بەڕێوبەرى ئەوقافى كۆیە هەڕەشە نەكا ، خواى دەگرێ .
12/04/2011, 12:00 (GMT+1)

__ ئەمەى خوارەوە یەك دوو نمونەى ئاشكراى هەوڵەكانى جەنابیانە بۆ سەركوتكردنى مامۆستایانى ئایینى لەسنوورە حزبیەكەى ئەودا ، ئەى ئەبێ لەژێرەوە چى بكات ؟ ..
* زانایانی ئاینی كۆیه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه نابێت لێدوان بۆ میدیا ئه‌هلییه‌كان بده‌ن
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌مرۆی یه‌كێتی لقی زانایانی كۆیه به زانایانی كۆیه‌و ده‌وروبه‌ر راگه‌یه‌نراوه كه نابێت بۆ میدیا ئه‌هلییه‌كان لێدوان بده‌ن.
ژیار محه‌مه‌د، كۆیه: له‌مباره‌یه‌وه كارگێڕێكی لقی زانایانی كۆیه به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی لقی كۆیه‌ی یه‌كیتی زانایانی كوردستان له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه پێیانڕاگه‌یاندون كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوان‌و قسه له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بۆ میدیا ئه‌هلییه‌كان‌و میدیاكانی ئۆپۆزسیۆن بده‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایانگه‌یاندوه كه زانایانی ئاینی نابێت به‌هیچ جۆرێك بچینه ناو خۆپیشانده‌ران‌و تا پێشیان ده‌كرێت مه‌لاكانی دیكه ئاگادار بكه‌نه‌وه تا رێگه‌یان لێبگیرێت بچنه ناو خۆپیشانده‌ران‌و وتار بخوێننه‌وه.
* كۆیه..مامۆستایانی ئاینیی نوێژ‌و وتاری مزگه‌وته‌كانیان ناگۆڕنه‌وه به‌نوێژی سیاسی
PUKmedia 11:54:19 2011-04-02
موسڵمانان و مامۆستایانی ئاینی سنوری كۆیه ئاماده‌نین نوێژ‌و وتاری مزگه‌وته‌كانیان بگۆڕنه‌وه به نوێژی سیاسی.
حاجی حسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی كۆیه له‌لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ستایشی رۆڵی ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وته‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی كردووه كه به‌گیانێكی هه‌ستكردن به‌لێپرسراوێتی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆیان له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا جێبه‌جێده‌كه‌ن و ئاماده‌نین نوێژ‌و وتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌كانیان بگۆڕنه‌وه به‌و نوێژانه‌ی كه له‌سه‌ر داوای لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌نجامده‌درێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی كۆیه ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه كه‌وا هیچ مامۆستایه‌كی ئاینی شاری كۆیه ئاماده نه‌بووه مزگه‌وته‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت و ئه‌وانه‌شی كه له رۆژانی هه‌ینیدا له گۆڕه‌پانه‌كانی كۆیه نوێژی هه‌ینییان كردووه له‌سه‌ر داوای گروپه سیاسییه دیاریكراوه‌كانه‌وه بووه‌و ئه‌و مه‌لایه‌ی له‌وێدا وتار ده‌دات هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئه‌وقافه‌وه نیه‌و كارمه‌ندی ئێمه‌ش نیه‌و خه‌ڵكی كۆیه‌ش نیه.
جێی ئاماژه‌كردنه بۆ درێژه‌دان به‌خۆپیشاندانه‌كانی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌رچی لایه‌نگریان هه‌یه له‌مزگه‌وته‌كاندا نوێژ نه‌كه‌ن و له‌گۆڕه‌پانێكی دیاریكراودا كۆی بكه‌نه‌وه‌و وه‌ك لاسایكردنه‌وه‌ی وڵاتانی میسر‌و تونس و لیبیا، هه‌روه‌ها داواش له‌مه‌لایه‌كی حزبیش ده‌كه‌ن وتاری هه‌ینیان بۆ بخوێنێته‌وه، به‌ڵام به‌شی هه‌ره‌زۆری موسڵمانانی كوردستان و مامۆستایانی ئاینی ئه‌م جۆره نوێژه به(بیدعه) ده‌زانن و به‌نوێژو وتاری مزگه‌وته‌كانی كوردستان پابه‌ندن و رۆژ له‌دوای رۆژ مامۆستایانی ئاینی و موسڵمانانی كوردستان له‌و نوێژه سیاسییانه خۆیان دوور ده‌خه‌نه‌وه.
كۆیە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

