خه‌ڵاتی بله یان خه‌ڵاتی شه‌رمه‌زاری!
12/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ئیتر باشبوو له‌خه‌وه‌که‌م خه‌به‌رم بۆوه‌و شایهتمانێکم هێناو شوکری خوام کرد که ئه‌وه ته‌نها مۆتهکهیهك بوو! بیرم بۆ ماندێلا چوو که خه‌ڵاتی ئه‌تاتورکی ڕه‌تکرده‌وه! له‌خۆمم پرسی باشه بۆچی له‌ناو کوردا که‌سێك نیه خه‌ڵات ڕه‌تبکاته‌وه؟ بۆچی یه‌کێك نیه هه‌ڵوێستی هه‌بێت؟ به‌تایبه‌تی وه‌رگرتنی خه‌ڵات له هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د که بۆته خوێن مژی میلله‌ت، خه‌ڵاته‌که‌ش به‌ناوی ئه‌و پیاوه‌وه‌یه که ئاوی دووبه‌ره‌کی له‌ناو کوردا ڕشت و له‌و کاته‌شه‌وه سه‌رکرده‌کانمان پێی لێدهخشێنن! به‌لای منه‌وه هه‌رکه‌سێك ئه‌و خه‌ڵاته وه‌ربگرێت ده‌بێت به په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش به‌نێوچه‌وانیه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

