
بەردەوام وامان بینیوە كە لە كوردستان كاتێك كەسێك پۆستێك جێدەهێڵێ , مەگەر بە دەگمەن نەبێ ئەگینا كەمتر دەبینرێتەوە لە بۆنە و كۆنفرانس و ئاهەنگەكان , لە چاو ئەو پلە و پایەى كە هەیبوە و بە هۆیەوە وە دیار دەكەوت . بەڵام ماوەیەكە سەرنج دەدەم و زۆرم پێ سەیرە و كە بۆتە جێگاى تێڕامانى خەڵكیش كە سكرتێرى پێشوى یەكێتى لاوانى پارتى (نەجات باپیر) كە لە ناوەڕاستى هاوینى ڕابردوەوە لە پۆستەكەى نەماوە , زیاتر لە سكرتێرى ڕێكخراوەكە كە (نائومێد خۆشناو) ە , دەبینرێ و دەردەكەوێ . بۆنەو ئاهەنگ نیە نەجات باپیر لە پشت پارێزگار وبەرپرسەكانیتر نەبێ , بۆ نمونە ئاهەنگى ڕۆژى 11 ى ئازارى هەولێر و پێشوازى جەماوەر و لایەنگرانى پارتى (ڕێكخراو وناوچەكان) بۆ مەنسور بارزانى لەو كاتە شەوەى كە سەردانى بەردەم پارێزگاى هەولێرى كرد , چەندین بۆنەى تر . ئەمە بۆخۆى كوشتنى ڕۆڵى سكرتێرى نوێیە (هەرچەندە ڕۆڵى یەک فلسى نیە) یان بەو پێوەرەى كە سكرتێرى كۆن هەر لە و خەیاڵە بێ كە ئێستاش سكرتێرى ڕێكخراوەكەیە . بۆیەشە ئێستاش هەندێ بڕیارى ڕێكخراوەكە خۆى دەریدەكات , بەڵام لە سەرێكەوە ڕەنگە سكرتێرى كۆن نا حەقى نەبێ چونكە ئەمە مەرجى خۆى بوو ! لە كاتێكدا و لە سەرو بەندى بەستنى كۆنگرەى یەكێتى لاوان لە وكاتەى چەندین كەس پالێوراوى پۆستى سكرتێرى ئەو ڕێكخراوە بوون , وەك هەمیشە دەڵێن نەجات باپیر گووتبوى من پاڵپشتى لەو كەسە دەكەم كە كاتێك بوو بە سكرتێر و هەر سەفەرێكى دەرەوەى بۆ ڕێك بكەوێ من لە جیاتى دەچم و دواتریش بۆ خێرو بێرى ڕێكخراوەكە لە یادم نەكات , كەچى لەناو پاڵێوراوەكاندا تەنها سكرتێرى ئێستاى ڕێكخراوەكە بەو مەرجانە ڕازیدەبێت هەر ئەمە بوو وایكرد ئەوانیتر خەون بە سكرتێرى یەكێتى لاوانى پارتیەوە ببینن . بۆیەشە دەبینین ئێستا لە بڕى سكرتێرێك دوو سكرتێر لە پشت پارێزگارى هەولێر و بەرپرسەكانیتر لە بۆنە و یادەكانا دەوەستن . كاتى خۆیەتى بپرسین ئەرێ سكرتێرى لاوان لوقمەیەكى هێندە چەورە كە دەست بەردارى نەبیت ؟ یان بە ڕاست سكرتێرى یەكێتى لاوان ئێستا كامەیانە (نەجات باپیر) ە یان (نائومێد خۆشناو) ە ؟
بەڕێزان و خوێنەران و هاوڵاتیان ئاگادار دەكەمەوە كە چاوەڕوانى زنجیرەیەك گەندەڵى خیانەتى گەورەى یەكێتى لاوانى پارتى بن كە بە بەڵگە و دۆكیومێنت بەم نزیكانە بڵاویان دەكەمەوە .
كادیرێكى پێشوى یەكێتى لاوان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست