مانگی ههنگوینیتان پیرۆز
28/04/2009, 12:00 (GMT+1)

من ڕووی ده‌مم ده‌که‌مه کاک کۆسره‌ت و گشت مه‌کته‌بی سیاسی و مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی (ی.ن.ک) ،بانگی هه‌موو کادرو پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئه‌ندامه دڵسۆزه‌کانی ڕێبازی کاکه (ئارام) ده‌که‌م ،ئه‌وه بۆ وا بێنووزه و بێهه‌ڵوێستن ؟ ئێوه تا دوێنێ قاره‌مانی سه‌دان داستان و خاوه‌نی پیرۆزترین هه‌ڵوێست بوون ،تا که‌نگێ سوکایه‌تی که‌سانی ناحه‌ز و قین له‌دڵ به‌رامبه‌ر یه‌کێتی قبووڵ ده‌که‌ن ؟ وای لێهاتوه کۆنه شیوعیه‌کی تازه پارتی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌رۆ قادر هه‌موومانی کرده سه‌گ و که‌سیشمان ووشه‌یه‌کی له‌ده‌م نه‌هاته ده‌ر ، سوکایه‌تی به ته‌واوی گوندنشینه‌کان کرد‌و لهلێکیشمان نه‌کرد، که ئێوه‌ی سه‌رکرده نه‌هاتنه ده‌نگ منیش مه‌جبورم ڕووی ده‌مم بکه‌مه گه‌له‌که‌م و بڵێم ئه‌وانه‌ی ئاوی دووبه‌ره‌کی ده‌که‌ن به ئاشی یه‌کێتیدا ، هه‌مان گروپ بوون بۆ خاتری فه‌رمانی ئاغاکانیان شۆڕشیکی خاوه‌ن سه‌دوبیست هه‌زار پێشمه‌رگه‌یان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری به‌عسیان کرده‌وه و خۆشیان وه‌ک به‌رزه‌کی بانان تێ‌یان ته‌قاند ، له گرمه‌ی شه‌وه‌زه‌نگی بێ هیوابووندا ئه‌وه کاک ناوشیروان و هاوڕێکانی وازیان له خوێندن و له‌زه‌ت و خۆشی ژیان هێناو په‌یتا په‌یتا له که‌ناری دانوبهو ووڵاتانی تره‌وه گه‌ڕانه‌وه برداۆست و خڕی ناوزه‌نگ و یه‌که‌م چه‌خماخه‌ی شۆڕشی هه‌ژارانیان به‌رپا کرده‌وه ، ئه‌وه کوڕانی کۆمه‌ڵه بوون ئاگردانی خامۆشکراوی ماڵی کوردیان گڕدایه‌وه ، به قادره ده‌رباره‌که‌ی ڕاگه‌یاندنیش ده‌ڵیم سه‌رۆکه‌که‌ی تۆ بوو حه‌وسه‌د پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیان له هه‌کاری قه‌تڵوعام کرد ، پرسیارت لێده‌که‌م کێ بوو 31ی ئابی تۆمارکرد تۆ بڵێی نه‌وشیروان بوبێت و ئێمه پێمان نه‌زانیبێت ؟ ئه‌وه تۆیت پاشه‌ڵت پڕه له خیانه‌تکاری و نوسینه‌کانت له ساڵی 1994 دا سه‌دان کوڕی کوردی به کوشتدا ، له کۆتایشدا به جه‌نابی کاک مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵیم له‌یلی زه‌مان گۆڕاوه خێره خۆت و سه‌رۆ ئێستا وا جه‌رگتان بۆیه‌کتر بۆته کۆی زوخاڵ ؟ یاخوا پیرۆزی یه‌کتر بن و ئه‌م مانگی هاوینه‌تان په‌شیمانی له‌دوا نه‌یه‌ت .
به‌ریتانیا_ 26-4-2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

