بۆ تایەر هەورامى لە منداڵە بێ دكتۆرەكانى هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوورەوە
17/02/2010, 12:00 (GMT+1)

من دەپرسم :
-ئایا فرمانى وەزیرى تەندروستى تایەر هەورامییە كە لە هەفتەیەكدا 3 بەیانى دكتۆر دەوام بكات؟ئەگەر ئەوە ئەمرى تۆیە پێمان بڵێ ,ئەگەر فرمانى تۆش نییە ئایا بەڕێوبەرى گشتى ئەو دەسەڵاتەى هەیە لە هەفتەیەكدا 3 بەیانى دەوام بە دكتۆرەكان بكات .
-دكتۆر ئالان درۆتان لەگەڵ دەكات و ئەو درۆیەشى لەگەڵ مندا كرد كە ووتى هەموو ڕۆژێك دكتۆرى منداڵان لە هەڵەبجەدا هەیە من پێتان دەڵێم لە هەفتەیەكدا 3 ڕۆژ هەموو منداڵانى هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور بێ دكتۆرن.بۆ درۆ و ڕاستى من ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەى هەڵەبجەوە بەتەلەفوون بەپوەندیم دروست كرد لە نێوان بەڕێوبەر كارگێڕى نەخۆشخانەى هەڵەبجە و كەسێك كە خاوەنى ئەم ژمارە تەلەفوونەیە (07701562626)كە لەگەڵ تۆدایە ئیتر نازانم بەڕێوبەرى نوسینگەى جەنابتە یان چ پۆستێكیتر بۆ ئەوەى لە زمانى ئەوەوە شێوەى دەوام كردنى دكتۆرەكانى هەڵەبجە بزانن بۆ ئەوەى قسەكەى من پشت ڕاست بكاتەوە كە من ڕاست دەكەم نەك دكتۆر ئالان ئەكرێت لە بەرپرسى نوسینگەكەت بپرسیت بۆ ئەوەى ڕاستیەكەت پێ بڵێ .
لە كۆتایدا دەڵێم چەندە شەرمە بۆ وەزارەتێك كە نەتوانێتن دكتۆرێك بۆ دەیان هەزار منداڵى هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور تەرخان بكات,چەندە خەجاڵەتیە بۆ دەسەڵاتى مافیای كوردى كە پاش 18 ساڵ دەسەڵات نەتوانێت كێشەى تەندروستى و كەمى دكتۆر لە هەڵەبجە و هەورامان و شارەزووردا چارەسەر بكات.
لەكۆتایدا بە تایەر هەورامى دەڵێم ئەگەر باوەڕ بە من ناكەیت ئەوا بێزەحمەت داوا لە كەناڵى KNN بكە بادیمەنى گریان و زریكەى منداڵە نەخۆشەكانى هەڵەبجەت پیشان بدات,دواى بینینى ئەو دیمەنە وەڵام ئەم پرسیارەم بدەرەوە (ئەگەر ئەو منداڵانە منداڵى تۆ بن و دكتۆریان نەبێت و من وەزیر بم چیم پێدەڵێت و چۆن ڕووبەڕووم دەبیتەوە ؟
دواهەمین فرسەتت پێدەدەم ئەمە كۆتا وتارو نوسینە بە زمانى نەرم ئەگەر نا لە دكتۆر زریان و ئاكۆ سەعیدى ناموبارەك خراپترتان پێدەكەم نەك تەنها بەنوسن بەڵكو بە خۆپیشاندان و مانگرتن هەتا ئەو ڕادەیەى خەڵك هان بدەمە مانبگرن و بیانهێنمە بەردەم ماڵەكەت.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

