وەزیرى كارەبا ،رەمەزانى بە درۆیەكى گەوەرە كردەوە
11/08/2010, 12:00 (GMT+1)

لە چەند رۆژى رابردوو وەزیرى كارەباى هەرێم كە بە بیروباوەڕ سەر بەیەكگرتووى ئیسلامیەوە وكاندیدى حەمەى حاجى مەحمودە لە كابینەى شەش رایگەیاند :- كە بۆ مانگى رەمەزان (18) كاتژمێر كارەباى نیشتمانى بە هاوڵاتیان دەدات ، بەڵام لەگەلأ دەستپێكردنى مانگى رەمەزان ولە گەرماى هاوینى ئەمسالأ هەر بەكجارەكى كارەباى نیشتمانى باى باى لە هاوڵاتیان كرد .
بۆیە دەبێت ئەگەر گوێمان لە كاربەدەستانى كارەبا بوو كە كارەبا زیاد دەبێت ،دەبێت پێچەوانەكەى وەرگرین دیارە ئەوان لەخەمى بەرز بوونەوەى شەكرەو فشارى خوێنى هاوڵاتیانى كورد دانە بۆیە بە جفرە قسان دەكەن زیابوون یانى كەم بوونە ، ئەگەر بەرپرسێكى ئاوى ئەو وەڵاتە باسى لە باشبوونى ئاوى ماڵان كرد دەبێت تانكی پركەین پیاو قسەیەكى حەق بكات تا ئێستا بەرپرسانى ئاو وەك وەزیرى كارەبا بەهاریان نەهێناوەتە چۆكان .
قەدەرى ئەو میللەتە وایە خەڵكانى درۆزن حوكمڕانیان دەكەن بەڵام باشە میللەت تێبگات هەر كاتێك بەرپرسێكە ئاسایش وتى وەڵات ئەمن وئامانە دەبێت چاوەروانى كوشتن وفراندنى خەڵكى سڤیل بكەین كەى گوترا ئەوا لیژنە بۆ گرانى بازاڕ پێكدێت ئەوا دەبێت چاوەڕوانى فڕینى نڕخى بازاڕ بكەین كەى گوترا ئەمسالأ زۆرترین سەیران كەر روویان لە كوردستان كردوە دەبێت پێشبینى سووتانى سەیرانگا وخنكانى زۆرترین رێژەى سەیارنكەر بكەین .
بەڵاش نەیانگوتوە ئەم وەڵاتە ئاشى نەزانانە خوا دەیگێرێت ، لە هەر وەڵاتێكى دونیا بێت دەبێت وەزیرى كارەبا بەرامبەر بەو مووژدەیەى داى دەبێت دەست لەكار بكێشێتەوە چونكە لە نێوانى (18) كاتژمێر كارەبا و كوژانەوەى یەكچارى كەلێنێى گەورە هەیە هەى براى دینى وەزیرى مولیدەكان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

