ژنەكانی یەكێتی و پارتی كەمێك رێز لەژن بگرن
19/05/2009, 12:00 (GMT+1)

نازانم بەرگری و پاساو لەكام كاری جوانی یەكێتی و پارتی دەكەن، حەز دەكەم كەمێك واقیعی و راستبین بن كە تەماشایەكی كوسۆڤۆ بكەن كە لە1993 وە وەك هەریچمێك جیابووەوەو لە 2007 بوو بە دەوڵەت و پشتگیری هەموو رۆژئاوواى بە دەست هێنا، بەڵام ئەوەتا ئێمە 18 ساڵە نەك نەبووین بە دەوڵەت بەڵكوو وەكوو هەرێمیش كەس حسابمان بۆ ناكات و باش بزانە ئەوە لەسایەى ئەو دوو حزبەدایە 3 هەژدە ساڵی تر نابین بە هیچ، بۆیە پێویستە بگۆڕێن و بیانگۆڕین.
ئەو بەرگری و دەهۆڵ لێدانەى ئێوە دەیكەن بۆ پارتی و یەكێتی لەخۆڕا نییەو لەئەنجامدا لەخزمەتى پیاوەكانی حزبدایەو وادیار بەڵێنی باشتان پێ دراوە لەپۆست و كورسی و مورسی و شتی خۆش، جارێ باسی مەهابات خان كە بە راوێژكاری سیاسی ناوبراوە، لەسایەی حزبەكەیدا لەپەرلەمانی عیراق كرایە ئەندام پەرلەمان بێ ئەوەى ئەلف و بێ لەزمانی عەرەبی بزانێت، ئەوە باسی ئەوەكانی تر ناكەم كە چۆن قوڕیان كردووەتە سەری ژنەكانی كوردستانەكەم، توخودا راست بێژن ئیتر ئێمە چۆن نادۆڕێت لەبەغدادی پایتەخت، كە ئەوان پسپۆرن لەزمانەكەی خۆیاندا و ئێمەش هیچ نەزان لەزمانی عەرەبی. تكایە كەمێك رێز لەژن و ئافرەت بگرت و هەر لەبەیانی زووتر وەرن با هەزاران ژنی گەرمیانتا پێ نیشان بدەم كە بزان یەكێتی و پارتییەكەتان چی بۆ كردوون و لەچ ژیانێكدا دەگوزەرێن، ئنجا بڵێن یەكێتی و پارتی زۆر شتیان كردووە.
[email protected]
18/5/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

