مامۆستا ئازادی ناو ئاوێنه‌کان چی له‌په‌یکه‌ری پایز ئه‌وێت
17/12/2011, 12:00 (GMT+1)

ڕه‌نگه‌هه‌موو جارێک ده‌مامکه‌کان شانسی شاردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌مووچاوێک نه‌بن، چونکه‌مرۆڤ به‌گشتی له‌ده‌ربڕینه‌کانیدا گوزارشت له‌ئامانجه‌کانی ده‌کات، ئه‌گه‌ر چی بۆ من شانازیه‌کی زۆره‌که‌سه‌ربازی مامۆستا محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان بم یان ده‌روێش یان هه‌ر ووشه‌یه‌کی سوا و کۆن و ته‌قلیدی که‌مامۆستایه‌کی ئه‌ده‌ب و زمانی کوردی پێی خۆشه‌به‌کاری بهێنێت، به‌ڵام له‌ئه‌وه‌ش گرنگتر بۆ هه‌موومان ڕوونکردنه‌وه‌و ده‌رکه‌وتنی ڕاسته‌قینه‌یه، که‌من پێم وایه‌له‌خودی وه‌لامدانه‌وه‌که‌ی مامۆستا ئازاد‌دا ئه‌توانین ئه‌و مه‌رام و نیه‌ته‌گرگنانه‌ببینین که‌ئامانجیان په‌لاماردانی ناڕه‌وایانه‌ی که‌سایه‌تی شاعیر حه‌مه‌عومه‌ر عوسمانه. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا به‌ئاشکرا ده‌ست به‌تاڵی مامۆستا ئازاد ببینین، پێویسته‌نه‌فه‌س و شێوازی داڕشتن و هه‌یکه‌لی نوسینی بابه‌ته‌که‌ی که‌به‌ناوی (په‌یکه‌رێک له‌گه‌ڵا، یان ....)
(http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f89276f9) ببینین و به‌سه‌رنجه‌وه‌بیخوێنینه‌وه، که‌ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رئه‌نجامی ساده‌گۆیی و کاڵزمانی و ته‌شهیر و تۆمه‌ت و نا به‌رپرسیاریه‌تیه، ئه‌وه‌نده‌به‌رهه‌می ڕۆشنبیریه‌تی مامۆستای ئه‌ده‌ب و زمان نیه، ڕه‌نگه‌بۆ هه‌رکه‌سێکمان که‌بابه‌ته‌که‌ده‌خوێنینه‌وه‌له‌وه‌تێبگه‌ین که‌ئه‌وه‌ی له‌پشت ئه‌و ووشانه‌وه‌وه‌ستاوه‌به‌رپرسیارێتی و تێفکرین و فه‌لسه‌فه‌نیه، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک ته‌داخولاتی شه‌خسی و ته‌شهیر و خۆبه‌تاڵکردنه‌وه‌یه، که‌تێیدا ژه‌نه‌ڕاڵی پایز تۆمه‌تباره‌به‌هاندانی چه‌ند گه‌نجێک بۆ خۆکوشتن و خۆ به‌نج کردن و تا دوایی، پاشان تۆمه‌تبارکردنی شاعیرێکی په‌راوێزخراوی ژێر چه‌پۆکی پارتی و یه‌کێتیه‌به‌وه‌ی که‌به‌رپرسانی حیزب و ئه‌منی ڕژێمی به‌عس و ده‌زگاکانی پاراستن و زانیاری پارتی و یه‌کێتی سفره‌یان بۆ ڕاخستووه‌و پاره‌یان بۆ هه‌ڵڕشتووه. ئه‌مه‌با عه‌به‌سیه‌ت له‌ولاوه بووه‌ستێت، که‌نازانم مامۆستا ئازاد وایزانیوه‌عه‌به‌سیه‌ت چیه!.. هه‌رچیش به‌پێنووسی مامۆستا ئازاد له‌وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌کانی منیش‌دا نووسراوه، بریتیه‌له‌خۆدزینه‌وه، خۆدزینه‌وه‌له‌وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که‌باس له‌هاندانی خۆکوژی و خۆ به‌نج کردن ده‌کات، خۆدزینه‌وه‌له‌ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که‌تێیدا باسی له‌په‌یوه‌ندیه‌خۆشه‌کانی حه‌مه‌عومه‌ر و ده‌زگاکانی ئه‌منی به‌عس و ئاسایشی ئێستا ده‌کات، که‌له‌به‌رچاوی هه‌مووماندا مامۆستا محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان له‌شه‌قامی تووی مه‌لیک له‌شاری سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند ئاسایشێکه‌وه‌درایه‌به‌ر شه‌ق و بۆکس ئه‌مه‌له‌کاتێکدا که مامۆستا ئازاده‌کانیش موچه‌کانیان له‌حکومه‌ته‌کانی به‌رهه‌م ساڵح و نێچیر به‌رزانی وه‌ره‌گرت و نقه‌ی نایه‌کیان بۆ حکومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر بێڕێزی کردن به‌م هاوڕێ کۆنه‌ی خۆیان نه‌کرد! ئه‌زیزم مامۆستا ئازاد کێ له‌گه‌ڵ ئاسایش‌دا دۆسته؟ وه‌ڵامی ئه‌مانه‌بده‌ره‌وه، نه‌ک چیرۆک بۆ من و خوێندکاره‌کانت بگێڕیته‌وه‌که‌تۆ وه‌ختی خۆی نازناوی ژه‌نڕاڵت له‌کاکه‌حه‌مه‌ناوه‌و زۆر هاوڕێته، دیاره‌ئه‌وه‌هه‌ر کاری خۆته‌هه‌روه‌ک چۆن ئێستاش منت له‌پله‌ی سه‌رباز دامه‌زراندووه!! هه‌روه‌ها باسی شه‌ڕی ئێران ئێراق و گۆرانیه‌که‌ی ئاڵاخان و ئه‌و سوعبه‌ت و حیواره‌دۆستایه‌تیانه‌ی نێوان خۆت و حه‌مه‌عومه‌ر عوسمان بۆ خۆت، هه‌ر یه‌ک له‌ئێمه‌ئه‌زانێت نیو سه‌ده‌پێش خۆی چی گوزه‌راوه، له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌ست بکه‌یت به‌گیرفانتا و مێژوو و چیرۆک بگێڕیته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ت بدوێ که‌باس له‌سفره‌ی ڕاخراوی مه‌سولین ده‌کات که‌ژه‌نه‌ڕاڵی پایز له‌وێ به‌ناوی بێلایه‌نیه‌وه‌شانی داداوه. من به‌ر له‌وه‌ی تۆ پێم بڵێیت، چه‌ندین جار شه‌و تا به‌یانی چاکه‌ته‌که‌ی کاکه‌حه‌مه‌م داوه‌به‌خۆمدا و له‌ناو دونیای شیعری حه‌مه‌دا چاوم کردۆته‌وه. تۆ که‌ئێستا ئه‌ڵێیت ڕه‌خنه‌ی من له‌خودی حه‌مه‌عومه‌ر نیه‌و له‌په‌یکه‌ری حه‌مه‌عومه‌ره، ئه‌دی مامۆستا گیان خۆ له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا نه‌بوو که‌باست له‌وه‌کرد حه‌مه‌عومه‌ر ژه‌نڕاڵێکی دۆڕاوه‌و شه‌رابی خواردووه‌هه‌زار شتی تر!! ئه‌دی ئه‌مانه‌هه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌و په‌یکه‌ره‌بوو که‌له‌پارکی ئازادی دانراوه؟ واته‌په‌یکه‌ره‌که‌ژه‌نه‌ڕاڵێکی دۆڕاوه؟ ئه‌زیزم مامۆستا گیان، ده‌ستت خۆش بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ی من، به‌ڵام له‌م سه‌ربازه‌بچوکه‌وه‌ته‌نها ئامانجێک که‌ئاڕاسته‌کرا، بریتی بوو له‌وه‌ی که‌تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ئاسان نیه، له‌که‌دار کردنیش ئاسان نیه. من هی ئه‌وه‌نیم فه‌رمان به‌کوردستان پۆست و هه‌ر شوێنێکی تر بکه‌م که‌بلۆکت بکه‌ن، تۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆت بزانی خۆت خۆتت بلۆک کردووه، تۆ شتێک نیت بچیته‌ناو مێژووه‌وه‌و وه‌ک حه‌مه‌عومه‌ر جگه‌ره‌یه‌ک له‌پارکی ئازادی داگیرسێنیت، تۆ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ک تۆ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌و وه‌ک تۆ ده‌ست ده‌که‌ن به‌گوزارشت کردن، ژیان بلۆکیان ئه‌کات نه‌ک کوردستان پۆست و من و هه‌رکه‌سێکی تر.
جارێکی تریش سوپاس بۆ مه‌عریفه‌و وه‌ڵامه‌کانت، من سودمه‌ندبووم له‌تێزه‌که‌ت. هیوادارم له‌بێنیازی من دڵنیابیت، هۆکاری وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌شم بۆ جه‌نابت هیچ بنه‌مایه‌کی پێشوه‌خته‌و نابه‌جێی نیه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که‌له‌غوربه‌تا، نیشتیمانی منه‌سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دڵنیابووم تۆمه‌ته‌کانت بۆ ژه‌نه‌ڕاڵی پایز ناڕاستن و ئامانجی تریان هه‌یه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

