
لە یەكەم رۆژى نەورۆزدا وەكو هەر خێزانیكى كورد چووین بۆ سەیران یەكێك لەكەناڵە تەلەفزیۆنەكانى دەسەڵات كەحەز ناكەم ناوى بێنم هاتەلامان و سەرەتا روویان لەمن كرد كەوەك سەرۆك خێزان لێیان پرسیم جەژنى نەورۆز چۆن دەبینى و پیرۆزبایى ئاراستەى كێ دەكەیت ؟ منیش وەك هەر ئەندامێكى كورد لەم كوردستانە خۆشحاڵى خۆم بەو جەژنە دەر بڕى و كەزۆر شاد و مان دەبم كەوا خەڵكى كوردستان دڵیان خۆشە و گشتیان بەجلوبەرگى كوردى جوانەوە هاتوونەتە سەیران و شایى و هەڵپەڕكێ دەكەن و گۆرانى خۆش دەچڕن ، كەباسیش هاتە سەر پیرۆزباییەكە راشكاوانە گوتم پیرۆزباییەكى گەرم لەسەركردەى خۆشەویست عەبدولڵا ئۆجەلان دەكەم كەئێستا لەزیندانەكانى كەمالیستە فاشیستەكانە و هەروەها پیرۆزبایى ئاراستەى هەموو ئەبرا كوردە زیندانیە سیاسیانەى باكور و روژهەڵات و رۆژئاواى كوردستان دەكەین كەوا لەزیندانەكانى داگیركەرە ملهوڕەكانى كوردستانى زوڵم لێكراوماندا ئازار و ئەشكەنجە دەچێژن و هیواى ئازادبوونیان بۆ دەخوازم ، پەیامنێرەكە چەند ویستى قسەم ببڕێت بەڵام من وابەخێرایى دەموت ئەو دەرفەتەى نەبوو ناچاربوو مایكەكەى لەبەر دەمم لادا گوتى بڕوا بكە قسەكانت هەمووى جوانن و هەمووى راست بوون ، بەڵام زۆر زەحمەتە كەناڵەكەمان ئەو قسانەى تۆ هەرس بكات ، هەرچەندە زۆر درێژەمان بەو ئاخاوتنە نەدا لەبەر ئەوەى ئەوان پەلەیان بوو . جا نازانم ئەم چاوپێكەوتنە لە تەلەفزیۆنەكەیان نیشان دەدەن یان نا ؟ لێرەدا دەمەوێ ئەوە بڵێم زۆر بەداخەوە ئەوا چەند نەورۆزێكە بەسەر گرتن و دیلكردنى ئەو سەركردە مەزن و خاوەن هەڵوێستەدا تێپەڕدەبێت تاكو ئێستا راگەیاندن ومیدیایە كوردییەكانى باشوورى كوردستان كەسیان زاتى ئەوە ناكەن كەوا پیرۆزابایى ئاراستەى ئەو سەركردە قارەمان بكەن كە بەملیۆنان كوردى لەخەوى قورسەوە بەئاگاهێنایەوە و بیر و هزرى نەتەوەیى بەشێوەیەكى وابەرجەستەكردەوە كەوا لەمێژووى كوردا هیچ سەركردەیەك بەمشێوەیە نەبووە ، من جارێكى تر لە ماڵپەڕى كوردستان پۆستى ئازیزدا بەبۆنەى جەژنى نەورۆزەوە پیرۆزباییەكى گەرم ئاراستەى سەركردەى مەزن عەبدولڵا ئۆجەلان و گشت زیندانیە سیاسیەكانى كورد لەهەموو كوردستان دەكەم هیوادارم لەنەورۆزى ئایندەدا بەئازادى و شادى جەژن بكەن .
كوردێكى باشورى كوردستان - 21/ 3/ 2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست