهُ مَا سنَعَ بِکَ رَبُکَ فَقَاڵ غَفَرَ لِی بِهِجْرَتِی إِڵى نَبِیِهِ -سلى الله علیه وسلم- فَقَاڵ مَا لِی ارَاکَ مُغَگیًا ێدَیْکَ قَاڵ قِیڵ لِی ڵنْ نُسلِحَ مِنْکَ مَا افْسَدْتَ. فَقَسهَا الگفَیْلُ عَڵى رَسُولِ الڵهِ سلى الله علیه وسلم-. فَقَاڵ رَسُولُ الڵهِ -سلى الله علیه وسلم- (الڵهُمَ ۆلِێدَیْهِ فَاغْفِرْ)
خواى گەورە لەبوعەزیزی ببورێت
دکتۆر قەرەداغی کۆتایی ووتارەکەى بەوە هێنا کەباسی لە هۆکارى تەقینەوەى شۆڕشی تونسی کرد کە ئەویش محمد بو عزیزی بوو ووتى : ئەگەر پێغەبەرى خوا دوعاى بۆ ئەو پیاوە کردبێت، ئەوا ئیمەشَ دوعا بۆ هۆکارى تەقینەوەى شۆڕشى تونس دەکەین کە محمد بوعەزیزی بوو، چونکە من لەو بڕوایەدا نیم کە خۆ کوژیەکەى ئەو بێ هیوایی بوبێت لە خوا، بەڵکو بێ هیوابووە لە ژیان، بۆ گەیاندنی ئەم پەیامە بە ئوممەت داوا لە خواى گەورە دەکەین کە لێ ی خۆش بێت . چونکە گەیشتبووە ئەو ئاستەى کە خۆى بکوژێت و سەرى دنیای لێ ببێتەوە یەک، هەر ئەمەش ئیلهامێک بوو بۆ ئەوەی شۆڕش لە سوریا و یەمەن و لیبیا بە سنگی روتەوە دەست پێ بکات قوربانی بەهەموو شتێکەوە بدەن، ئەمانە موجاهیدن ئەمانە هاوشێوەی ئەو کەسەن کە پێغەمبەرى خوا دەفەرموێت (سەرکردە شەهیدەکان حەمزەیە هەروەها پیاوێکیش لەبەردەم ستەمکارێکدا راست دەبێـتەوەو فەرمانى پێ دەکات بە چاکەو رێگەى لێ دەگرێت لە خراپە پاشان دەکورژرێت) .
نوسینگەى راگەیاندنى
دکتۆر عەلى قەرەداغى
18/6/2011
http://www.iklkurd.org/kurdish/index.php?option=com_content&view=article&id=369:2011-06-22-09-06-01&catid=1:2010-11-15-04-41-08
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

