مە لیكى ئێستاو مەلیكى ئەوسا
01/02/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەگەر ئەوسا مەلیك بۆ بەهێزكردنی دەسەڵاتى خۆى و سەپاندنى بیروباوەڕەكانى و كپكردنەوەى خەڵكى قسەى بكردبا دەیگوت: من دەسەڵاتم لەخواوە وەرگرتوە و من هەموو كات لەڕاستیم و ئێوە لەهەڵەن،بەڵام مەلیكى ئیستا بۆبەهێزكردنى دەسەڵات و پیرۆزكردنی بنەماڵەكەى دەڵێ من شێخم و خۆشم لە هەموو خەڵكى بەدیندارتر دەزانم و ،باوكیشم باوكی ئێوەیە و بنەماڵەشمان لەهەموو بنەماڵەیەكى تر میللەت پەروەرترن.
ئەوسا بەبۆنەى یادى لەدایك بوون و مردنى باوكى مەلیك حكومەت ڕانەدەگیراو لەدامودەزگاكاندا نەدەبووە پشوى فەرمى و ئیشى خەڵك ڕانەدەوەستا.وێنەى باوكى مەلیك بەسەرفەرمانبەراندا دابەش نەدەكرا بۆئەوەى لەیەخەى چاكەتیان بدەن،وە كۆنفراس و ئاهەنگى گەورە نەدەكرا بۆپیرۆزكردنى مردووەكان لەخەڵكى و خەرج كردنى ملیۆنان دینار لەگیرفانى میللەتەوە...ئەگەرئەوسا كەسێك بەخەیاڵ عاشقى كچەكەى مەلیك بوایە و مەلیك بەمەى بزانیبا،ئەوكەسە نەدەكوژرا.بەڵكو دەیگوت ئەمە شێتە و چى لەسەرنیە...ئەگەرئەوسا مەلیك دەستى تێكەڵ كردبا لەگەڵ دووژمنى گەل و نیشتمان دەیگوت:من وادەكەم وئەودەسەڵاتەى كەلە خوا وەرمگرتووە پێ ى بەهێز تر دەكەم. بەڵام مەلیكى ئێستا دان بە هێنانى هێزى میللەت كوژدانانێ و ئەگەرباسیش بكرێ وەڵام نادرێتەوە تاكو وانیشاندەن كە ئەم جۆرە قسانە خەیاڵن و دوورن لەڕاستى...ئەگەر ئەوسا موڵك و ماڵى مەلیك لەكەمى دابوایە،ئەوا بەئاشكرا پیاوەكانى دەناردە سەرخەڵكى و ماڵى هاوڵاتیانى دەبرد یاخود باج و سەرانەى زیاد دەكرد.بەڵام ئیستا مەلیك لەڕێى پڕۆژەى وەهمى بەناو خزمەت كردن و بیرە نەوت و گومرگى سەرسنور و دزینى ماڵى میللەت بەنوێژى نیوەڕۆ لەلایەن وەزیرو بەڕێوبەرە گشتیەكانەوە،ماڵ و موڵك بۆخۆى و حزبەكەى كۆدەكاتەوە... ئەگەرئەوسا مەلیك جل و بەرگى بكردابا دەبوایە كامە بەرگ دوور لەهەموان لێهاتوترە بێت و جلى بۆبدورێ،بەڵام مەلیكى ئێستا بۆئەوەى بەرگدوورەكان ئەزیەت نەخۆن،خۆى دەچیتە كامە وڵات بیەوێ و ئەوشەقامەى جلى لێدەكڕێ بەپاسەوانەكانى دادەپۆشرێ و چاكەت وپانتۆڵێك بەچەند دەفتەردۆلارێك دەكڕێ تەنهابۆسەفەرێك،پاشان سەرێك لەبنكە حزبیەكانى خۆى دەدات،كەلەڕاگەیاندنەكان بە (نوسینگەى هەرێمى كوردستان)ناودەبرێ كە لەئەساسدا دەزگاى جاسوسى و خزمەتكردنی بنەماڵەى مەلیكن...ئەگەرئەوسا مەلیك دەم و ددانەكانى تەواو نەبا نەدەچوە كامە وڵاتى بیەوێ و بەملیۆنان دینارلە جوانكردنى دەم و ددانەكانى خەرج بكا،بەڵكوپارێزى دەكرد لەشیرینى و ئەوشتانەى دەم و ددان تێك دەدا...ئەگەرئەوسا مەلیك لەگەڵ هێزێكى ترلە كێشەدابا،بەر وەختە ڕێكەوتنێكى ستراتیجیان ئیمزادەكردو و ماڵى میللەتیان لوش دەكرد،بەڵام ئێستامەلیك دواى هێنانى دەبابەو تانك و سەربازى عەرەبى میللەت كوژ بۆسەرنەیارەكانى و بوونە قوربانى خەڵكى ناو مەملەكەت و دروستكردنى هەستى ناوچەچیەتى،ئینجا ڕێككەوتنێك بۆپاراستنى بەرژەوەندیەكانى هەردوو بنەماڵە ئیمزادەكەن،بەناوى (ڕێككەوتنى ستراتیجى بۆبەرژەوەندى میللەت) ...ئەوسا كۆنگرە نەبوو وەكو ئێستا،تاكومەلیك لەخوانێكى دە دووانزە ڕۆژى و ڕەقێ و سەماو گۆرانى و خەرج كردنى ملیۆنان دینار،بڵێ:ئێمە تاكە هێزى ڕەهاى مەملەكەتین و دەبێ كاربكەین بۆ بەهێزكردنمان،بەڵكو مەلیكى ئەوسا هەرلەپەنجەرەى كۆشكەوە ئەوەى ویستباى بەخەڵكى ڕادەگەیاند...ئەگەرئەوسا مەلیك رێى لەڕادەربڕینى خەڵكى بگرتابا،بەئاشكرا و بەبێ پەردە میللەتى دەم كوت دەكرد.بەڵام ئیستا مەلیك بۆئەوەى بەخەڵكى دەووروبەر وانیشاندا كەئەوەتا ئێمە هەمووشتێكمان بەیاسایە دێت و لەڕیگاى ئەندامە حزبیەكانى ناوپەرلەمان بەیاسایەكى دیكتاتۆرانە ئازادى و مافە سروشتیەكان كۆت و بەند دەكات...ئەگەر ئەوسا دژى ناعەدالەتى كۆمەڵایەتى و گەندەڵى و داواكردنى ماف،خۆپیشاندان و ناڕەزایى هەبوایا،نەى دەگووت ئەمەدەستێكە و لەپشت ئەم هەڵایە دایە ،دەیگوت:میللەت بێ دەنگ بن و نوزە مەكەن باتوشى غەزەبى خوداوەند نەبنەوە...ئەوسا بەكارهێنانى هەر وشە و پیتێك ئاسایى بوو، بەڵام ئیستا لەبەر خاتری دلى مەلیك،بەكارهێنانى یاخود قسەكردن لەسەر ژمارە(31) و (96) لەگەڵ هەردوو پیتى (أ+ب) قەدەغەیە... ئەگەرئەوسا قسەیەك لەسەر مەلیك و بنەماڵەكەى بكرابا و بەدڵى نەباو پێچەوانەى بەرژەوەندیەكانیان بوایە،ئەوا ئەوكەسەیان بەند دەكردوقەڵەویان دەكرد،پاش چەند مانگێگ واعیزى مەلیك لەناو شاردا هاوارى دەكردوو دەیگوت :لەبەرئەوەى فڵانى كوڕى فڵان ناماقوڵى بەرامبەر مەلیك كردووە بۆیە بە فەرمانى مەلیك هەر ئەمڕۆ لەگۆڕەپانی شاردا لە ژێر مەقسەلەدا سەری لەلەشى جیادەكرێتەوە.بەڵام ئێستا ئەگەر كەسێك قسە لەسەر بنەماڵەى مەلیك و حزبەكەى بكات،ئەوا لەلایەن جاسوس و دەزگابەناو پاراستن و زانیاریەكانەوە دەدۆزرێتەوە و دەبرێتە دەرەوەى مەملەكەت و یەك دوو گوللەى لەنێو دەمى دەدرێ و فڕێ دەدریتە سەرشەقامێك و پاشان ڕاى دەگەیەنن،لەبەر ئەوەى فڵانى كوڕى فڵان تیرۆرست بوو كوژرا...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

