
به بێ گه ڕانه وه بۆ مێژووی دووری میلله ته که مان سه باره ت به و دوو ناوه ،من لێره دا مێژووی ٢٠ ساڵی ڕابردوو گه له که مان و ڕۆڵی ئه و دوو ناوه باس ئه که م که تا ڕۆژی ئه مڕۆمان چ نه هامه تیه کیان به سه ر گه له که ماندا هێناو چۆ ن ناوی پیرۆزی پێشمه رگه یان له که دار کرد ئه و ناوه ی که هه موو تاكێکی ئه م گه له به بیستنی مووچرکه به له شیدا ئه هات وشه وانیش پێش ئه وه ی چاو لێک بنێین به هه زاران کورته فلمی قاره مانێتی پێشمه رگه مان وێنا ئه کردوو خۆمان ئه کرده پاڵه وانی سه ره کی ئه و داستانانه،به ڵام ئه و دوو ناوه نه فره ت لێکراوه ی مێژوو هه موو پیرۆزیه کانیان لێ داماڵی وله که سێکی شۆڕشگێڕه وه کردیاننه پارێزه ری به رژه وه ندیه کانیان.دوای ڕه خسانی هه لوو مه رجی جیهانی و ناوچه یی و ناوخۆیی به ڕاپه ڕینی گه له که مان ڕۆژی ڕزگاری هاته دی وهه موومان خه ونمان به و ڕۆژه وه ئه دیو به هیوایه کی گه وره وه جاومان بڕیبوه دواڕۆژی پرشنگداری میلله ته که مان ومێژوو ی ڕه شی تاڵه بانی و بارزانی بۆ خاتری به رژه وه ندی گه ل ده رگا کان داخران وقفڵێکی گه وره ی لێ درا به ئومێدی ئه وه ی هه ردووکیان به خزمه ت کردنی له مه و پاشی خه ڵکی ڕابردوویان له بیر خه ڵکی ببه نه وه،به ڵام به داخه وه ڕووداوه کان به و ئاقاره دا نه ڕۆیشت و هه ر زوو ڕووی ڕاسته قینه ی له وه و پێش ئاشکرا نه کراویش ئه شکرا بوون.به گه یشتنه وه یان پیش هه موو شتێ به دووی سه روه ت و سامان دزین که وتن و هه ر یه کێکیان له هه وڵی په یدا کردنی زیاتردا بوو بۆ خۆی وبۆ زیاتر به هێزتر کردنی پێگه شیان له ڕووی چه ندایه تیه وه هه ستان به کۆ کردنه وه ی جاش و ئه نفال چیه کان له ده وری خۆیان بێ گوێدانه ئه وه ی که به ده ستی ئه مانه خوێنی سه دان پێشمه رگه و هه زاره ها هاووڵاتی بێ تاوان ڕژا،لێره وه هه ردوو خائین هه ستان به دروست کردنی ناوو ناتۆره ی ناشرین بۆ ناوی پیرۆزی پێشمه رگه،له لایه ک بارزانی بروسکه ی ئه کرد بۆ هێزه کانی و فه رمانی ئه دانێ که ڕێگه بگرن له هێزه کانی یه کێتی تا تاڵانی نه که ن به شێوه یه ک ناوی ئه بردن مرۆڤ شه رمی ئه کرد که گوێ بیستی ئه بوو ،بارزانی ئه یفه رموو(به هه موو تواناتان ڕێگری بکه ن له جه ماعه تی جلال ئه و دزوو جه رده و ڕێگرانه..........)له م لاشه وه تا ڵه بانی بروسکه ی ئه کردوو ئه یووت ئه و خائین و خۆفرۆشانه!!دوای کۆڕه وه که ی گه له که مان و ده ست پێ کردنی گفتوو گۆکان له گه ڵ ڕژێمی له ناوچووی به عس هه ردووکیان به بێ ئاگاداری یه کتر له هه وڵی زیاتر دروست کردنی په یوه ندیا بوو له گه ڵ به عس به شێوه یه ک وای لێ هات که مه کته بی سه رۆک به هۆی جیهازی بێ سیمه وه په یوه ندی ڕاسته وخۆی له گه ڵ کۆشکی کۆماریدا هه بوو به هۆی حسێن کامیله وه که زۆرترین هه وڵیان دروست کردنی شه ڕبوو له نێوان یه کێتی و پارتی ته نانه ت له کاتی ڕاپه ڕینی دووهمی خه ڵکی سلێمانیدا له لایه ن هێزه کانی ڕژێمه وه تۆپ بارانی ناو شار ئه کرا و له لایه ن بارزانی بروسکه یه ک کرا بۆ کۆشکی کۆماری بۆ ڕوون کردنه وه ی ئه و باروودۆخه به ڵام له لایه ن حسێن کامیله وه وه ڵام درایه وه که دوای ئه وه ی په یوه ندی کردووه به لێپرسراوی سه ربازی ناوچه ی سلێمانی بۆیان ده رکه وتووه که ئه وه هێزه کانی یه كێتیه به هه ماهه نگی له گه ڵ هێزه کانی ئێراندا تۆپ بارانی ناو شار ئه کهن نه ک ئێمه،بێ گومان سه رۆک له وه ڵامدا ووتی منیش باوه ڕم نه ئه کرد که ئێوه ئه م کاره تان کردبێ، ئه مه ش بووه سه ره تایه ک بۆ دروست کردنی په یوه ندیه کی پته و له نێوان بارزانی و سه ددام،تا ده هاتیشنێوانی هه ردوو حیزب به ره و خراپی ئه ڕۆیشت و له به هانه یه ک ده گه ڕان بۆ هه ڵگیرساندنی شه ڕ.به هۆی خراپی بارووگوزه رانی خه ڵکی به گستی و نه مانی دامووده زگا حکوومیه کانی ڕژێم و بێ سه روو به ری و بره ودان به دزینی سه روه ت سامانی خه ڵکی به ئاودیو کردنیان بۆ ئێران به ره ی کوردستانی ناچار کرد که بیر له دروست کردنی حکومه تێکی محه لی بکاته وه بۆ پڕ کردنه وه ی ئه و بۆشاییه ئیداریه ی که دروست بووه سه ره نجام هه ڵبژاردنی په رله مانی کوردستان ئه نجام درا،هه رچی هه ردووسه رکرده شه له خۆ ئاماده کردندابوون بۆ ناو زڕاندنی یه کتری و ئاماده کاری بۆ ته زویرات له هه ڵبژاردندا تا وای لێ هات پاره یه کی زۆر خه رج کرا بۆ دروست کردنی پۆسته رات هه ر یه ک به جیا که وێنه ی تاڵه بانی وسه ددام و وێنه ی بارزانی و سه ددام هه ر یه که له ناوچه ی خۆیی و ناوچه کانی یه کتر بڵاویان کرده وه جیا له و هه موو وه سائلی تری ته زویراته که ئه نجامیاندا،خه ڵکی له وساته وه ختانه دا ئه وه نده ئه و یه کتر سووک کردنه یان دی چاوه ڕوانی یان ئه کرد که هه ر کاتێ بێ شه ڕه که دروست جونکه هه ردوو هێز له ئاماده باشیدا بوون،ئه وه شی زیاتر وه زعه که ی ئاڵۆزترکرد هێشتا ئه نجامی ڕه سمی هه ڵبژاردنه کان ڕانه گه یه ندرابوو بارزانی بروسکه ی پئرۆزبایی نارد بۆ هه موو لایه ک،له ساته وه ختی ڕاگه یاندنی ئه نجامه کانیش تاڵه بانی بروسکه یه کی ئاراسته ی هه موو یه کێتیه کان کردو له سه ره تای بروسکه که دا بۆنی ڕازی بوونی تاڵه بانی لێ ئه هات به بردنه وه ی بارزانی،به ڵام کت و پڕ بروسکه که ڕاگیراو ئاگاداری هه موو لایه ک کرا که هه ر ئێستا ئه وه ی لاێانه بیسووتێنن وهه ر ئه و شه وه ش ڕاگه یه نرا که ئه نجامی ڕه سمی هه ڵبژاردن په نجا به په نجایه ،هۆیه که شی به چه ندین شێوه باسکرا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست