فه‌یله‌سوفه‌کانی یه‌کێتی که‌وتوونه‌ته قسه‌کردن بچن بۆ سایتی پوکمێدیا فه‌یله‌سوفه‌کانی یه‌کێتی وتار بڵاوده‌که‌نه‌وه.
21/01/2011, 12:00 (GMT+1)

مه‌لا به‌ختیار من به‌س حه‌ز له پێکه‌نینه‌که‌ی ئه‌که‌م زۆر مه‌حبوبه که پێئه‌که‌نێ. مه‌لا به‌ختیار هه‌ر جاره‌ی غه‌وغا بۆ شتێک ئه‌کا. دوای ئاڵای شۆڕش و مه‌ده‌نیه‌ت و عیلمانیه‌ت و دیموکراتی ئێستا شتێكی تری دۆزیوه‌ته‌وه ئه‌قڵگه‌رایی. به‌رێز مه‌لا به‌ختیار زۆر حه‌زی له‌وه‌یه زاراوه و مه‌بادئی تازه بهێنێته ناوه‌وه و باسی بکا، زۆرجاریش لێی تێنه‌گه‌یشتووه. خه‌ڵکی کۆکردوه‌ته‌وه باسی ئهقڵگهراییان بۆ ئه‌کا ، وه‌ڵا به‌و شێوه‌یه نیه که ئه‌و لێی تێگه‌یشتووه و خۆی کردوه به عالمی فیزیایی و حساباتی خێرایی رووناکی خۆر بۆ خه‌ڵکی بهستهزمانئهکا. ئه‌قڵگه‌رایی وا نییه وه‌کو ئه‌و باسی ئه‌کا. له ساڵانی 1700 هاته کایه‌وه باوکی فه‌لسه‌فه‌که‌ش کانتی ئه‌ڵمانی بوو. ئه‌قڵگه‌رایی زیاتر مامهڵکردنه و بیرکرندهوهی مرۆڤه به شێوه‌یه‌کی عه‌قلانی نه‌ک به هه‌ست و ئیحساس. به ئیحساس حکومدان و مامه‌ڵه‌کردن هه‌ڵه به مرۆڤ ئه‌کا و به‌ڵام به ئه‌قڵگه‌رایی مرۆڤ به تێگه‌یشتووی مامه‌ڵه‌ی شت ئه‌کا. ئه‌قڵگه‌رایی دژ به ئاین نه‌بووه وه‌کو کاک به‌رێز مه‌لا به‌ختیار باسی ئه‌کا له‌و مه‌جاله‌دا مه‌علوماتی هه‌ڵه‌ی هه‌یه. ئاینه‌کان داوای ئه‌قڵگه‌رای ئه‌که‌ن و مه‌زهه‌بی شیعه یه‌کێک له شه‌ش بنه‌ماکانی بریتیه له ئه‌قڵگه‌رایی و هه‌ر دووبارهئهکهنهوه دووباره‌ی ئه‌که‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش شیعه سهرکهتووتره له سونی. له ئاینی مه‌سیحی مه‌زهه‌بی پرۆتیستانت داوای ئه‌قڵگه‌رایی ئه‌کاو له‌سه‌ری ده‌ڕۆن. هێچیتر له‌سه‌ری ناڕۆم.
ئازاد جوندیانی زۆر ئه‌نووسێ و هێچی بایی یه‌ک فلس مه‌علومات له نووسینه‌کانیدا نییه، وڕێنه‌ی رۆژانه‌یه و ئیحساساتی خۆی ئه‌نووسێته‌وه. کاتێک گۆڕان دروست بوو پێش هه‌ڵبژاردن نوسینێکی بێ مانای بڵاکرده‌وه، له تۆقاندن و له تاواو له جاهیلی خۆی که‌وته په‌لاماردانی سلێمانی نووسیبووی"" ئه‌یانه‌وێ سنه‌ش سلێماناوی بکه‌ن"" و "" که‌س له‌گه‌ڵیان ئیداره ناکا"" ئائه‌مه ته‌حلیله سیاسیه‌کانیه‌تی. دوایی مامۆستا جه‌عفه‌ر به وتارێك وه‌ڵامی دایه‌وه. که‌چی ئه‌وه بیست ساڵه له سلێمانی دانیشتووه چونکه له گوندی جوندیان نه حه‌مام هه‌یه نه ئافره‌تی سفوری لێیه نه که‌باب و مگعم هه‌یه.
جه‌لال ئه‌م فه‌یله‌سوفانه‌ی له دوه‌روبه‌ری خۆی کۆکردوه‌ته‌وه و کردونی به شت بۆیه به ئاخری عومری حاڵی جوان بوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

